یه‌كێتی بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌ كابینه‌كانی دیکەشدا دوو پرۆژه‌ی چاكسازیی هه‌بووه‌و کاری لەسەر کردووە،نەک تەنها دروشمی ئەم هەڵبژاردنە بێت – knwe.org
سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » یه‌كێتی بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌ كابینه‌كانی دیکەشدا دوو پرۆژه‌ی چاكسازیی هه‌بووه‌و کاری لەسەر کردووە،نەک تەنها دروشمی ئەم هەڵبژاردنە بێت

د. یوسف گۆران:

یه‌كێتی بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌ كابینه‌كانی دیکەشدا دوو پرۆژه‌ی چاكسازیی هه‌بووه‌و کاری لەسەر کردووە،نەک تەنها دروشمی ئەم هەڵبژاردنە بێت

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم، لەدیدارێکیدا لەگەڵ سۆشیال میدیای کوردستانی نوێدا باسی ئەو بەرنامانە دەکات کە یەکێتی لە بواری پەروەردەو خوێندنی باڵادا دایڕشتوون و لە کابینە یەک لەدوای یەکەکاندا وەزیرەکانی تیمی یەکێتی لە حکومەت کاریان لەسەرکردووە، بەتایبەتیش لە بواری بەرزکردنەوەی ئاستی پرۆگرامی خوێندن لەڕووی کوالێتی و بەستنەوەو پۆلێنکردنی زانکۆکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕو هەلی کارەوە بەجۆرێک کە بەش و فاکەڵتییەکان بەپێی پێداویستی و خواستی کۆمەڵگە دابنرێت و بەمەش دواجار هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆکان دەستەبەر بکرێت.

*به‌ڕێز كاك د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌تیمی وه‌زاری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئه‌گه‌ر بكرێـت له‌ چوار ساڵی رابردودا وه‌ك تیمێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارتان كردووه‌، دیدگای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌و چوار ساڵه‌دا چۆن ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌گه‌ر بكرێت وێستگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵامان بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه‌؟
-سوپاس وه‌ك خۆتان ده‌زانن ئێمه‌ پێشتریش له‌ كابینه‌كانی تردا وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه‌ بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌ كابینه‌كانی تردا دوو پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌بووه‌ چ له‌ په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌ هه‌ردووكیان به‌رهه‌می كاری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بووه‌ كابینه‌ی یه‌كێتیی بووه‌‌و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتیی بووه‌ بۆیه‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شت كه‌ وه‌زاره‌تمان گرته‌ ده‌ست جارێكی تر دیدی یه‌كێتیی بۆ زانست‌ و خزمه‌تكردنی بواری ڕۆشنبیری‌و په‌روه‌رده‌ ئێمه‌ به‌رنامه‌یه‌كمان بۆ خۆمان دانا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ هه‌ڵینجاوی دیراسه‌یه‌كی وورد بوو له‌ دوو سێ مانگی یه‌كه‌مدا كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و كاته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌ چیدابوو بۆیه‌ توانیمان دوای دوو سێ مانگ كاری چڕو پڕو راوێژكردن به‌ هه‌ندێك شاره‌زا له‌ ده‌ره‌وه‌‌و به‌ تایبه‌تی ئیتاڵیه‌كان‌و ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌مانهێنان‌و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تمان ده‌كرد‌و ئه‌و خاڵا لاوازانه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین‌و چۆن وابكه‌ین چه‌ندین ئامانج ده‌ست نیشان بكه‌ین، ئامانجه‌كان به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن ئاستی مامۆستایان واتە چاكکردنی سیسته‌می خوێندنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بوو، ئێمه‌ ده‌توانین بڵێین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك‌ و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ بیرمان لێكرده‌وه‌.
له‌م چوار ساڵه‌دا كه ‌ئێستا له‌ كۆتاییه‌كه‌یداین ته‌واومان كرد، یه‌كه‌مین پڕۆژه‌، كه‌ كارمان له‌سه‌ری كرد ریزبه‌ندیی نیشتمانیی زانكۆكان بوو تائێستا له‌ عیراق‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌س له‌ توركیادا هه‌یه‌ دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو له‌ ڕیزبه‌ندی زانكۆكان، یه‌كێ له‌ ئامانجه‌كان ئه‌وه‌بوو ئیمه‌ ستاندادی زانكۆكان له‌ جیهان كه‌ ده‌كرێت چییه‌ بیهێنینه‌ ناو زانكۆكانی كوردستانه‌وه‌‌و مامۆستایان‌و سیستمه‌ی زانكۆكان به‌و سیستمه‌ بڕۆن‌و ئاشنا بكه‌ین، دووه‌مین: جۆرێك له‌ كێ بڕكێی زانستی له‌ زانكۆكان دروست بكه‌ین تاكو له‌ ڕووی كوالێتی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ زانكۆكان گه‌شه‌ بكه‌ن به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تیجه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارانه‌تان پێ بڵێم دوای چوار ساڵ له‌ جێبه‌جێكردنی له‌ سه‌دا سێ سه‌د له‌ هه‌ندیك بواردا كه‌ لیكۆڵینه‌وه‌كانمان جیهانییه‌ زیادی كردووه‌ كه‌واته‌ ئه‌وه‌ به‌رهه‌می هه‌بووه‌‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌كانمان.
پرۆژه‌یه‌كی تر كه‌ ئێمه‌ زۆر كارمان له‌سه‌ر كرد به‌ ئه‌له‌كترۆنی وه‌زاره‌تمان بوو، بۆ ئه‌وه‌ خزمه‌ت زیاتر به‌ كوالێتیكی باشتر‌و خێراتر خزمه‌تی هاوڵاتیانمان بكه‌ین پێویسته‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ حكومه‌تێكی ئه‌له‌كترۆنی بێت بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌ستمان پێكرد ئێستا ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆری كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئێمه‌ به‌ ئه‌له‌كترۆنی ده‌كرێت به‌شێكی زۆر له‌و ڕۆتینه‌ی هه‌بوو نه‌ماوه‌ شه‌فافێتێكی زۆر هه‌یه‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بێته‌ ناو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌زانی كاره‌كانی چۆن دێت‌و چۆن ده‌ڕوات‌و پێویسته‌ چی بكات بۆیه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێك بووه‌ له‌ كاره‌كانمان.
به‌شێكی تر له‌و كارانه‌ی ئێمه‌ كارمان له‌سه‌ر كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بووه‌،چۆن وابكه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ ببێت به‌ خه‌مێكی گشتی لای مامۆستایان بۆیه‌ وامان كردووه‌ چه‌ندین سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌مان دروستكردوو هانی خه‌ڵكمان دا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌‌و له‌ كۆتایشدا ئێمه‌ ئه‌نجومه‌نێكی باڵای توێژینه‌وه‌مان دروستكرد له‌ كوردستاندا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ ئه‌نجومه‌نێكی باڵای توێژینه‌وه‌ هه‌بێت‌ و هه‌م هانیان بدات بۆ توێژینه‌وه‌‌و هه‌م پاره‌‌و فه‌ندیان بۆ په‌یدا بكات، چونكه‌ تاكو ئێستا له‌كوردستان پاره‌ نه‌بووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی تر بووه‌.
مه‌سه‌له‌ی هێنانی هه‌ندێك سیستمی نوێ بۆ كوردستان لەبواری خوێندندا کە ئێمه‌ ده‌زانین سیستمی پۆڵۆنییه،‌ له‌هه‌موو ئه‌وروپا په‌یڕه‌و ده‌كرێت سیستمێكه‌ زۆر گرنگی به‌ كوالێتی ده‌دات، زۆر گرنگی به‌گواستنه‌وه‌ی خوێندكار ده‌دات، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن گواستنه‌وه‌ی به‌شه‌كان هه‌موو وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ دروستبووه‌، ئێمه‌ هه‌وڵماندا ئه‌و سیستمه‌ بێنینه‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ گواستنه‌وه‌ی خوێندكارو بڕوانامه‌ ئاسان بێت، ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆر زانكۆكانی كوردستان له‌ كۆی سی زانكۆ حه‌وت زانكۆ ئه‌و سیستمه‌ جیهانیه‌ جێ به‌جێده‌كه‌ن.ئه‌مه‌ خۆی ده‌ستكه‌وتیكه‌ گرنگیدان به‌ زمانی ئینگلیزی كه‌ زمانێكی جیهانییه‌ به‌شێكی زۆری سه‌رچاوه‌كانی جیهان به‌ زمانی ئینگلیزییه‌ ئێمه‌ زۆر ته‌ركیزمان خستۆته‌ سه‌ری مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌كردنی مامۆستایان به‌سه‌ر خوێندنی مه‌نهه‌جی تازه‌ وانه‌وتنه‌وه‌یه‌، چونكه‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ زانیارێكه‌ ساڵانه‌ له‌ گه‌شه‌ كردندایه‌ ئێمه‌ ئێستا پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ كه‌ چۆن مامۆستایان وابكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌ساسی تازه‌ وانه‌ به‌ خوێندكاران بڵێنه‌وه‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك فیله‌ندایه‌ كه‌ له‌مه‌سه‌لی وانه‌ وتنه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كانی دونیا، ئێستا سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌یه‌كی خوێندن ده‌كه‌ن له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ دروستكردنی جیلێك له‌ مامۆستایان خۆیان ببنه‌ وابێژی ئه‌و وانانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایدا له‌ هه‌موو كوردستان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت بۆیه‌ له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌چن بۆ فیله‌ندا ده‌وره‌كه‌ی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن كه‌ دوو مانگه‌.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان، ئێمه‌ گرنگیمان پێداوه‌ له‌ ڕووی ئیداری دارایی گرنگییه‌كی زۆرمان پێداوه‌ به‌ به‌ستنه‌وه‌ی بازاڕ به‌خوێندنه‌وه‌ ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ هه‌موو دونیاشدا هه‌روایه‌ خوێندن به‌ ته‌نها لایه‌نی ئه‌كادمی نییه‌ به‌ڵكو لایه‌نی عه‌مه‌لی‌و پیشه‌یشی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران‌و قوتابیان سبه‌ینی ده‌رچوون له‌ زانكۆ بتوانن هه‌لی كار بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ له‌ بازاڕدا ده‌بێت زیاتر گرنگی به‌و كارانه‌ بده‌ن كه‌ له‌ بازاڕ توشیان ده‌بێت ئه‌وه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی كاك قوباد جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو له‌سه‌ره‌تا كه‌ هاتینه‌ ئێره‌ وه‌ك ده‌وره‌ی هاوینه‌ بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ ڕۆژ به‌ رۆژ فراوان بووه‌ ئێستا سه‌دان كه‌س سود مه‌ند بوون له‌وه‌ی كه‌ ده‌یخوێنن‌و ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌تبیقی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كانی به‌كارخستنمان له‌ هه‌موو زانكۆكانمان كردۆته‌وه‌ هیچ زانكۆیه‌ك له‌ كوردستان نه‌ماوه‌ سه‌نته‌ری به‌كارخستنی تێدا نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ نیوان ئه‌و وانه‌ عه‌مه‌لیانه‌ی له‌ بازاڕدا ده‌خوێنرێت یان به‌كار ده‌هێنرێت.
*باسی توێژینه‌وه‌ی زانستیت كرد ڕه‌نگه‌ ئه‌و هه‌موو سه‌نته‌رو میدیایانه‌ی مه‌ڵبه‌ندانه‌ی وه‌زاره‌ت له‌ زانكۆكاندا كردوونییه‌ته‌وه‌، ئه‌و گرنگیدانه‌ی ئێوه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی وایكرد چه‌ند سه‌نته‌رو مه‌ڵبه‌ندێك دروست ببێت ژماره‌یان چه‌نده‌و پسپۆڕییان چییه‌؟
-ژماره‌كانیان جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ تایبەتمەندییەكانیان. ئێمه‌ هاتینه‌ وه‌زاره‌ت نزیكه‌ی چه‌ند سه‌نته‌رێك هه‌بوو له‌ هه‌موو زانكۆكان ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ 40 تێپه‌ڕییه‌وه‌، به‌ پێی ئه‌و ئه‌ژماره‌ی له‌به‌ر ده‌ستم بوو 42 سه‌نته‌ر هه‌یه‌ له‌ زانكۆكانی هه‌رێمدا، به‌رده‌وامیش له‌ فراوان بووندایه‌ ئێمه‌ ۆرك شۆپێكمان كرد چۆن ئاستی سه‌نته‌ره‌كان پێش بخه‌ین‌و پێوه‌ریان بۆ دابنێین ته‌نها له‌ ڕووی ژماره‌وه‌ زیاد نه‌كرێن له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ وابكه‌ین چۆن سه‌نته‌رێكی به‌پیت بێت بۆ گۆڤار‌و كۆنفرانس‌و ڕۆڵی هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی دێته‌ به‌رده‌میان چ كێشه‌ زانستیه‌كان چ كێشه‌ ئه‌كادمیه‌كان چ كێشه‌ عه‌مه‌لی‌و ئابوریه‌كان كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ چه‌ندین قات ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ زیادی كردووه‌‌و گۆڤاری زانستیش ده‌رئه‌كه‌ن.
*تۆ وتت فه‌ندیان بۆ په‌یدا ده‌كه‌ین واته‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ پشتگیریه‌كی تریش كه‌ وه‌زاره‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی خۆی پاره‌ په‌یدا بكات بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌، ئایا ئه‌مه‌ له‌ عێراق له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ چۆن ده‌توانن ئه‌و فه‌ندانه‌ په‌یدا بكه‌ن؟
-خۆی له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان به‌شێكی زۆری فه‌نده‌كان هه‌ندێكی له‌ حكومه‌ت دێت‌و هه‌ندێكیشی له‌ كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ دێت، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌توانن به‌شێك له‌ كێشه‌ی شه‌ریكه‌كان‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ گشتی‌و شه‌ریكاتانه‌ خۆیان پاره‌یان ئه‌ده‌نی كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌ندێك وه‌كالاتی جیهانیش هه‌یه‌ بۆ تمویلكردن به‌ داخه‌وه‌ لای ئێمه‌ له‌ عیراق كوردستانیش به‌شێوه‌ی گشتی بڕێك پاره‌ له‌ بوودجه‌ دانه‌نراوه‌ بۆ سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ كه‌مترین گرنگیان پێداوه‌ ئێمه‌ به‌ دامه‌زراندنی ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌وڵماندا خاوه‌نێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ دروست بكه‌ین تاكو ئێستا لێكۆڵه‌ر خاوه‌نی نه‌بوو لایه‌نێك نه‌بووه‌ موراعاتی بكات ڕێكی بخات فه‌ندی بكات بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ له‌م ئه‌نجومه‌نه‌ خاوه‌نێكی بۆ بدۆزینه‌وه‌ هه‌م ته‌وجیهی بكات هه‌م فه‌ندی بۆ په‌یدا بكات.
*دكتۆر تۆ باسی ئه‌وه‌تكرد په‌یوه‌ندیه‌كی باشتر له‌ نیوان بازاڕو زانكۆكان هه‌بێت ئێستا وه‌ك تیمی هه‌ڵبژاردنی لیستی 105 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌تان داناوه‌ دروشمی سه‌ره‌كیشتان هه‌لی كاره‌ له‌ ڕووی ئه‌كادمیه‌وه‌ دیدی ئێوه‌ بۆ هه‌لی كار چۆنه‌ په‌یوه‌ندی بازاڕو زانكۆكان چۆن دروست بكه‌ین؟
-ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌یری ئه‌و دروشمانه‌ بكه‌ین ئارامی‌و خزمه‌ت هه‌لی كار خه‌ڵك پێی وابێت ئه‌مه‌ شتێكه‌ تازه‌یه‌ له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌ دانراوه‌، بابێین تیمی یه‌كێتیی‌و به‌رنامه‌ی جیگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م چوار ساڵه‌دا ببینن كه‌ چیكردووه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌ی له‌ حكومه‌ت كردویه‌تی سه‌ره‌تا وه‌ك پرۆژه‌ی جیا جیا ئێستاش وه‌ك دروشمی سه‌ره‌كی چه‌سپاندویه‌تی، سه‌ره‌تا ئێمه‌ باسی هه‌لی كار ده‌كه‌ین هاتنی كاك قوباد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بوو كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ك دروست بكه‌ین له‌ نیوان ئه‌وه‌ی خوێندكار ده‌یخوێنی‌و له‌ ئه‌وه‌شی له‌بازاڕدا هه‌یه‌ بووه‌ به‌رنامه‌یه‌ك خۆی سه‌رپه‌رشتی كرد ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌هاوینان له‌ ده‌ره‌وه‌ چۆن كارده‌كه‌ن‌و ره‌بتیان بكه‌ینه‌وه‌
به‌و كارانه‌ی كه‌ خۆیان هه‌یانه‌ له‌بازاڕدا، په‌یوه‌ندی تایبه‌تی كرد به‌ چه‌ندین کۆمپانیاوە له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌ ژماره‌یه‌كی كه‌م خوێندكار ده‌ستی پێكرد ئێستا گه‌یشتۆته‌ هه‌زاران خوێندكار كه‌واته‌ هه‌لی كار هه‌ر به‌رنامه‌ی كاك قوباد خۆی بووه‌ له‌ حكومه‌ت، چ ئارامی‌و پاراستنی كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی دیبینین حكومه‌ت ناتوانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گه‌وره‌ ده‌بن‌ و له‌ زانكۆكان ده‌رئه‌چن دایان بمه‌زرێنی، بۆیه‌ ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی گشتی هه‌بێت چ بۆ كه‌رتی حكومه‌ت‌و كه‌رتی تایبه‌ت، چۆن هه‌لی كار بۆ ئه‌مانه‌ په‌یدا بكات به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌م فكره‌یه‌مان به‌ سه‌رپه‌رشتی كاك قوباد جێ به‌جێكردووه‌، ئێستاش فراوانی ده‌كه‌ین خوێندنی پیشه‌یی ببێت به‌ خوێندنێكی باو كارێك له‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی ئێمه‌ رووبكه‌نه‌ ئه‌و خوێندنه‌ پیشه‌ییه‌ ئه‌مه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌لی كارێكی زۆر بۆ خه‌ڵك ده‌ره‌خسێت ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ چۆن ئێمه‌ یاساكانمان ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ بگونجێنین كه‌ خه‌ڵك ڕوو بكاته‌ كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ تا ئێستا خه‌ڵكی به‌و شێوه‌یه‌ ڕووناكاته‌ كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ خانه‌نشینی تیدا نییه‌ ئێمه‌چۆن وابكه‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و یاساكانمان بگۆڕین بۆیه‌ ئێستا هه‌لی كار یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانی ستافی یه‌كێتیی له‌ حكومه‌ت ئه‌مه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی ئارامی خزمه‌تیش هه‌روایه‌، ئێمه‌ كه‌ دروشمی خزمه‌تمان به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌رنامه‌ی خزمه‌تمان له‌ حكومه‌ت هه‌یه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌سه‌ر په‌رشتی راسته‌و خۆی كاك قوباد كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌شێكی زۆر كاری وه‌زاره‌ته‌كان به‌ ئه‌له‌كترۆنی كراوه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جارێكی تر له‌ ڕێگه‌ی ستافی یه‌كێتییه‌وه‌ فراوان بكرێت وابكه‌ین حكومه‌تێكی كارامان هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كاره‌كانی بكات به‌ ئه‌له‌كترۆنی یه‌كێكه‌ له‌و ئامانجانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌ به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ به‌ ته‌نها ئه‌له‌كتۆرنیه‌كه‌ ناكرێت‌و چونكه‌ ئه‌و كات له‌گه‌ڵ كاك قوباد موناقه‌شه‌مان ده‌كرد ده‌بێت ئێستا ده‌وری ده‌وڵه‌ت چیبێت بۆیه‌ ئێمه‌ چۆن ده‌توانین حكومه‌تێكی كارا دروست بكه‌ین كه‌ خزمه‌تی زیاتر دروست بكات من پێم وایه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك‌و یه‌كێتیی ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بهێنین ئێمه‌ ده‌توانین به‌شێكی زۆر له‌و دروشمانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌وڵه‌ت داریه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان كه‌ ئارامی‌و هه‌لی كارو خزمه‌ته‌ جێ به‌جێی بكه‌ین، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه‌ ئه‌و دروشمانه‌ی هه‌ڵمانگرتووه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ كایه‌ سیاسییه‌كه‌ی خۆی، چونكه‌ كایه‌یه‌ی گشتی سیاسه‌ت خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ره‌ ده‌وڵه‌تداریه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كێتیی كردویه‌تی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕێك نزیك كردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی حكومه‌تدارێتی‌و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكدا بۆیه‌ ئه‌وه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌موو سیاسی‌و سیاسه‌ت مه‌دارێكیشه‌.
*دكتۆر ئه‌مه‌ كتێبه‌ هێشتا بڵاوتان نه‌كردۆته‌وه‌ نامه‌ی ئه‌عمالی كاره‌كانتانه‌ له‌ چوار ساڵی رابردودا؟
-به‌ڵی له‌ ڕاستیدا ئه‌م كتێبه‌ هی چوار ساڵی رابردووه‌ بیرمان كردۆته‌وه‌ چیمان كردووه‌ من ناتوانم له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ئاوهادا باسی بكه‌م، به‌ڵكو وابیرمان كرده‌وه‌ كۆی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ كردومان به‌ دۆكیۆمێنت‌و ره‌سم‌و به‌ بڕیار له‌م چوار ساڵه‌دا كۆ بكه‌ینه‌وه‌ تا كو وه‌ك شتێكی مێژووی وه‌زاره‌ت‌و كابینه‌كه‌مان بمێنێته‌وه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌م كتێبه‌ كۆی چوار ساڵ كاركردن‌و چه‌ند مانگێكه‌ نزیكه‌ی هه‌شت سێكته‌ره‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه‌ كردومانه‌ له‌ خوێندنی باڵا به‌سه‌ر په‌رشتی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌ له‌م كتێبه‌دا دیاره‌ ئێمه‌ ویستمان به‌هه‌ڤاڵانی خۆمان بڵێین به‌خه‌ڵكی كوردستان بڵێین كه‌ تیمی ئێمه‌ یه‌كێتیی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری جدی كردووه‌ له‌ به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی بۆ پێشخستنی ئه‌م كه‌رته‌،چه‌ندین پرۆژه‌ی تر هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ستمان پێكردووه‌ نه‌مان توانیووه‌ ته‌واوی بكه‌ین بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ یه‌كێتیی ئه‌گه‌ر به‌ تیمێكی تره‌وه‌ هاته‌ ناو حكومه‌ت ده‌توانی ئه‌و پرۆژانه‌ی تریش ته‌واو بكات چونكه‌ پرۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیجین بۆ ئه‌م وڵاته‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دیدارێك لەگەڵ مێژوونووس، دیپلۆمات و رۆژنامەنووس د.فێردیناند هیننەربیشلەر

سەرەتا: زۆرن ئەوانەی بەم فۆتۆ مێژووییەی هەڤاڵ مام جەلال رابەری ...