سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » عەباس فەتاح:خزمەتی خەڵک کراوە، بەڵام دەمانەوێت باشتری بکەین

عەباس فەتاح:خزمەتی خەڵک کراوە، بەڵام دەمانەوێت باشتری بکەین

عەباس فەتاح ساڵح کاندیدی ژمارە 21 لە لیستی 105 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی رادیۆیی دەنگیی گەلی کوردستاندا لەبارەی جیاوازیی خولی داهاتووی پەرلەمان لەگەڵ خولەکانی پێشوودا دەڵێت:»هەر خولیک بۆ خولیکی دیکە جیاوازیی و گۆڕانکاری دروست دەبێت هەم لە جۆری لیستەکان هەمیش لە جۆری بانگەشەکردن هەروەها لەو خەڵکانەش کە دێنە پەرلەمانەوە.
لەهەر خولێکیشەوە بۆ خولیکی دیکە، لەلایەک ئەزموونی جیاواز دروست دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە داواکاریی و خزمەتکردنی خەڵک زیاد دەبێت، لەبەرئەوە لە دنیابینیی دیموکراسیدا هەڵبژاردن بۆ ئەوە دەکرێت کە خەڵکیکی نوێ بە گوڕوتینێک و تیمیکی نوێترەوە بێت و خزمەتی هاووڵاتیانی خۆیی بکات، پێموایە بانگەشەکەی ئەم خولەیان بە شێوەیەکی ئارامترە، ئەمەش ئەنجامی ئەوەیە کە بەڕاستی خەڵک بێزاربووە لە شەڕە پەڕۆ و هیوادارم ئەم خولە ببیتە هۆی خزمەتکردنی زیاتر بە خەڵکی کوردستان، لەبەرئەوەی لە خولی رابردوو هەم حکومەت هەم پەرلەمانییش بە کۆمەڵیک دۆخدا تێپەڕیوون، لەلایەک جەنگی داعش تووشی گەلەکەمان بوو، لەلایەکی دیکەوە قەیرانی دارایی و سیاسی ناوخۆیی لایەنە سیاسییەکان بەرۆکی پەرلەمان و کابینەکەی گرت کە نەتوانرا وەک پێویست خزمەتی خەڵک بکرێت، بەڵام ئێستا دۆخی دارایی بەرەوباش بوون دەچێت و هەڵبژاردنی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و هەمووان کێبڕکێ دەکەین لەسەر ئەوەی کاممان دەتوانین باشتر خزمەتی خەڵک بکەین و متمانەی خەڵکەکەمان بەدەستبهێنین.
ئەو کاندیدەی لیستی 105 دەشڵێت:»دروشمی کاندیدەکان هەر لە چوارچێوەی دروشمی ئەو لایەنانەدا دەبێت کە لیستەکەی راگەیاندووەو هەریەک لە کاندیدەکانیش لە هەر لیستێک بێت، دیارە لە چوارچێوەی ئەو دروشم و بەرنامەیەی لایەنەکەیدا دەچێتە پەرلەمان تا بتوانێت خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات، لە دەرەوەی ئەم بازنەیەدا لەوانەیە بابەتی نوێ بێتە پێشەوە ئەوکاتە دەکریت هەریەکە رایەکی خۆی هەبێت، بەڵام کە یەکێتی دروشمەکانی ئارامی و خزمەتگوزاریی و هەلی کار-ی بەرزکردووەتەوە، لە ماوەی 27 ساڵی رابردوودا لەم سێ دروشمەدا کەمتەرخەمیی نەکردووە، بەڵام بێگومان ئەوەی کراوە دەمانەوێت باشتری بکەین و ئارامیی لە هەرێمی کوردستان لەوپەڕی باشی و ئاسایشی خەڵکدایە و خزمەتگوزاریی و دۆزینەوەیی هەلی کاریش هەوڵدراوە کە ئەنجام بدرێت و هەرچەند لە ئاستی داوای خەڵکدا نەبووە، بەڵام دەکرێت زیاتر هەوڵ بۆ ئەمە بدەین و باشتری بکەین. بۆیە خزمەتی خەڵک کراوە بەڕاستی بەڵام پێویستە باشتری بکەین .
عەباس فەتاح هەروەها دەڵێت:»بەداخەوە دەبوو لایەنە سیاسییەکان بە گشتیانەوە پێش ئەوەی هەڵبژاردنی کوردستان بکرێت، کۆبوونەوەیان پێکەوە هەبووایە، ئەگەر لەسەر کۆمەڵێک بابەتیش لە هەرێمی کوردستان ناکۆکیان هەبێت، ئەوە نەدەبوو لە هیچ کاتێکدا لە بەغدا ئەو ناکۆکییانە بمێنێت، چونکە شەڕی ئێمە لەگەڵ بەغدا شەڕێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی کوردستانە لەبەرئەوە هەموومان کە داواو داخوازییەکانمان وەک خەڵکی کوردستان بەهێزکردنی هەرێمی کوردستانە، لەبەرئەوە دەبێت رەنگ و دەنگەکانمان رێکبخەین بۆ داواو داخوازیی بۆ ئێرە، لەبەرئەوە ئەگەر ئێمە بەشێکبین لە حکومەتی عیراق، ئەوا دەبێت ئێمە هەموو داخوازییەکانمان بۆ ئەوە بێت کە ئەم بەشە خزمەتگوزارییەکان و داواکارییەکان و مافەکانی کە خاوەندارییەتی لە عیراق بتوانین هەموومان لە یەکدەنگییەوە وەری بگرین، بەداخەوە لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە لایەنەکان زۆر بەپێی پێویست بەرامبەر یەکتری دانەنیشتن و بۆ چوونە بەغداش هەست دەکرێت ئەم هەنگاوانە هەیەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشی بە دواداهات، هیوادارم رەنگدانەوەی ئەم ناکۆکیانە کە لە ئێستادا بەردەوامە و چارەسەری بنەرەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە، جارێکی دیکە لە دوای هەڵبژاردنەکان بەرۆکی هەرێمی کوردستان نەگرێتەوەو بارگرژییمان بۆ دروست نەکات.
دۆخی کوردەواری و دۆخی خۆرهەڵات ئەوە ناخوازێت کە ئێمە یەک و یەکگرتوو نەبین، هەموو ئەم گرژیی و کێشانەش کە لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندایە من ئەوەندەی دەیخوێنمەوە و دەبیستم لەبەرژەوەندی گشتیی خەڵکی کوردستاندا نییەو لە پێناو بەرژەوەندیی تەسکی حزبایەتی و پلەوپایەدایە لەبەرئەوەی دۆخی کورد ئەوە ناخوازێت ئێمە هەموومان ناکۆکبین لەسەر پلە و پایە و جاریکی دیکە ئەم قەوارە کوردستانییە بەرەو لاوازی ببەین و دەبێت هەوڵبدەین هەموومان یەک و یەکگرتووبین.
لە چەند ساڵی رابردوو ئەمەمان بیست زۆربوونی ژمارەی حزبەکان و ئۆپۆزسیۆنی جیاواز نەیتوانی خزمەتی ناوچەکەمان و خەڵکی کوردستان بکات، بەپێچەوانەوە پێگەی کوردی لاوازکرد لە هاوکێشەی عیراقدا بەتایبەتی و دڵی خەڵکیی نائاسودەکرد، لەبەرئەوە ئەمەشمان تاقیکردەوەو دەکرێت هەموو ئەم بیروڕا جیاوازانە هەڵبگرین بۆ ئەوەی کاتێک کە کورد گەیشتە ئومێدی خۆی، ئەوکاتە هەر جۆرە بیڕورایەکی جیاواز و هەر کێبڕکێیەک ئاسایی دەبێت لە وڵاتەکەمان بەڵام دەبیت ئێمە لەوە تێبگەین کە ئێستا هەموو دەوڵەتە زلهێزەکان لە چاوی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە سەیری ئێمە دەکەن، چونکە پەیوەندییەکانیان زۆر زیاترە لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا تا ئێمە، بۆیە داوا لە سەرکردەکان دەکەم بە بەردەوامی هەوڵ بدەن پەیواندییەکانیان لەگەڵ یەکتریدا نەپچڕێنن لە پێناوی گەلەکەمانداو لەپێناو ئەوەی چەندان ساڵە ئەم گەلە دەچەوسێندرێتەوەو ئەنفال دەکرێت و راودەنرێت و تاڵان دەکرێت، بۆیە دەبێت ئێمە ئیدی ئەزموون لەو ڕابردووەی خۆمان وەربگرین بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا میللەتەکەمان تووشی ئەم کارەساتانە نەکەینەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاتوو زه‌كیه‌ ره‌شید مامۆستا و په‌روه‌دكار و وه‌رزشه‌وان و نووسه‌ر و دایكێكی میهره‌بان

چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort