قەیرانی دارایی پڕۆژە زەبەلاحەكانی توركیا رادەگرێت – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » قەیرانی دارایی پڕۆژە زەبەلاحەكانی توركیا رادەگرێت

پەیوەندی بە ژێرخانی ئابووریی توركیاوە هەیە

قەیرانی دارایی پڕۆژە زەبەلاحەكانی توركیا رادەگرێت

بەرات ئاڵبایراك وەزیری دارایی و خەزێنەی توركیا، كە هاوكات زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەشە پلانی وەزارەتەكەی بۆ سێ ساڵی داهاتوو راگەیاند.
ئاڵبایراك لە پلانەكەدا رایگەیاندووە كە هەموو ئەو پڕۆژە زەبەلاحانەی كە رێكارە یاساییەكانیان تەواو كردووە، بەڵام نەخراونەتە بواری جێبەجێ كردنەوە، بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستپێكردنیان دوادەخرێت. جگە لەوەش هەموو ئەو پڕۆژانەی كە كاریان تێدا دەكرێت، ماوەی جێبەجی كردنیان بۆ درێژ دەكرێتەوە، بەهۆی هەبوونی كێشەی داراییەوە.

درێژییەكەی ٤٨ كیلۆمەترە
ئەوەی جێی سەرنجە لە پلانەكەی وەزارەتی دارایی توركیادا، راگرتنی پڕۆژەی كەناڵی گەورەی ئاویی ئیستەنبوڵە، كە یەكێكە لە پڕۆژە زەبەلاحەكانی توركیاو ناوچەكەو پەیوەندی راستەوخۆی بە ژێرخانی ئابووریی توركیاوە هەیە، لە پلانەكەدا جێبەجی كردنی ئەو پڕۆژەیەش بۆ ماوەی ٣ ساڵ دواخراوە.
پڕۆژەی كەناڵی ئاویی توركیا پڕۆژەیەكە بۆ دروستكردنی بەربەستێك لەنێوان دەریای مارمارەو دەریای رەشدا، كە درێژییەكەی ٤٨ كم و بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە توركیا باج لە هەر كەشتییەك وەردەگرێت كە بە كەناڵەكەدا تێدەپەڕێت، بەوەش داهاتێكی باش بۆ توركیا بەدەست دەهێنێت.

قەرەبوو ناكرێتەوە
چاودێرانی ئابووریی توركیاش ئەو هەنگاوەی توركیا بە بڕیارێكی هەڵە لەقەڵەم دەدەن، چونكە بڕیارە ئەو پڕۆژە زەبەلاحانە كە پەیوەندییان بە ژێرخانی ئابوورییەوە هەیە، لەلایەن كۆمپانیا بیانییەكانەوە جیبەجێ بكرێن.
بەپێی پلانەكە بڕیارە كار لەسەر توانای راستەقینەو سەرمایەی بانكەكان بكرێت و هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت. بەڵام چاودێران دەڵێن كە كێشەی قەیرانی دارایی توركیا سیاسییەو بەهۆی بۆچوونە سیاسییەكانەوە دروست بووە، بۆیە بەو جۆرە هەنگاوانە قەرەبوو ناكرێتەوە و راست نابێتەوە، بەڵكو پێویستە دەستبەجێ ئەو قەرزانە بدرێنەوە كە بانكەكان توانایان بەسەردا ناشكێت، ئەوەش بە پلەی یەك دەكەوێتە سەر بانكی ناوەندی.
لە بەشێكی تری پلانەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، كە لەمەودوا لەجیاتی وەبەرهێنان لە بواری نیشتەجێبووندا، كار لەسەر لایەنی پیشەسازی دەكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق بودجەی 2019ی بە پشكی هەرێمەوە ئامادەكردووە

بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوەو ...