راگەیەندراوێك بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » راگەیەندراوێك بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

راگەیەندراوێك بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

هەڵبژاردن، ئەرك و مافی هەموو هاووڵاتییەكە كە مافی دەنگدانی هەبێت، هەر كاندیدێكیش كە لە لایەن حزبەكەیەوە پاڵێوراو بێت، بۆی هەیە بەپێی یاسا و رێنماییەكان، ریكلام بۆ خۆی، یان لیستەكەی بكات.
بەداخەوە چەند هاووڵاتییەك كە پێیانوایە خزمەتی حزبەكەیان دەكەن، دەستیانكردووە بە دڕاندن، یان شكاندنی پۆستەر و فلێكسی هەندێك كاندید.
لێرەوە، داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی هەموو حزبەكان دەكەم، رێز لە پۆستەر و فلێكسی كاندیدەكانی حزبەكانی تر بگرن و دوور بكەونەوە لە هەر كارێك كە بانگەشەكەمان بەرەو نائارامی ببات.
هەروەها بە تایبەت داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم، هیچ رەدفعلێكی سلبییان نەبێت بەرامبەر بە پۆستەری هیچ كاندیدێكی لایەنێكی تری سیاسی وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ دڕاندن، یان شكاندنی پۆستەرەكانم.
ئێمە بۆیە ئارامیمان هەڵبژاردووە وەكو دروشمی سەرەكیمان، چونكە دەمانەوێت پێكەوە بە جیاوازییەكانمانەوە لە كوردستانێكی ئارامدا بژین. خۆ سبەینێ بانگەشە تەواو دەبێت و لایەنەكان دووبارە لە مێزی گفتوگۆ، یان لە هۆڵی پەرلەمان بە یەكەوە دادەنیشنەوە، بۆیە پێویست ناكات دۆخی كوردستان و بە تایبەت بانگەشەكەمان بە دۆخێكی نائارامدا ببەین.
لە پێناوی ئارامی، هەلی كار و خزمەت

براتان
قوباد تاڵەبانی
كاندیدی ژمارە 1ی لیستی ١٠٥ی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سه‌ركرده‌ نوێیه‌كانی‌ عیراق ته‌كنۆكراتن

بێن هۆبارد ‌و فالح حه‌سه‌ن و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید دۆخی‌ ...