سەرەکی » زانست » یه‌ختێك ده‌توانێت به‌ جیهاندا بگه‌ڕێت و پێویستیشی به‌ وزه‌ نابێت

یه‌ختێك ده‌توانێت به‌ جیهاندا بگه‌ڕێت و پێویستیشی به‌ وزه‌ نابێت

دیزاینه‌رانی سویسریی دروستكردنی یه‌ختێكیان ئاشكرا كرد كه‌ به‌ووزه‌ی خۆر كار ده‌كات‌و ده‌توانێت به‌ ده‌ریاكانی سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بگه‌ڕێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ سووته‌مه‌نی بێت.
دوای پێنج ساڵ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، كۆمپانیای (SolarImpact Yacht AG)ی زیورخ له‌سویسرا، دروستكردنی یه‌ختێكی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ وزه‌ی خۆر كار ده‌كات و پێویستی به‌ سووته‌مه‌نی نابێت .
درێژیی یه‌خته‌ كاره‌باییه‌كه‌ كه‌ به‌ وزه‌ی خۆر كارده‌كات هێنده‌ی درێژیی نه‌هه‌نگی شینه‌ و هێنده‌ی ته‌خته‌ پلێتی خۆریی پێوه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ داپۆشینی یاریگایه‌كی تێنسی سه‌ر زه‌ویی.
هه‌ر له‌و یه‌خته‌دا پێنج ژووری دوو كه‌سیی تێدایه‌ و شوێنێكی سه‌ره‌كی تێدایه‌، هه‌روه‌ها شوێنی تایبه‌تی بۆ تیمی سه‌رپه‌رشتیار تێدایه‌،‌و جۆرێك له‌ژیریی ده‌ستكردیشی تێدا به‌كار هاتووه‌ به‌ته‌نها یه‌ك كه‌س ده‌توانێت یه‌خته‌كه‌ لێخوڕێت.
كۆمپانیای دروستكه‌ری كه‌شتییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو به‌كارهێنانی ته‌خته‌ پلێتی خۆریی بڕێكی ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بزوێنه‌ره‌ ئاساییه‌كان دروستی ده‌كه‌ن، پاترییه‌كیش به‌ توانای 800 كیلۆ وات له‌ناو یه‌خته‌كه‌ ده‌ستبه‌ر كراوه‌، كه‌ توانای ئه‌وه‌ ده‌دات به‌و یه‌خته‌ ماوه‌ی 10 سه‌عات به‌ ناو ده‌ریادا بڕوات بێ وه‌ستان و ده‌توانرێت له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆره‌وه‌ بارگاویی بكرێته‌وه‌ .
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ درێژیی هه‌ر ته‌خته‌ پلێتێك له‌سه‌ر یه‌خته‌كه‌ 24 مه‌تره‌ ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات ببێته‌ ته‌نها سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی وزه‌ بۆ یه‌خته‌كه‌ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ له‌بار بوو، هه‌روه‌ها بۆ كاتی پێویست و وه‌ك ڕێوشوێنی له‌ پێشینه‌ش بزوێنه‌رێكی دیزڵ بۆ یه‌خته‌كه‌ دابینكراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی (65 ) كیلۆ واته‌ كه‌ ده‌كاتی هێزی 87 ئه‌سپ.
هه‌روه‌ها ئه‌و یه‌خته‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌شی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش ئامێرێكی سه‌ر ئاو كه‌وتنه‌ له‌ شێوه‌ی تۆربید دا كه‌ جۆرێكه‌ له‌ موشه‌ك و جاران بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كه‌شتی دیكه‌ به‌كارهاتووه‌ له‌ ژێر ئاودا.
شیاوی باسه‌ ، له‌ فیستیڤاڵی ( كان) بۆ دیزاینی یه‌خته‌كان په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌و داهێنانه‌ ناوازه‌یه‌ هه‌ڵدرایه‌وه‌ و نمونه‌یه‌كی سێ دووریی بۆ كڕیاره‌ گریمانه‌ییه‌كان خرایه‌ ڕوو و هه‌روها ئاماده‌بووان توانیان به‌ شێوه‌ی ( واقیعی گریمانه‌یی) به‌ناو یه‌خته‌كه‌دا بگه‌ڕێن و به‌ به‌شه‌كانی ئه‌و دیزاینه‌ ئاشنا بن، به‌ڵام تا ئێستا كۆمپانیاكه‌ نرخ و كاتێكی بۆخستنه‌ ڕووی یه‌خته‌كه‌ دیاریی نه‌كردووه‌.
سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌فریقیا لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه‌

دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌جه‌زائیر یارمه‌تی زانایانی شوێنه‌وارناسی داوه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی لانكه‌ی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort