سەرەکی » مانشێت » دەبێ لە كۆیەی مامەوە مەشخەڵی سەرخستنی یەكێتی رابگەیەنین

قوباد تاڵەبانی:

دەبێ لە كۆیەی مامەوە مەشخەڵی سەرخستنی یەكێتی رابگەیەنین

بەدروشمی ئارامی، هەلی كار، خزمەت‌و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی كاندیدی ژمارە ١و سەرۆكی لیستی ژمارە ١٠٥ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوێنێ بانگەشەی هەڵبژاردن‌و ناساندنی كاندیدەكانی لیستی یەكێتی لەكۆیە بەڕێوەچوو.

یەكێتی ماڵی هەمووانە‌و بۆ هەمووانە
لەو كەرنەڤاڵە جەماوەرییەدا، بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەڵبەندی ١٤ی كۆیە لەوتەیەكیدا بەدەنگدەران‌و چین‌وتوێژەكانی كۆیەی راگەیاند: بەسەركەوتنی لیستی ١٠٥ بەڵێنی گۆڕانكاری‌و نوێبوونەوە دەدەین بەهەموو بوارەكانییەوە، وتیشی: یەكێتی ماڵی هەمووانە‌و بۆ هەمووانە، زۆربەی كاندیدەكانی لیستەكەشی گەنجن‌و كچ‌و كوڕی شەهیدانن، سەرۆكی لیستمان هەڤاڵ قوبادی مام جەلال-ە، كەسێكی گەنج‌و دیبلۆمات‌و خزمەتكاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە، بۆیە قۆڵی كوردایەتی لێ هەڵماڵن‌و بەیەكدەنگ‌و بەیەكڕەنگ بچنەوەسەر سندوقەكانی دەنگدان، دەنگ بدەن بەلیستی یەكێتی ژمارە (١٠٥).

رێبازەكەی مام لەگەڵماندایە
دواتر قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی ژمارە ١٠٥ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوتارێكیدا ئاماژەی بەوەكرد كە شەوی ١٧ لەسەر ١٨ ی مانگی ١٢ ی ٢٠١٢ ، مام جەڵتە لێی دا، ئەو شەوە عیراق، كوردستان، یەكێتی جەڵتەی لێی دا، دوای ٥ ساڵ خەبات، مام بەجێی هێشتین، لەم پێنج ساڵە عیراق، كوردستان، یەكێتی هەموو تووشی گرفت بوون، بەڵام مام رەنگە ئێمەی بەجێ هێشتبێ بەڵام رێبازەكەی لەگەڵماندایە، ئێمە رێبازەكەی مام جەلالین، ئێوە، یەكێتی رێبازەكەی مام جەلالن. كۆیە ئەو شوێنەبوو كە مام هەمیشە ئەیوت: لە كۆیە دڵم لێ دەدا، بۆیە ئێمە دەبێ لە كۆیەی مامەوە مەشخەڵی سەرخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رابگەیەنین، لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستاندا بەڵێنتان پێدەدەین ئەو رێبازەی مام پەیڕەو دەكەین تاكو نەخشەڕێگایەك بۆ سەرخستن‌و سەركەوتنی یەكێتی‌و هەرێمی كوردستان رابگەیەنین.
لەبارەی ئەو بەڵێنانەی كە دەدرێتە هاووڵاتیان لەبانگەشەی هەڵبژاردندا، قوباد تاڵەبانی وتی: زۆر كەس بەڵێنی زۆر گەورەو بریقەداریان پێداون، بەڵام بەڵێنی بێ كرداربوون، بەڵێنەكانیان بۆ گۆڕانكاری بوون، خۆتان بینیتان چ ئەنجامێكی هەبووە، ئەم كۆیەی حەیاتە بینیویەتی، بینیویشمانە كە چۆن ئەو نائارامییەی یەخەی كوردستانی گرتووە، چ كاریگەرییەكی سلبی هەبووە لەسەر گەشەپێدانی كوردستان.

زۆرترین دەنگ كۆبكەینەوە بۆ یەكێتی
سەرۆكی لیستی ژمارە ١٠٥ ی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە كە دوای چەندین ساڵ، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بۆیان روونبۆتەوە كە تاكە بەدیل بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەنیا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە. یەكێتییەكی بەهێز، یەكێتییەك كە پابەند بێت بەڕێبازەكەی مام، یەكێتییەك كە پشتی ئەستوور بێت بەگەنجی خوێنگەرمی ئەم سەردەمە.
لەبارەی بەرنامەكانی یەكێتی بۆ حكومەت، قوباد تاڵەبانی وتی: ئێمە سەرەڕمی چاكسازییەكانی حكومەت بووین، بەهۆی ئەو چاكسازیانەوە ئابووری كوردستان بەرەو باشتر دەڕوات‌و بەرەبەرە پڕۆژەكان دەكەونە كار، ئێمە گرنگی ئەدەین بەم ناوچەیە، گرنگی بەكارگەكان‌و كشتوكاڵ دەدەین لەم ناوچەیە، تا خاكە بەپیتەكەی تەنیا نەوتی رەشی لێ دەرنەیەت، بەڵكو بەروبومێكی كشتوكاڵی لێ بكرێت كە بەرهەمەكەی تەواوی بازاڕی عیراقی لێ پڕبكاتەوە.
لەبارەی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە ١٠٥ ی یەكێتی، قوباد تاڵەبانی بەلایەنگران‌و هەواداران‌و كادرانی یەكێتی راگەیاند: ١٣ رۆژمان ماوە بۆ سەرخستنی یەكێتی‌و بۆ گەڕاندنەوەی هێزو هاوسەنگی بۆ كوردستان، داواكارین زۆرترین دەنگ كۆبكەینەوە بۆ یەكێتی، هەموو یەكێك لەئێوە چەند كەسێك دەناسن كە رەنگە بێ ئومێدبووبن لەهەڵبژاردن‌و دەنگیان نەدابێت، داواكارم بچن قسەیان لەگەڵدا بكەنەوە، با یەكێتی بەهێز بكەین، چونكە ئەو حزبەیە دەتوانێ بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخە هەستیارەكاندا بكات.
لەكۆتایی وتەكانیدا، قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی لیستی ژمارە ١٠٥ داوای كرد كە هەمووان وەك یەك دەنگ، بەیەك رەنگ، كە یەك حزبین بۆ كوردستان، پێكەوە بۆ ئارامی، هەلی كار، خزمەت، بۆ هەڤاڵ مام جەلال، دەنگ بەلیستی ژمارە ١٠٥ بدەن.

لیستەكەمان سەرمەشقی پڕۆسەی چاكسازییە
رۆژی پێشتریش بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی لە سەیدسادق بەڕێوەچوو كە تیایدا مەحمودی حاجی ساڵح لێپرسراوی بازنەی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی لەسەیدسادق‌و بەرزنجە رایگەیاند: سەرۆكی لیستەكەمان سەرمەشقی پڕۆسەی چاكسازییە لەهەرێمی كوردستان‌و هەوڵەكانی رابردووشی شاهێدی ئەو راستییەن. وتیشی: هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی وەك جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی رۆتینات‌و گەندەڵی بەرزدەنرخێنین‌و داوای لێدەكەین بەردەوام بێت لەخزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، هەروەك داوای لەهاووڵاتیان‌و ئامادەبووان كرد دەنگ بدەن بەلیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ بەدەستهێنانی ئارامی‌و هەلی كارو خزمەتی زیاتر.

تەنها یەكێتییە خاوەنی بەڵێنەكانی خۆیەتی
هەر لەمەراسیمەكەدا دوای ئەوەی كاندیدەكانی یەكێتی بەئامادەبووان ناسێنران‌، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: سەیدسادق ناوەندێكی كشتوكاڵییە كە دەتوانێت پێداویستییە كشتوكاڵییەكانی سەرجەم هەرێمی كوردستان دابین بكات، وتیشی: دەبێت ئەوەمان لەبیرنەچێت كە یەكێتی‌و سەیدسادق مێژوویەكی كۆنیان لەگەڵ یەك هەیە‌و ئەم ناوچەیە شوێنێكی گرنگی خەباتی یەكێتییە. وتیشی: تەنها یەكێتییە خاوەنی بەڵێنەكانی خۆیەتی‌و لەڕابردووشدا ئەو راستییە سەلمێنراوە، هەروەها یەكێتی خاوەنی بەرهەمی چاكسازییە لەهەرێمی كوردستان‌و لەوپێناوەشدا چەندین رێگەی دوورمان بڕی تا گەیشتینە ئەمڕۆو خەریكە لە بەرهەمەكەی دەخۆین، بۆیە من خەڵكی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە كە شتێك نامێنێ بەناوی پاشەكەوتی مووچەو ئەو پاشەكەوتەشی لای حكومەتە لەحسابێكی بانكیدا پێیان دەدرێتەوە. هەر لێرەشەوە بەخەڵكی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنم كە لەبەرنامەماندا هەیە ٢ هەزار كارگەی گەورەو بچووك لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنین كە پێشبینی دەكەین 50 هەزار هەلی كار لە هەرێمی كوردستان زیاد بكەین.
لەكۆتایشدا وتی: داواتان لێدەكەم لەپێناوی بەهێزكردنەوەی یەكێتی‌و بەدەستهێنانی ئارامی‌و هەلی كارو خزمەت، دەنگ بدەن بەلیستی یەكێتی ژمارە 105.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەعدی پیرە: پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەكێتی و زەحمەتکێشان

دوێنێ لەهەولێر، وەفدێكی (ی.ن.ك)، سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد بەمەبەستی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort