فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریکران – پەڕە 2 – knwe.org
سەرەکی » کەلتوور » فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریکرانپەڕە 2

فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریکران

ناوی 19 فیلمی ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی Slemani دیاریکران، کە بریتین لە: فیلمی «سندووقەکە» The Box لە دەرهێنانی «دۆسان کاستلیک» لە وڵاتی ئسلۆڤانیا، فیلمی «ئەلفووبێ» Alphabet لە دەرهێنانی «کیانووش عابێدی» لە وڵاتی ئێران، فیلمی «بۆشایی نگەتیڤ» Negative Space لە دەرهێنانی «ماکس پۆرتێر»و «رۆ کۆواهاتا» لە وڵاتی فەڕەنسا، فیلمی «دواهەمین کەشتی» The Last Cruise لە دەرهێنانی «هریستیانا بێلووسۆڤا» لە وڵاتی ئۆزبەکستان، فیلمی «نا بە جەنگ» No War لە دەرهێنانی «شەفیقە ئاسانی» لە وڵاتی ئێران، فیلمی «تماشاچی» واتە «چاودێر» Bystander لە دەرهێنانی «شەیدا کاشی» لە وڵاتی ئێران، فیلمی «نقشە» The Pattern لە دەرهێنانی «ئازاد جەنەتی» لە وڵاتی ئێران، فیلمی «سارا» Sara لە دەرهێنانی «مریەم ئۆبرشلسیکۆڤا» لە وڵاتی کۆماری چیک، فیلمی «خەمباری لە خواردنی ماسیدا» The Sadness in Fish Food لە دەرهێنانی «ئانیە لیۆ» لە وڵاتی ئەمەریکا، فیلمی «هاوسەنگی» Balance لە دەرهێنانی «بارزان رۆستەمی» لە وڵاتی ئێران، فیلمی «ئاریس» Ares لە دەرهێنانی «ئاناس ئەلموساویی» لە وڵاتی عێراق، فیلمی «دڵۆپەکان» Drops لە دەرهێنانی «سارە جۆی جونگێن» و «کریستین کجارۆلف هۆڤ» لە وڵاتی دانیمارک، فیلمی «شب تولد» لە دایکبوون» Her Birthday Night لە دەرهێنانی «فەرشاد موحیتی» لە وڵاتی ئێران، فیلمی «ئیکی» لە دەرهێنانی «پەرەستوو کارگەر» لە وڵاتی ئێران، فیلمی «عەزیزەکە» The Dress لە دەرهێنانی «ئاناستاسیا سیسۆڤا» لە وڵاتی رووسیا، فیلمی «نینی» Nini لە دەرهێنانی «ئینگزۆنگ خین» لە وڵاتی ئەمەریکا، فیلمی «با بەدوای ئەژدیها دڕندەکە بکەوین» Let´s Chase The Ferocious Dragons Away! لە دەرهێنانی «هۆکتۆر سۆنال» لە وڵاتی ئیسپانیا، فیلمی «ئازادی» Freedom لە دەرهێنانی «میرسیا بۆبینا» و «ویدیم تیگاناس» لە وڵاتی موڵداوی و فیلمی «نتفە» واتە «تۆو» Sperm لە دەرهێنانی «حوسێن فەرید» لە وڵاتی عێراق.
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای سنەمایی «مەستی فیلم» بەنمایشی کۆمەڵێک فیلمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە دوو بەشی پێشبڕکێی «سینەمای جیهان» و بەشی پێشبڕکێی «سینەمای کوردی» و هەروەها کردنەوەی ۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە لە رۆژانی 10 تا 16ی ئۆکتۆبەری 2018 لە 5 هۆڵی «سیتی سینەما»، سینەما «سالم» و تەلاری «هونەر» لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆرانی (هه‌ره‌ له‌یلێ) ‌و باكوری‌و شه‌ماڵ سائیب‌و مشكۆ

نازم دڵبه‌ند تا ئێستا چه‌ند جارێك دیداری هونه‌ریم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ...