سەرەکی » ئاراستە » پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هاونیشتیمانیانی ئازیز دەنگدەرانی بە ئەمەکی کوردستان ،پێشمەرگە دلێرەکانی نیشتیمان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ،ژنان لاوان خوێندکاران هونەرمەندان وەرزشکاران کرێکاران و کاسبکاران سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان
من محمد ئەحمەد محمود ناسراوم بە محمد ناوەندی کاندیدی ژمارە ١١ لە لیستی ١٠٥ی ی.ن.ک بەڵێنتان پێ دەدەم داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە مەدەنی و سیاسییەکانتان بە ئەمانەت و ڕاستگۆییەوە کار لەسەر گەیاندنی داواکاریەکانتان بکەم
بەگەرمی بەشداربن لە هەڵبژاردنی نوێنەری ڕاستەقینەتان ئەوانەی دەتوانن بێ ترس و سڵەمینەوە کا بۆ مافە یاسایی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بکەن دەنگی ئێوە حەقە با پێکەوە ئایندەی گەشتر بۆ نەوە و ڕۆڵەکانی ئێستاو داهاتوومان مسۆگەر بکەن
بیرتان نەچێت دەنگ بدەن بە لیستی مام دەنگ بدەن بە کاندیدی پێشمەرگە محەمەد ناوەندی.

من ئازاد صادق کاندیدی ژمارە ٤٥ی لیستی ١٠٥ی (ی.ن.ک).
١٥ ساڵ ئەزموون لە ڕاگەیاندن وەک رۆژنامەنووس و پەیامنێر بەڕێوەبەری کەناڵی هەولێری تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان و خەرمانێک لە تێڕوانینی ڕاست و دروستی لا کەڵەکە کردووم کە پێم وایە هەر لە چوارچێوەی یاسایەکی گونجاودا ئەودۆخە نەخوازراوەی لە زۆربەی کەناڵ و هۆکارەکانی ڕاگەیاندندا هەیە چارەسەری بکەم
چوار ساڵ ئەزموون وەک بەڕێوبەری پەیمانگای کادرانی ی.ن.ک وەک ناوەندێکی ئەکادیمی ئەوەی پێ بەخشیوم کە چۆن و بەچ شێوەیەک هەنگاو بنێم و لە وەسف تێبگەم کە پەیڕەوکردن و بنەما ئەکادیمییەکان و مێتۆدی توێژینەوەی زانستی چەند گرنگە لە تێگەشتن لەکێشە و گیروگرفتەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
هەشت ساڵ ئەزموون لە پەرلەمانی کوردستان گەورەترین سەرمایەی منە کە توانیومە شارەزاییەکی زۆر باش لە بارەی کاری پەرلەمان و چۆنییەتی کارکردنی پەرلەمانتاری سەرکەوتوو پەیدابکەم کە پێم وایە دەتوانم بە باشترین شێوە لە ڕایکردنی ئیش و کارەکانی ڕۆڵی کاریگەری خۆم ببینم دواجار لەبەر ئەوەی نیوەی خانەوادەکەم بە دەست بەعس شەهید بوون لە کێشە و گیرووگرفتی شەهیدان و لە خەمی پێشمەرگە تێئەگەم کە پێویستە زۆر لەوە زیاتریان بۆ بکرێت کە بۆیان کراوە .

من شیرین یونس عەبدوڵا ژنە کاندیدی ژمارە ٥٢ لەسەر لیستی ١٠٥ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لیستی شەهیدان، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە لە ڕێکخستنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کاردەکەم و خزمەت دەکەم ئێستا سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کۆیەم
بەڵێن دەدەم کاربکەم بۆ نزیکبوونەوەی بۆچونە جیاوازەکان و پاراستنی چەپکە گوڵەکەی ناو کاروانی یەکێتییەکەمان لەبەر ئەوەی دەیکەین بە یەکێتیەکی بەهێز واتە کوردستانێکی بەهێز وە بەڵێن دەدەم لە بوارەکانی سیاسی و حیزبی هەموو توانایەکم دەخەمە کار بۆ دروستکردنی تەبایی لە نێوان فراکسیۆنەکان تا بتوانین بە هەر هەمووومان برینەکانی گەلەکەمان ساڕێژبکەین
وە دەبێت لەوە تێبگەین یەک ئەندام و یەک فراکسیۆن ناتوانێت هەموو ئامانجەکان باش بەدیبێنێت
ئێستا گەلەکەمان ماندووە و پێویستی بە ئاشتی و ئارامی هەیە
دەنگدەری بەڕێز دەنگی تۆ نرخی زۆرە بۆیە ئەگەر بەڵێنەکانی منت پێ باشە دەنگ بدە بە ژمارە ٥٢ لەسەر لیستی ١٠٥ تا بە هەموومان بتوانین کوردستانێکی لە ئێستا باشترمان هەبێت.

من شیلان حمە ئەمین ناسراو بە شیلانی گروپی سەوز کاندیدی ژمارە ٨١ لەسەر لیستی ١٠٥ی (ی.ن.ک)بواری پیشەیی کارکردنم بریتیی بووە لە کاری ڕێخراویی خۆبەخشی خێرخوازی بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان خاوەن پێداویستی تایبەت
پێشمەرگە چاو و هێزی کراوەی ئەم گەلەیە، وەک هەمیشە خۆم بە خزمەتکاری برا پێشمەرگەکانم زانییوە، لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ برا پێشمەرگەکانم لە بەرەکانی جەنگ سەرقاڵی خزمەتکردنیان بووم لە دابینکردنی پێداویستی تەندروستی و هەر ئەرکێکی تر کە بە من سپێردابێت بەڕۆحێکی یەکێتی دڵسۆزانە بە جێم گەیاندووە دەنگدانتان بە من دەنگدانە بە ئەو ئەرکانەی بە جێم گەیاندووە بۆ ئەوەی لە شوێنێکی تر خزمەت بە هاوڵاتیانی گەلەکەم بگەیەنم
بەڵێن دەدەم وەک هەمیشە دڵسۆزی پێشمەرگە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بم
بیرتان نەچێت دەنگدان بە لیستی ی.ن.ک دەنگدانە بە ئایندەیەکی گەش بۆ خاک و گەلەکەت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

ئاشنا رەئوف زیاتر لە 1/3 ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی لەسەر بنەمای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort