سەرەکی » ئاراستە » پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پەیامی کاندیدانی لیستی ١٠٥ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

من عومه‌ر حاجی ئه‌حمه‌د كاندیدی ژماره‌ 19 له‌سه‌ر لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئه‌زمون‌و خه‌باتی مام جه‌لال‌و خوینی زیاتر له‌بیست هه‌زار شه‌هیدو ئازایه‌تی‌و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری یه‌كێـتیی بۆ ئێمه‌ سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌عنه‌وین تا له‌ داهاتودا نوێنه‌ری سه‌ر راست‌و جێی متمانه‌ی ئێوه‌بین متمانه‌مان پێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌ به‌دی نه‌هاتوه‌كانی یه‌كێـتیی بۆ خزمه‌تی كوردستان‌و كورده‌واری به‌دی بهێنین كاندید بوون له‌سه‌ر لیستی مام جه‌لال‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ متمانه‌ی ئێوه‌ش بۆ ئێمه‌ به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ یه‌كێتیی هێزی به‌رپرسیارو تاقیكراوه‌ی ئه‌ركی سه‌خت‌و ڕۆژگاری ته‌نگانه‌یه‌ ده‌نگمان پێ بده‌ن تا هاوسه‌نگی هێز له‌كوردستانا ڕاست بكه‌ینه‌وه‌ كوردستانێكی به‌هێز كه‌ حوكمڕانی تیایدا به‌دامه‌زراوه‌ی بكرێت ژیانی خه‌ڵك باش بكرێت‌و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكرێت ئامانجی ئێمه‌یه‌.

من سوما زاهیر خورشید ناسراو به‌ سۆمای شه‌هید لاوه‌ به‌كالۆریۆسم هه‌یه‌ له‌ یاسا كاندیدی ژماره‌ 20 له‌سه‌ر لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئه‌گه‌ر بێتو متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنم كار بكه‌م بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌‌و هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م ده‌نگ بده‌ن به‌ كاندیدی ژماره‌ 20 تا داكۆكیكاری سه‌ر سه‌ختی مافه‌كانتان بم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

من عه‌باس فه‌تاح ساڵح له‌ دایكبووی ساڵی 1972 له‌ ده‌شتی كۆیه‌ ده‌رچوی كۆلێژی یاسام كاندیدی ژماره‌ 21 له‌ لیستی 105 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ڵێن ئه‌ده‌م به‌خه‌ڵكی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌م هه‌روه‌ك‌و كاری رابردوو له‌سه‌ر‌و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تیه‌وه‌ بێت وه‌ ڕاستیه‌كان له‌گه‌له‌كه‌م ناشارمه‌وه‌ هه‌رگیز له‌ ئاستی گه‌نده‌ڵ چی‌و گه‌نده‌ڵكاران بێده‌نگ نه‌بووم‌و نابم وه‌ سوور ده‌بم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سامان‌و زۆری كوردستان بۆ خزمه‌تی گشتی‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان به‌عه‌داله‌ت دابه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر ببمه‌وه‌ جێگای متمانه‌تان سوور ده‌بم له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی نه‌گه‌شتنه‌ ئه‌نجام له‌ خولی رابردوو وه‌ك هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی به‌هێزو سه‌رده‌میانه‌و چاره‌سه‌ركردنی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی‌و سه‌ربازی‌و هێزه‌كانی ناوخۆو فه‌راهه‌مكردنی زیاترو یه‌كسان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و كه‌م ئه‌ندامان‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان وه‌ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان‌و خوێنداكاران‌و ده‌رچوانی زانكۆو په‌یمانگاكان وه‌ دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی دوور له‌ ته‌سكی حزبی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرا به‌ناو پاشه‌كه‌وتی نایاسایی بۆ موچه‌خۆرانی چاره‌سه‌ری یه‌كجاری گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و موچه‌ خۆران به‌ڵێن ئه‌ده‌م هیچ هێزو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك دوورم نه‌خاته‌وه‌ له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری‌و له‌ داواو داخوازی هاوڵاتیان تاسه‌ر من ده‌نگی ئێوه‌بم داواكارم ده‌نگ بده‌ن به‌ ژماره‌ 21‌و لیسته‌كه‌ی مام 105.

من عه‌بدوالناسر ئه‌حمه‌د عه‌لی كاكه‌وڵا، ناسراو به‌ مه‌لا ناسر كاندیدی ژماره‌ 24 له‌سه‌ر لیستی 105 یه‌كێتیی له‌ ساڵی 1963 له‌ گه‌رمیانی لانكه‌ی هه‌میشه‌ سه‌وز له‌ دایكبووم له‌ساڵی 1981 ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانیم ته‌واو كردووه‌، له‌ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیم به‌ ڕیزه‌كانی رێكخستنه‌كانی یه‌كێـتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ساڵی 1983 وه‌ كادرو پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیم‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ خزمه‌تم به‌ حزبه‌كه‌م كردووه‌ وه‌ تێكۆشاوم له‌ پێناو مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌م به‌شداریم كردووه‌ له‌ یه‌كه‌م خولی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس‌و به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واوم كردووه‌ له‌ سالی 1995 وه‌ ئه‌فسه‌رم‌و له‌ ڕیزی هێزه‌كانی ناوخۆ خزمه‌ت به‌ نیشتمانه‌كه‌م ده‌كه‌م‌و ئێستاش پله‌م عه‌میده‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكیشه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیانم ئه‌ندامی كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانم ئێستاش دوای چه‌ندین ساڵ له‌ خزمه‌تكردنی له‌ هێزه‌كانی ناوخۆ وه‌ له‌په‌رۆشیمان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی گه‌رمیانی لانكه‌ی شۆڕش‌و ئه‌نفال‌و قوربانیدان به‌تایبه‌تی نیشتمانه‌كه‌م‌و كوردستان به‌گشتی خۆمان كاندیدكردووه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خه‌ڵكی گه‌رمیان شاهیدی خزمه‌ته‌كه‌مانن له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بۆیه‌ هیوادارین له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ هه‌ڵمانسه‌نگین‌و شیاویمان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان پێ بده‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

ئاشنا رەئوف زیاتر لە 1/3 ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی لەسەر بنەمای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort