ماجد سروودی «رێبازی مام» بۆ سەرخستنی لیستی ١٠٥ دەچڕێت – knwe.org
سەرەکی » مانشێت » ماجد سروودی «رێبازی مام» بۆ سەرخستنی لیستی ١٠٥ دەچڕێت

ماجد سروودی «رێبازی مام» بۆ سەرخستنی لیستی ١٠٥ دەچڕێت

هه‌رچه‌ند رێگامان سه‌خت بوو
هه‌رچه‌ند ته‌نیاو بێ كه‌س بووین
هیوامان له‌ ده‌ست نه‌دا
بۆ دنیای تاریك خۆر بووین
ئێمه‌ باڵمان نابه‌سترێ
بۆ قه‌فه‌ز دروست نه‌بووین
ئێمه‌ مه‌لی ئازادین
فێره‌ به‌رزه‌ فڕین بووین
* * *
رێبازی مام به‌ر ناده‌ین
سه‌ربه‌رزین‌و نانه‌وین
خه‌ونی له‌بیر ناكه‌ین
تا سه‌ركه‌وتن ناسره‌وین
ئێمه‌ هه‌ڤاڵی گه‌لین
ئیراده‌و وزه‌ی خه‌ڵكین
ئێمه‌ هاوڕێی چه‌وساوه‌و
شكۆی مرۆڤی مه‌ردین
* * *
ناهێڵین بێ هیوان بن
ئێمه‌ یه‌كێتین زیندووین
داهاتوو گه‌ش ده‌بینین
رووه‌و رووناكی هاتووین
سه‌ر لوتكه‌ی چیاكانین
سه‌وزایی ده‌شته‌كانین
ئێمه‌ هیوای كوردانین
یه‌كێتیه‌كه‌ی خۆتانین
* * *
تا ئه‌م خاكه‌ بمێنێ
ئێمه‌ لێی ئاوا نابین
سه‌ربه‌رزی گه‌لمان ده‌وێ
به‌ كه‌متر رازی نابین
له‌سه‌ر رێبازی مامین
خه‌ونه‌كه‌ی به‌دی دێنین
ئاشتی‌و ماف‌و یه‌كسانی
بۆ هه‌موان به‌ده‌ست دێنین

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێكهێنانی حكومەتی نوێ لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەكاتەوە

لە بەغدا و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی ...