سەرەکی » ئابووری » قوباد تاڵەبانی: هەلی كار بۆ هەزاران گەنج دەڕەخسێنێت

بەردی بناغەی 562 گەنجینەی هاوچەرخ دانرا

قوباد تاڵەبانی: هەلی كار بۆ هەزاران گەنج دەڕەخسێنێت

لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانی دانرا، لە وتەیەكیشیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە هەزاران هەلی كار بۆ گەنجەكانمان دەڕەخسێنین.

دابینكردنی ئاسایشی خۆراك
لەسەرەتای مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی ئەو پڕۆژەیە، سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لە وتەیەكدا گرنگی پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانی هاوچەرخی لە سلێمانی روونكردەوە كە پڕۆژەیەكی ستراتیجی گرنگە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و لەسەر رووبەڕی 393 دۆنم بنیاد دەنرێت كە خۆی لە 562 گەنجینەی هاوچەرخی جۆراو جۆردا دەبینێتەوە، كە لە تەواوی هەرێمی كوردستان و عیراقیش هاوشێوەی نییەو بەشێوەیەكی مۆدێرن و سەردەمیانەو لە رێگەی كامێرای چاودێرییەوە چاودێری دەكرێت.
وتیشی: «گرنگی ئەم پڕۆژەیە لەوەدایە كە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە ئاسایشی خۆراك لە سلێمانی و شارەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكەین و خۆمان لە مەترسییەكانی قەیران و كەمی ماددە خۆراكییەكان لە هەموو وەرزەكاندا بپارێزین».

پاراستنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان
راشیگەیاند، لەڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە رێگری دەكرێت لە زیادەڕەوی لەسەر زەوییەكانی حكومەت كە لە ناوچەكانی شاری سلێمانی دەكرێت، هەروەها دەتوانین بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی تێدا بپارێزرێت، لە هەر چوار وەرزی ساڵداو دەبێتە جێگرەوەیەكیش بۆ گەنجینەكانی ناو شارو بەمەش جەنجاڵی قەرەباڵغی لەناو شار كەم دەكاتەوە، هەروەها دەتوانین لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە زیاتر پەرە بە پاراستنی تەندروستی ماددە خۆراكییەكان بدرێت ئەویش لەڕێگەی شێوازی هەڵگرتنیان و شێوازی چاودێری دەزگاكانی كۆنترۆڵی جۆری و تەندروستییەوە.
وتیشی: «لە هەمووی گرنگتر دەستەبەركردنی هەلی كارە بۆ هەزاران خەڵك، كە لە رێگەیەوە هەلی كار بۆ هەزاران خەڵكی ناوچەكە دەستەبەر دەكات».

بەرەو چارەسەربوونی كێشەكان
دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر گرنگی كردنەوەی پڕۆژەكە وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند: زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەكەین بۆ بنیادنانی ئەم پڕۆژەیە، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بازرگان و بەڵێندەرانەی كرد كە بەشداریان لە بنیادنانی ئەم پڕۆژە ستراتیجییەدا كردوە.
وتیشی: «ئەمە هەنگاوێكی دڵخۆشكەرەو ئەو قسانەمان بۆ دەهێنێتەدی كە دەڵێت كوردستان بەرەو پێشەوە دەڕوات، راستە ئەو چوار ساڵەی پێشوو هەرێم رووبەڕووی قەیرانێكی زۆر قوڵ بووەو بەو هۆیەشەوە زۆرێك لە پڕۆژەكان لە كاركەوتن و كاركردن تێیاندا وەستا، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە بە هیمەتی هەموو لایەك توانیمان هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە قورسە بێنینە دەرەوەو بەرەبەرە پڕۆژەكان بخەینەوەگەڕو كاركردن تیایاندا دەستپێبكاتەوەو بەرەبەرە ئارامی بۆ هەرێم بگەڕێنیینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی و كەمی هەلی كار نائارامی رووی لە دەڤەرەكەمان كردبوو».
ئەوەشی روونكردەوە، توانیمان بە هیمەتی هەموولایەك هەرێم بەرەو ئارامی بگەڕێنینەوەو لەئێستادا هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەربوونی كێشەكان و ئارامی تەواوەتی هەنگاو دەنێت كە دەبێت هەموومان هاوكاربین.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: «ئەمڕۆ كە بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی ئاوا ستراتیجی و گەورە دادەنێین ئەوە مانای ئەوەیە هەرێمی كوردستان بەرەو بنیادنانەوەو گەشەكردن و ئاوەدانكردنەوەی زیاتر هەنگاو دەنێت».

پێویستییەكی تری خەڵكی كوردستان دەستەبەر دەكات
تەئكیدیشیكردەوە، ئەم پڕۆژەیە ژێرخانێكی تۆكمە بۆ شاری سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی دروست دەكات، كە رۆڵی كاریگەری دەبێت لە بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و گەشەكردنی هەرێم و بوژانەوەی بازاڕەكانی كوردستان و دابینكردنی پێداویستی بۆ بازاڕەكانی باشوری عیراقیش كە ئەوە بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان زۆر گرنگ و كاریگەرە.
جێگیری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: پێویستە حكومەت هاوكاری تەواوی بازرگانان و سەرمایەداران بكات، ئەویش لەڕێگەی كارئاسانی و هاوكاریكردنیان لە ئەنجامگەیاندنی پڕۆژەكانیان و كاربكرێت بۆ ئەوەی حكومەت و كەرتی تایبەت تەواوكەری یەكتربن، حكومەت لەڕێگەی ئاسانكاریكردن و لابردنی بەربەستەكان دەتوانێت هاوكاری تەواوی وەبەرهێنەران و بازرگانان بكات و ئەوكات ئابووری وڵاتەكەمان بە باشترین شێوە ببوژێتەوە.
ئەوەشی وت:»ئەم پڕۆژەیە پێویستییەكی تری خەڵكی كوردستان دەستەبەر دەكات، كە بریتییە لە رەخساندنی هەزاران هەلی كار بۆ گەنجان».
دواتر لەرێورەسمەكەدا بەردی بناغەی پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانی هاوچەرخ لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە دانرا، كە پڕۆژەیەكی گەورەی بازرگانییەو لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جێبەجێدەكرێت و یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجییەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پلانی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان‌و چارەسه‌رکردن

یەکەی ئابووری كۆنفرانسی ئابووری نێوان شاری سلێمانی‌و شاری سنە دەستیپێکرد ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort