سەرەکی » زانست » ژاپۆنییه‌ك به‌ ده‌وری مانگدا ده‌سوڕێته‌وه‌

ژاپۆنییه‌ك به‌ ده‌وری مانگدا ده‌سوڕێته‌وه‌

سه‌رمایه‌دار‌و ملیاردێری ژاپۆنی( ئۆساكۆ مایزاوا) گه‌شتێكی تایبه‌ت ده‌كات بۆ مانگ و ئه‌زمونه‌كانی خۆی له‌ باره‌ی ئه‌و گه‌شته‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.
بڕیاره‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ملیاردێری ژاپۆنیی (ئۆساكۆ مایزاوا) ببێته‌ یه‌كه‌مین كه‌س كه‌ گه‌شت بكات بۆ مانگ، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی ڕۆكێتێكی كۆمپانیای( سپه‌یس ئێكس) ه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ته‌كنه‌لۆژیای گه‌شته‌ فه‌زاییه‌كان و خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ بازرگان ( ئیلۆن ماسك).
خودی (مایزاوا)ش كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م گه‌شتیاری ئه‌و گه‌شته‌ دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (زوزو)ه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بازاڕكردن له‌ ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیایه‌شه‌ ، پێشتریش له‌ تیپێكی مۆزیكی ڕۆكدا ته‌پڵ ژه‌ن بووه‌.
بڕیاره‌ ئه‌و گه‌شتیاره‌ی مانگ به‌ ڕۆكێتی فه‌زایی ( بیگ ڤالكۆن رۆكێت) گه‌شتێك به‌ ده‌وری مانگدا بكات، له‌ دوای ئه‌ویشه‌وه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ بازرگانییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن و ئاسۆیه‌كی نوێ ده‌بڕن و مایزاواش ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین گه‌شتیار بۆ مانگ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1972دا كۆتایی به‌گه‌شت‌و ئه‌ركاكانی ئه‌پۆلۆی ئه‌مریكیی هێنرا،
له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا كۆمپانیای (سپه‌یس ئێكس) له‌كۆنگره‌یه‌كدا له‌باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی (هۆرتۆن) ی شاری لۆس ئه‌نجلوسی ئه‌مریكا ، ناوی مایزاوای ئاشكرا كرد .
(ئیلۆن ماسك)یش لای خۆیه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر وێنه‌ی ئاڵایه‌كی ژاپۆنی دانا و له‌ چه‌ند توێتێكدا دیزاینه‌ نوێیه‌كانی كه‌شتیی (بیگ فالكۆن رۆكیت)ی دانابو و كه‌ كورتكراوه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (B.F.R)و به‌ڵێنی دا كه‌ به‌و كه‌شتییه‌ گه‌شتیاران بگه‌یه‌نێته‌ سه‌ر ڕووی مانگ و دواتریش گه‌شتیار و باری گه‌شتیاران بگه‌یه‌نێته‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌و كه‌شتییه‌ دروست نه‌كراوه‌، به‌ڵام ماسك له‌باره‌یه‌وه‌ وتی» ده‌مانه‌وێت ئاماده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2022 یه‌كه‌م گه‌شتی بێ سه‌رنشینی پێ بكه‌ین بۆ مه‌ریخ و له‌ 2024 دا گه‌شتێكی سه‌رنشینداری پێ بكه‌ین بۆ هه‌مان هه‌ساره‌ی سوور .
ئێستاش كۆمپانیای (سپه‌یس ئێكس) خه‌ریكی دانانی نه‌خشه‌یه‌ بۆ ئه‌و گه‌شته‌ی كه‌ مایزاوا به‌ نیازه‌ ده‌ستی پێبكات بۆ مانگ ، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ نه‌دراوه‌ ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ چه‌ندی پاره‌ داوه‌ به‌كۆمپانیاكه‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕێكخستنی ئه‌و گه‌شته‌دا.
سه‌رچاوه‌: Sky news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌فریقیا لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه‌

دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌جه‌زائیر یارمه‌تی زانایانی شوێنه‌وارناسی داوه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی لانكه‌ی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort