ژاڵە خەیروڵڵا: ئارامی و ئازادی لە سنووری سەوزدایە – knwe.org
سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » ژاڵە خەیروڵڵا: ئارامی و ئازادی لە سنووری سەوزدایە

ژاڵە خەیروڵڵا: ئارامی و ئازادی لە سنووری سەوزدایە

ژاڵە خەیروڵڵا عەبدوڵڵا کاندیدی ژمارە 44 لیستی 105 یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە رانیەوەو لە میانەی بەرنامەی بەیانی باشی رادیۆیی دەنگی گەلی کوردستاندا رایدەگەیەنێت: »ئێمەش وەک خەڵکی دەروازەی راپەڕین هەمیشە قەڵایی سەوزی یەکێتی بووین و هەمیشە دەنگی یەکێتی لێرە لەسەروو هەموو دەنگەکانەوە بووە، دیارە وەک خۆتان دەزانن دەروازەی راپەڕین بەوەوە بەناوبانگە کە سەرەتای هەموو شۆڕشێک لە دەڤەرەکەی ئێمەوە سەرهەڵدەدات، ئەوەش بەهۆی بوێری خەڵکە شۆڕشگێرەکەو بەهۆی گەنجان و ژنان و کچانی ئەم دەڤەرەوەیە، هەروەها بەو حوکمەی باوباپیرانمان وەک خەڵکی دیکەی ناوچەکانی کوردستان خەڵکانێکی شۆڕشگێڕ بوون و سەریان بۆ کەس نەوی نەکردووە.
دیارە ئێستاش لیستی 105 لێرەوە راگەیەندراو بانگەشە لێرەوە دەستی پێکرد، ئەوەش سەرەتایەکی نوێیە بۆ شۆڕشێکی نوێ لە ژێر دروشمی ئارامی هەلی کار، خزمەت».
ئەو خانمە کاندیدەی لیستی 105ی یەکێتی لەبارەی جێبەجێکردنی ئەو دروشمانەوە کە لیستی 105 هەڵیگرتووە دەڵێت: »ئێمە پێشینەی کارمان هەیەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خۆی داینەمۆیی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانە بووە، دیارە وەک لە پێشووشدا وەک لە حکومەت و لە حزبیشدا پەیڕەوکراوە کە ئارامی و ئازادیی لە سنووری سەوزدایە، و خزمەت و هەلی کار هەر لە سنووری سەوزدایە، بۆیە بەڕێز قوباد تاڵەبانیش وەک گەنجێک کارەکانی دیارن کە هەمیشە هەوڵیداوە کار بۆ گەنجان و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەو چین و توێژەکان بکات، ئێمە زیاتر لە کاک قوباد رادەبینین و دڵنیاشین کە کاری پێویست ئەنجام دەدات وە ئێمەش وەک کاندیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان انشاللە کە متمانەی خەڵکی کوردستامان بەدەستهێنا، لە پەرلەمانی کوردستان داکۆکیکەرێکی مافەکانیان دەبین و لە ژێر ئەو سێ دروشمەدا ئێمە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکەین».
ژاڵە خەیروڵڵا لە پەیامێکیشیدا بۆ کۆمەڵانی خەڵک وتی:»من لێرەوە داواکارم لە خەڵکی کوردستان بە گشتی کە متمانەیان تەنها بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێت و لەبەرئەوەی تاکە لایەنە کە ئاوات و ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنێت،و تاکە لایەنە کە ئازادی فەراهەم کردووە و ئازادی ڕادەربڕینەی کە لە سنوری ئێمە و ئەو ئازادییەی کە لە سنوری ئێمە هەیە لە هیچ شوێنێکی دیکە نیە لە کوردستان، لەبەر ئەوە کە ئارامی هەبوو وە توانیت بە ئازادی ڕایی خۆت دەرببڕیت دەتوانیت هەموو شتێک بەدەست بهێنیت،وە بەدڵنیاییەوە دووبارە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم متمانەی خۆیان تەنها بە یەکێتی بکەن و هیوادارین دەنگی یەکەمیش بین لە کوردستاندا، هەر ئاوەدان بێت کوردستان».
ئاماژەیبەوەشدا:» ئێمە هەموومان خوێندکار و درێژەپیدەری ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلال دەبین و بە ڕێگایی نوێ ئێمە ئەو ڕێبازە دەوڵەمەندتر دەکەین و سەریدەخەین،سەرکەوتن بۆ هەموو گەلی کورد و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، وە من وەک مامۆستا ژاڵە داواکارم لە خەڵکی کوردستان کە متمانەی خۆیانم پی ببەخشن و دڵنیابن متمانەیان دەبیت بە سوێندی وەفاداریی و دەنگەکانیان بە هەدەرناڕوات و ئەو ئەندام پەرلەمانانە دەبین کە ئەوان دەیانەوێت!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دیدارێك لەگەڵ مێژوونووس، دیپلۆمات و رۆژنامەنووس د.فێردیناند هیننەربیشلەر

سەرەتا: زۆرن ئەوانەی بەم فۆتۆ مێژووییەی هەڤاڵ مام جەلال رابەری ...