سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » ده‌رباره‌ی له‌مپه‌ڕه‌کان له‌به‌رده‌م پیاده‌کردنی‌ سیستمی سۆشیال له‌ هه‌رێمی کوردستاندا

ده‌رباره‌ی له‌مپه‌ڕه‌کان له‌به‌رده‌م پیاده‌کردنی‌ سیستمی سۆشیال له‌ هه‌رێمی کوردستاندا

دیدارێک له‌گه‌ڵ: شاکار یوسف – خاوه‌ن بڕوانامەی بەکالۆریۆس له‌ بواری زانسته‌ سیاسیه‌کاندا

سازدانی: سامی حه‌مه‌حاجی

«شاکار یوسف، ئەو گەنجەی دەرچووی «کۆلیژی یاساو ڕامیاری – بەشی زانستی سیاسەت– ساڵی ٢٠١٢»یه‌، خاوه‌ن بڕوانامەی بەکالیۆریۆسە له‌ بواری زانسته‌ سیاسیه‌کاندا، بەڵام تا ئێستا کە کۆتاییه‌کانی ساڵی ٢٠١٨ یە، بەداخەوە لە بوارەکەی خۆیدا هەلی کاری بۆ نەڕخساوەو بە ناچاری وه‌ک دواهیوایه‌ک بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی، ڕۆژانە سندوقێکی جگەرەو پاکەتفرۆشیی لە مل دەکات و شەقام بە شەقام، کۆڵان بە کۆڵان بەناو گەڕەک و بازاڕەکانی شاری سلێمانیدا سەرباری گەرمای تاقەت پڕوکێنی هاوین و سەرماو کڕێوه‌ی زستان، بەردەوام بە خۆی و سندوقەکەی لاملیه‌وه‌ دەسوڕێتەوەو شەقامه‌کان دەپێوێت، لە ئەگەرو چاوەڕوانی سیگارکێشێکدا کە دوو دانە جگەرەی بە بڕی ٢٥٠ دینار یان پاکەتێکی لێ بکڕن؛ کاتێک ئەو دیمەنه‌م بەرچاو کەوت، به‌ ئه‌رکێکی ڕۆژنامه‌وانیم زانی دیدارێکی له‌گه‌ڵدا ساز بکه‌م و سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌کانی به‌رده‌م دابینکردنی سیستمی سۆشیال له‌ کوردستاندا چه‌ند پرسیارێکی ئاڕاسته‌ بکه‌م:

• وەک دەبینین لە وڵاتانی خۆرئاوادا، هەردوو سیستمی کاپیتاڵیزم و سۆشیال»– که‌ ڕه‌گێکی له‌ سیستمی سۆشیالیزمدایه‌» شانبەشانی یەکتری لە خزمەت بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادان، بە گوێرەی ئامارەکان، بوونی سیستمی سۆشیال لە پەنای سەرمایەداریدا نەک هەر زیانی لە ئابوری ئەو وڵاتانە نەداوە، بەڵکو تادێت بەرەو پێشتریش دەچن، ئایا بەربەستەکان لە بەردەم پیادەکردنی سیستمی سۆشیال لە تەنیشت سەرمایەداریدا لە کوردستاندا چیە؟

با سەرەتا هەردوو سیستمەکە بناسێنین، سیستمی سەرمایەداری لە ڕووی مێژووی سەرهەڵدانیەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شازدەو حەڤدە کە بنەماکانی بریتین لە:
بازاڕی ئازاد، ئازادی نێگەتیڤ، موڵکداری تایبەت، دوورخستنەوەی دەستی دەوڵەت لە ئابووری، ئەقڵانیەت، هیومانیزم و سێکۆلاریزم؛ گرنگترین بیرمەندانی بریتین لە:
«جۆن لۆک» لە ڕووی سیاسیەوە، هەروەها «ئادەم سمیث» و «ڕیکاردۆ» لە ڕووی ئابوریەوە، پاشان «مارتن لوتەر»و «جۆن کاڵڤن» لە ڕووی ئاینییەوە،.
بەڵام سیستمی سۆشیالیزم مێژوویەکی دێرینتری هەیە، هەر لە «کۆمار»ەکەی «ئەفلاتۆن»ەوە لەسەدەی پێنجی پێش زاین هەتا یۆتۆپیای «تۆماس مۆر» و «ئوین» و «سان سیمۆن» و «فۆریە»، کە ئەمانە پێیان دەڵێن: سۆشیالیزمی خەیاڵی؛ سۆشیالیزمەکەی مارکس و ئەنگڵس سۆشیالیزمی زانستی و «بردون» سۆشیالیزمی نامەرکەزی و «بلانکی» سۆشیالیزمی ئەنارشیستی… لە ڕووی بنەماوە سۆشیالیزم باس لە خۆماڵیکردنی ئابووری لەلایەن دەوڵەتەوە دەکات و خاوەندارێتی گشتی و دیمۆکراسی مەرکەزی و یەکسانی و دادی کۆمەڵایەتی دەکات.

سیستمی سۆشیالیزم لە ڕووی پراکتیکەوە تا ئێستا لە سێ وڵات پیادە کراوە: کۆمۆنەی پاریس و شۆڕشی بەڵشەفی لە ڕوسیاو شۆڕشی کلتوری چین، لە هەرێمی کوردستانیش بەداخەوە بەهۆی ناڕوونی جۆری حکومڕانیەکەیەوە تا ئێستا هیچ کامیان بە تەواوەتی پیادە نەکراوە، بەڵام لە دوای ٢٠٠٣ وە- بەهۆی هاتنی ئەو کۆمپانیا بیانیانەوەو بە تایبەت-کردنی کەرتەکانی ژیان و سەرمایەگوزاری و ئاڵوگۆڕی بازاڕەکانی و تەکنەلۆجیاوە، فۆڕمێکی سەرمایەداری وەرگرتووە؛ سەبارەت بە پرسیارەکەت دەتوانین بڵێین ئەو هۆکارانەی بوونەتە لەمپەڕ لە بەردەم پیادەکردنی سیستەمی سۆشیالیزمدا، لە گرنگترینیان ئەمانەن:

یەکەم: نەبوونی هۆشیاریەکی چینایەتی لە هەرێمی کودستاندا لەلایەن خەڵکی چەوساوە، واتە هێشتا خەڵک بە تەواوی درک بەوە ناکات بۆچی دەچەوسێتەوەو کێ دەیچەوسێنێتەوەو ڕێگای ڕزگاربوونی چۆنەو چیە.

دووەم: دەگەڕێتەوە بۆ کرانەوەی هەرێمی کوردستان بە ڕووی دنیای سەرمایەداری-دا، ئاڵوگۆڕی کاڵاو تەکنەلۆجیاو بازرگانی، و لە ڕووی سیاسیشەوە ئەو وڵاتە زلهێزانەی خاوەنی چەکی ناوەکین پەیوەندیەکی بەهێزیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

سێیەم: بوونی نەرمەهێز (قوە ناعمە) و بڵاوبوونەوەی چەمکە ئایدۆلۆژیەکانی دنیای سەرمایەداری و ڕێبازی لیبراڵیزم، چەمکەکانی ئازادی و دیمۆکراسی و هەڵبژاردن و مافی مرۆڤ…

• ئایا لیبڕالیزم ئازادی زیاتر نابەخشێت بە تاک؟
وەک لە دنیای ئەواندا دەیبینین، تاک ئازادە لە بڕیاردان بە چارەنووسی خۆیەوە، ئایا ئەو ئازادیانەی تاک لە خۆرئاوادا هەیەتی، وەک ئازادی سێکسی، ئازادی بەتەنها ژیان، ئازادی بڕیاردان لە هاوسەرگیری، ئازادی کارکردن و ئازادی سەفەرکردن و زۆرێک لە ئازادیەکانی دیکە..، بەهۆی لیبڕاڵیزمەوە نیە؟

لیبڕاڵیزم یان ڕێبازی ئازادی، جا ئازادی ئابووری بێت یان ئازادی سیاسی یان ئازادی بیروباوەڕ بێت و جۆرەکانی تری ئازادی لای لیبراڵەکان ئازادی پەیوەستە بە ئەقڵانیەتەوە، واتە: سەربەخۆیی هزریی و دەرچوون لە بیروباوەڕی دۆگمایی، وەک دەزانین لیبڕاڵیزم لە هەناوی سەردەمی ڕێنسانس و ڕۆشنگەری و مۆدێرنەوە سەری دەرهێناوە؛ بیروباوەڕی دۆگمای سەدەکانی ناوەڕاست چ لە ڕووی سیاسیەوە، چ لە ڕووی ئاینیەوە ڕەت دەکاتەوە، چینی ناوەند کە بزوێنەرو سودمەندی هەرسێ شۆڕشی گەورەی بەریتانیا و ئەمریکاو فەڕەنسان سوودمەندی یەکەمن لە ئازادی، چونکە ئەم چینە لە هەناوی چینی ئاغاو دەرەبەگەوە سەری دەرهێناوە؛

ئەگەر سەیری بەیاننامەی مافەکانی هاوڵاتی و بەیاننامەی مافەکانی مرۆڤ بکەین دەبینین گرنگیەکی زۆریداوە بە مەسەلەی ئازادیە تاکە کەسیەکان و لەملاشەوە بیرمەندانی بیری لیبراڵ شەڕێکی بێوچانیان لەسەر ئازادی و ئازادی کەمینە کردووە، بە نموونە ڕستە گرنگەکەی «ڕۆسۆ»: (مرۆڤ بە ئازادی لە دایک دەبێت بەڵام لە گشت جێیەک کۆتوبەندە!) یان «جۆن ستیوارت میل» لە کتێبی «دەربارەی ئازادی» دەنووسێت: (ئەگەر هەموو دنیا لەسەر بۆچونێک بن، یەک کەس لەوان جیاوازتر بێت، ئەوا هەموو دنیا ناتوانێت ئەو کەسە بێ دەنگ بکات!)

لەمانەوە دەتوانین بڵێین: ئازادی لە بیری خۆرئاوادا هەم ئازادیە پراکماتیستی و سودخوازیە، هەم ئازادییەکی سیاسیەو هەم ئازادی بیروباوەڕە لە بەرامبەر بیروباوەڕەکانی کڵێسەی ئەرسەدۆکسی، بەڵام نابێ ئەوەشمان لە بیربچێت کە ئازادی لە سیستەمی سەرمایەداری-دا زۆربەی کات چینی باڵادەست لێی سوودمەند بوون نەک هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بۆ نموونە ئازادی جلپۆشین لە فەڕەنسا یان ئازادی پێکهێنانی پارتی سیاسی لە ئەمەریکا.

• ئایا هیچ دوگماییەک لە رەوشی سیاسی و ئابوری یان کۆمەڵایەتی و کلتوری لە کوردستاندا بەدیدەکرێت؟ یان لە ژێر کاریگەری شارستانیەتی خۆرئاوادا بە پاڵپشتی تەکنەلۆجیا، رەوشی کوردستان بەردەوام لە گۆڕانکاری و نوێ بوونەوەدایە؟

فرانسیس بیکۆن فەیلەسوفی ناوداری بەریتانی باس لە بتەکانی زەین دەکات و چوار جۆر بت دیاری دەکات؛ یەکەمیان: (بتەکانی هۆز) وەک ڕەگەزو نەژاد، دووەم: (بتەکانی ئەشکەوت) وەک سروشتە تایبەتەکانی مرۆڤ و خوو پێوە گرتن، سێیەم: (بتەکانی بازاڕ) مامەڵەی مرۆڤەکان لەناو بازاڕ، چوارەم: (بتە نمایشیەکان) ڕەوتە جیاوازە فەلسەفی و زانستی و یاسایی و هزرییەکان؛
کوردستان بەو پێیەی لە ڕووی جوگرافییەوە سەر بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو لە ڕووی ئاین و دابونەریتی کۆمەڵایەتیەوە دابونەریتێکی هەڵنەسەنگێنراوی هەیەو پەیوەندی نێوان تاکەکان پەیوەندیەکی خوێنییە، بۆیە تاکی کورد کاتێک بیرۆکەیەک یان ئایدیایەک یان تێزێکی دێتە بەردەست بە بێ بیرکردنەوەو هەڵسەنگاندن پەیڕەوی لێدەکات، واتە: مرۆڤی کورد مرۆڤێکی تەقلیدی و چاولێکەرە نەک مرۆڤێکی ڕەخنەگر، زۆربەی ئایدیاکانی بۆماوەیین و خۆی خاوەنی ئایدیای خۆی نیە.

سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی و ئابووری کە پەیوەندیەکی نزیکیان بەیەکەوە هەیە، بە جۆرێک ئەوەی لە ڕووی سیاسییەوە باڵادەست بێت، لە ڕووی ئابووریشەوە باڵادەستە، لە دوای ٢٠٠٣ ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا ئابوریەکی ئاڵوگۆڕکارو کراوە بوو بە پشتبەستنی حکومڕانەکان بەتەنیا سەرچاوەیەک کە حکومەتی عێراق بوو، لە ئێستاشدا تەنیا بە نەوت و پشتگوێخستنی کایەکانی تری ئابووری هەرێمی کوردستانی لە ئابووریەکی پێشکەوتووەوە کرد بە ئابوریەکی داخوراو.

• ئایا هیچ لایەنێکی سیاسی یان رێکخراوێک، یان لە پەیڕەو پڕۆگرامی هیچ حیزبێکی سیاسی لە کوردستانی باشوردا پلان هەیە کار بۆ بەدیهێنانی سۆسیال بکات؟
بۆ نموونە لە ئەوروپادا سیستمی سۆسیال بۆ ئەوکەسانەی بێ ماڵ و حاڵن یان کاریان دەستناکەوێت، حکومەت لەسەر حسابی خۆی خانویان دەداتێ و مانگانە موچەیان بۆ دابین دەکات و پاشانیش کاری بۆ دەدۆزنەوە ئەمجا موچەی سۆسیالەکەی دەبڕدرێت، ئایا لە هەرێمی کوردستان هیچ لایەنێکی سیاسی ئەم ئامانجەی بۆ هاوڵاتیان لە بەرنامەو په‌یڕه‌ودا هەیە؟

ئەم پرسیارەش دەکرێت بە دوو بەشەوە، (پەیڕەوی حیزب) و (پلانی حکومەت)؛ لە پەیڕەوی هەموو حیزبەکاندا بەشێوەیەکی زۆر جوان داڕێژراوە کە باس لە دەست گرتنی هەژاران و سەروەری یاساو حکومەتی خەڵک و زۆر بەڵێنی تر دەکات، بەهەمان شێوە لە بەرنامەی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتدا باس لە جۆرەکانی بیمەی کۆمەڵایەتی و بێکاری و تەندروستیەکان دەکرێت، بەڵام جێبەجێکردنەکەی دیار نیەو تەنها مرەکەبی سەر پەڕەیە.

دوا وته‌ی به‌ڕێزتان سەبارەت بەم دیداره‌ ڕۆژنامەوانیە چیە و خوازیاری چین؟ یان ئەگەر داواکاریەک، پەیامێکتان هەبێت، ئەگەر وەڵامێک لە ئه‌ندێشه‌تاندا هەیەو لە پرسیارەکاندا ئاماژەمان پێ نەکردبێت و بە گرنگی بزانن، دەتوانن لێرەدا بیگەیەنن؛ زۆر سوپاس بۆ سەرجەمی وەڵامەکان.

وێڕای دەستخۆشیم بۆتان، هەر هیوایەکمان هەبێت، یان هەر پەیامێکمان هەبێت، کەس نیە گوێی لێ بگرێت.
بەڵام هیوادارم گەلێکی هۆشیارو دەسەڵاتێکی باشمان هەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاتوو زه‌كیه‌ ره‌شید مامۆستا و په‌روه‌دكار و وه‌رزشه‌وان و نووسه‌ر و دایكێكی میهره‌بان

چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort