به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك، بۆردومانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سه‌روه‌ختی جه‌نگیی دووه‌می جیهانییدا كاریگه‌ریی شۆكهێنهریی كردووه‌ته سه‌ر بۆشایی ئاسمان.
زانایانی زانكۆی (Reading)ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه بۆردومانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا كاریگه‌ریی مه‌ترسیداریی به‌سه‌ر بۆشایی ئاسمانه‌وه جێهێشتووه به‌و پێیه‌ی به هۆی به هێزیی بۆردومانه‌كانه‌وه شه‌پۆلی شۆكهێنه‌ر به به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا به‌ره‌و لێواری فه‌زا ڕۆیشتووه.
ئه‌و بۆمبه گه‌ورانه‌ی كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان فڕێیانداوه‌ته خواره‌وه بۆ شاره ئه‌وروپییه‌كان، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه هێنده به‌هێز بووه تا بتوانێت، به‌رگه‌هه‌وای سه‌ره‌وه‌ی كارهبادار ناسراو به ( ئایۆنۆسفێر) ببڕێت.
ئه‌و زانایانه له توێژینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موو بۆردومانێك وزه‌یه‌كی لێوه ده‌رپه‌ڕیووه كه كه‌متر نه‌بووه له‌و وزه‌یه‌ی 300 هه‌وره بروسكه‌ی كتوپر دروستی ده‌كه‌ن.
(كریس سكۆت) مامۆستای فه‌زا و به‌رگه هه‌وا له هه‌مان زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كاریگه‌ریی ئه‌و بۆمبانه له‌سه‌ر به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌لێت» زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره كه ببینین ئه‌و شهپۆلدانهوانهی كه له‌ته‌قینه‌وه‌كانی ده‌ستكردی مرۆڤه‌وه دروست بوون چۆن كاریگه‌ریی له لێواری فه‌زا كردووه».
ئه‌و زانایانه كاتێك گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییه، دوای ئه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و تۆماره ڕادیۆیییانه كرد كه له وێستگه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ڕادیۆییه‌وه وه‌ریانگرتبوو كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (Ditton Park) له نزیك (Slough)، له‌وێ پێوانه‌ی ئاسایی (ئایۆنسفێر)یان وه‌رگرت له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1933 بۆ 1966 ، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له گۆڤاری(Annales Geophysicae.)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، درێژترین كۆمه‌ڵه‌ی به‌دوایه‌كداهاتووی پێوانه‌كانی (ئایۆنۆسفێر)ه له جیهاندا.
هه‌ر بۆیه توێژه‌ره‌وه‌كان بڕیاریانداوه كه سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر بۆردومانی گه‌وره شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه ئاسمانییه‌كانی شاهه‌نشایی به‌ریتانیاوه له نێوان سااڵانی(1943 بۆ1945) له‌بری سه‌رنج خستنه سه‌ر بۆردومانه‌كانی (London Blitz).
ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بۆردومانانه‌ی (Blitz) له ئه‌یلولی 1940 ه‌وه بۆ مانگی ئایاری 1941 به‌رده‌وام بووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه قورسییه‌ك هه‌یه له جیاكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به گۆڕانكاریی وه‌رزییه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش به هۆی كاریگه‌ریی خۆره‌وه له‌سه‌ر ئایۆنۆسفێر .
توێژه‌ره‌وه‌كان توێژینه‌وه‌یان بۆ تۆماری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئایۆنۆسفێر كردووه له‌كاتی بۆردومانه‌كانی چڕه‌كانی هێزه هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ئه‌وروپا، كه كۆی گشتیان (152) هێرش بووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چڕیی ئه‌لكترۆن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، ئه‌ویش به هۆی شه‌پۆله شۆكه‌كانی به هۆی ئه‌و بۆمبانه‌ی له نزیك زه‌وییه‌وه ته‌قیوونه‌ته‌وه .
به پێی تۆماره وردهكارهكانی ئه‌و بۆردومانانه‌ی هاوپه‌یمانان، فرۆكه چواربزوێنهرهكانیان، بۆمبایهكیان هه‌ڵده‌گرت كه قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌تر بوو له‌وه‌ی كه فڕۆكه دوو بزوێنه‌ره‌كانی جۆری (Luftwaffe)ی ئه‌ڵمانیی هه‌ڵیانده‌گرت.
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ئه‌م ئه‌نجامانه به كارده‌هێنن بۆ زیاتر تێگه‌یشتنیان له‌چۆنیه‌تی كاریگه‌ریی هێزه سروشتییه‌كانی وه‌ك هه‌وره بروسكه‌و ته‌قینه‌وه ئه‌لكترۆنیه‌كان و بوومه‌له‌رزه‌كان له‌سه‌ر به‌رگه‌هه‌وای سه‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی.
سه‌رچاوه: علوم و التكنولوجیا