سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » قادر عه‌زیز: ئیتر یه‌كێتی ده‌ستكراوه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شێوازی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی داهاتووی

لە دیدارێکی رۆژنامەنووسیدا

قادر عه‌زیز: ئیتر یه‌كێتی ده‌ستكراوه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شێوازی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی داهاتووی

قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی‌و سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی «الصباح الجدید»، به‌بێ خۆلادان ‌و به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستای عیراق ‌و هه‌رێمی كوردستان دواو روونیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشێلكردنێكی ئاشكرای رێكه‌وتنه‌كه‌یانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بازدانه‌ به‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستیی كورددا كه‌ واپێویست بوو كه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌غدادا پێوه‌ی پابه‌ندبن‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌ دا كه‌ پارتی به‌هه‌وڵدانی بۆ ركابه‌رییكردنی یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، دوا بزمار ده‌دات له‌ تابووتی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێم.

ئه‌مه‌ پێشێلكردنێكی ئاشكرای رێكه‌وتنه‌
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری كاندیدكردنی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، قادر عه‌زیز رایگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی د. به‌رهه‌م بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی ‌و زانی كه‌ یه‌كێتی ماڵێكه‌ شوێنی هه‌موو بیروڕا‌و تێڕوانینێكی جیاوازی تێدا ده‌بێته‌وه‌‌و هه‌مووان ده‌توانن رۆڵی خۆیان ببینن له‌خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستاندا له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه‌ كه‌ بۆچی پارتی كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌و پۆسته‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: پارتی راسته‌وخۆ د. به‌رهه‌می ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی بێت ‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بڕیاری داوه‌ كاندیدی خۆی هه‌بێت ‌و نایه‌وێت كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی متمانه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی هه‌بێت.

هێشتا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ده‌ستی پارتیدایه‌
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی له‌ كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی، پێشێلكردنی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه‌ یه‌ یان نا، قادر عه‌زیز ده‌ڵێت: بابه‌ته‌كه‌ هێنده‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ د. به‌رهه‌مه‌وه‌، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ره‌زامه‌ندیی پارتییه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی بێت، ئه‌وه‌ش به‌ پێشێلكردنی رێكه‌وتنێكی پێشووی نێوان هه‌ردوولا ده‌ژمێردرێت، چونكه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێشتر له‌به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بووه‌، كه‌ هێشتا ماوه‌و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌‌و به‌ گوێره‌ی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سه‌ڵاته‌كانی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی كه‌ هێشتا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ له‌ده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت بۆ یه‌كێتی بێت.

رێكه‌وتنه‌كه‌ چیتر كاری پێناكرێت
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا كه‌ ئایا ئه‌و رێكه‌وتنه‌ هه‌ر به‌ركار ده‌بێت كه‌ هه‌ردوو حزب پێكه‌وه‌ بچنه‌ به‌غدا له‌دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پارتییه‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: بێگومان ئه‌و رێكه‌وتنه‌ چیتر كاری پێناكرێت تا ئه‌وكاته‌ی پارتی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی قبوڵ نه‌كات كه‌ وه‌ك پێشتر ببێته‌ كاندیدی هه‌ردوولا، بۆیه‌ ئێستا یه‌كێتی له‌دوای سه‌ردانی تاكلایه‌نه‌ی وه‌فده‌كه‌ی پارتی بۆ به‌غدا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رێكه‌وتنه‌ دوو قۆڵییه‌كه‌‌و كێبڕكێكردنی كاندیده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی، ئیتر یه‌كێتی ده‌ستكراوه‌ ده‌بێت له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد‌و پشكی خۆی له‌ پۆسته‌كانی به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‌و وتیشی: سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی پارتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كهه‌ڵوێستیی كورد، داكوتانی دوا بزماربوو له‌ تابووتی ئه‌و رێكه‌وتن ‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا هه‌یبوو سه‌رباره‌ت به‌چوونی پێكه‌وه‌یی بۆ به‌غدا‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ دوا به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ روونی ئه‌و تاكڕه‌ویی ‌و هه‌ژمونگه‌راییه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پارتی هه‌وڵی بۆ ده‌دات چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ‌و چ له‌سه‌ر ئاستی عیراق.

ده‌یه‌وێت هه‌ردووكیان بكات
سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ وه‌ش كه‌ ئاخۆ پارتی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ده‌وێت یان هه‌ر ده‌یه‌وێت مانۆڕێكی سیاسی بكات ‌و گوشار بخاته‌ سه‌ر یه‌كێتی، پێیوابوو كه‌ هه‌ردووكیانه‌ له‌ یه‌ك كاتدا‌و وتی: «له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌ستكه‌وتی له‌ یه‌كێتی ده‌ستبكه‌وێت له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كه‌ ئێستا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانمان له‌پێشه‌».

په‌یوه‌سته‌ به‌ئاستی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان
له‌باره‌ی دوور و نزیكیی یه‌كێتیشه‌وه‌ له‌ حزب ‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئێستای عیراقیشه‌وه‌ قادر عه‌زیز روونیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی هێڵی سوور و ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ هاوپه‌یمانی ‌و فراكسیۆنێك نییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌ براوه‌كانه‌وه‌ پێكبهێنرێت ‌و ئه‌ویش وه‌ك حزبه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌ی تاچه‌ند دووره‌ یان نزیكه‌ له‌گه‌ڵ هێز‌و حزبه‌ براوه‌كاندا، ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن ‌و ئاماده‌یی ئه‌و قه‌وارانه‌ بۆ خواسته‌ ره‌واكانی كورد له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا‌و وتیشی: پێموایه‌ ئه‌وه‌ پێویستی به‌ یه‌كهه‌ڵوێستیی كورده‌وه‌یه‌ به‌رله‌ هه‌موو شتێك.

ئه‌و دوو پێكهێنانه‌ جیاوازن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ئاخۆ پێیوایه‌ كورد بتوانێت خواسته‌كانی به‌دی بهێنێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ شیعه‌كان نیسابی قانونی به‌دیبهێنن ‌و فراكسیۆنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ به‌بێ كورد پێكبهێنن، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی به‌به‌شداریی كورد، جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی به‌بێ كورد، هه‌روه‌ها كه‌ كورد به‌شێكی سه‌ره‌كی بێت له‌ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن، جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ به‌شدارییكردنی كورد له‌دوای پێكهێنانی، هه‌ربۆیه‌ ئیستیحقاقه‌كه‌ به‌ گۆڕانی حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌گۆڕێت.

گه‌شبینین كه‌ ئه‌نجامه‌كان ئه‌رێنی ده‌بێت
له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باشیش له‌لاپه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌نجامی ئه‌رێنی ‌و رازیكه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌داو وتی: «له‌سایه‌ی ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كه‌ گوڕو گه‌شبینییه‌كی زۆری داوینه‌تێ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامه‌كان ئه‌رێنی ده‌بن ‌و له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی قوربانییه‌كانی یه‌كێتیدا ده‌گونجێت.

ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ‌و تۆمه‌ته‌كانی ساخته‌كاری
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ش كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ئاراسته‌ی یه‌كێتی كران له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌وه‌‌و پێشبینی بۆ ئه‌وه‌ی ئاخۆ یه‌كێتی ده‌چێته‌وه‌ پێگه‌كه‌ی خۆی وه‌ك دووه‌م حزب ‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تێده‌په‌ڕێنێت، قادر عه‌زیز ده‌ڵێت: ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ زیاتر له‌ پارێزگایه‌ك به‌ سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی دادوه‌ریی ‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و لێكچوون‌و وه‌ك یه‌كیی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ ژمارده‌نه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كه‌، پۆچه‌ڵیی ئه‌و تۆمه‌تی ساخته‌كارییه‌ی سه‌لماند كه‌ هه‌ندێك حزب رایانگه‌یاند و وتیشی: پێموانییه‌ كه‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێك هه‌بێت كه‌ تۆمه‌تی ساخته‌كاریی ‌و یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانی ئاراسته‌ نه‌كرێت، به‌ڵام دواجار پێموایه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان بڕوا به‌وه‌ بهێنن كه‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌تایبه‌تیش هه‌ڵبژاردن له‌ئه‌نجامدا براوه‌و دۆڕاو له‌یه‌كتریی جیاده‌كاته‌وه‌.

تای هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌تی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی
سه‌باره‌ت به‌ پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ راگه‌یاندنه‌ زبره‌ی كه‌ له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌نێوان یه‌كێتی ‌و پارتیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت روونیكرده‌وه‌ كه‌ تای هه‌ڵبژاردن ‌و كێبڕكێ هه‌میشه‌ ئه‌مجۆره‌ له‌ هه‌ڵكشان به‌خۆوه‌ ده‌بینێت‌و وتی: به‌ڵام یه‌كێتی په‌لكێش ناكرێت بۆ ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌، به‌ڵكو ئه‌و له‌گه‌ڵ ئارامی ‌و هه‌ڵمه‌تێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هێورو سه‌رده‌مییانه‌دایه‌ دوور له‌ زمانی زبر‌و ناو زڕاندن‌و هه‌رگیز له‌و بواره‌دا ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووه‌، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌‌و به‌رگریی له‌خۆكردن به‌ مافی خۆی ده‌زانێت، كه‌ ئه‌وه‌ش مافی هه‌موو حزبێكه‌ نه‌ك ته‌نها یه‌كێتی.

پارتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتێكی داگیركه‌ر
له‌شیكردنه‌وه‌ی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پارتی هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك ‌و ئه‌و شاره‌ به‌ داگیركراو ده‌زانێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ پێداگریی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات، سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: له‌ رووی مێژووییه‌وه‌ كوردستان هه‌مووی داگیركراوه‌ نه‌ك ته‌نها كه‌ركوك، چونكه‌ لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌ عیراقی عه‌ره‌بییه‌وه‌ له‌ساڵی 1926 به‌بێ ره‌زامه‌ندیی گه‌لی كورد ‌و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و لكاندنه‌ به‌ درێژایی ئه‌و مێژووه‌، هه‌ر بۆخۆی سیمایه‌كی داگیركاریی وه‌رگرتووه‌، وتیشی: «به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پارتی كه‌ركوك به‌ داگیركراو ده‌زانێت، بۆچی پێداگریی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات كه‌ به‌داگیركه‌ری ده‌زانێت؟».

ریفراندۆم و لێكه‌وته‌كانی
له‌باره‌ی ریفراندۆمیشه‌وه‌ ویڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ مافێكی ره‌وای كورد‌و هه‌موو گه‌لانه‌، به‌ڵام له‌رووی كاته‌وه‌ گونجاو نه‌بوو به‌تایبه‌تی كه‌ وه‌ك ته‌حه‌دییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر عیراق ‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ركه‌وت، جگه‌ له‌وه‌ش هێنده‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی ‌و حزبی ته‌كسی له‌پشته‌وه‌ بوو، هێنده‌ به‌رنامه‌یه‌كی وردو ستراتیژیی له‌پشته‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئامانجیاندا مه‌سه‌له‌ی به‌دیهاتنی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌.
وتیشی: من ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌موو كورد باجی هه‌ڵه‌كانی لایه‌نێكی سیاسی بدات. بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ك كورد لێبڕاوانه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانمان له‌عیراق به‌تایبه‌تی كه‌ له‌دوای ریفراندۆمه‌وه‌ پێگه‌ی كورد لاوازبووه‌و بووه‌ هۆی دۆڕاندنی خاكێكی به‌رفراوان له‌ كه‌ركوك ‌و دابڕان ‌و لێكترازانی هێزه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ پارتی هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و دۆخه‌یه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاتوو زه‌كیه‌ ره‌شید مامۆستا و په‌روه‌دكار و وه‌رزشه‌وان و نووسه‌ر و دایكێكی میهره‌بان

چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort