نەقیزەی پوخت! – knwe.org
سەرەکی » مانشێت » نەقیزەی پوخت!

نەقیزەی پوخت!

راگەیاندنی سێبەری پارتی ‌و دوای ئەوەش لە ئاستی باڵای بەرپرسەكانیاندا دەستیانكردووە بە هەڵمەتی دژە یەكێتی، چونكە هیچیان نییە بیڵێن بۆ خزمەتی خەڵكی، فرچكیان گرتووە بە پەلاماردانی یەكێتی ‌و باسی باڵباڵێنی یەكێتی دەكەن. یەكێتی چەند باڵ بێت هێشتا نەیگەیاندووە بە دوو كەناڵی سێبەر بۆ دوو باڵی ئەوان. یەكێتی چەند پەرت بێت هێشتا بەشی خزمەتكردنی خەڵكی تێدا ماوە. بۆیە دروشمی (خزمەت)ە. چەند ناكۆكی ‌و باڵباڵێنی تووش بێت و تووشی بكەن هێشتا پارێزەر ‌و دابینكەر ‌و زامنی (ئارام)ییە، بۆیە دروشمی ئارامی بەرز كردۆتەوە. دروشمی یەكێتی (هەلی كار)ە، چونكە راستگۆیە. تەنانەت یەكێتی هەلی كاری بۆ ئێوەش دابینكردووە. چونكە برایان، یەكێتی نەبێ ئێوە لە كەمپینتاندا زەمێكی كێ بكەن؟ یەكێتی نەبێ ئێوە بێكار دەبن. یەكێتی بە مانەوە‌و بە بوونی، (هەلی كار) بۆ ئێوەش دابین دەكات، ئەگینا ئێوە خۆ چیتان هەیە باسی بكەن؟

دیدەوانی راگەیاندن

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێكهێنانی حكومەتی نوێ لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەكاتەوە

لە بەغدا و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی ...