ژمارەی دانیشتووانی عیراق دەگاتە ٩٠ ملیۆن كەس – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » ژمارەی دانیشتووانی عیراق دەگاتە ٩٠ ملیۆن كەس

ژمارەی دانیشتووانی عیراق دەگاتە ٩٠ ملیۆن كەس

وێڕای بوونی ئەو ئەو رەوشە نا ئارامەی كە لە دوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە رووی لەو وڵاتە كردووە، وەك بەریەكەوتنی مەزهەبی و جەنگی تیرۆرو دەیان كێشەی تر، بەڵام ئاماری دانیشتووانی ساڵانە لە بەرزبوونەوەیەكی بەرچاودایە.

رێژەی دانیشتووانی عیراق لەساڵی ٢٠٠٣دا
چاوەڕوان دەكرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئاماری چەند ساڵی رابردوو لەساڵی ٢٠٥٠دا رێژەی دانیشتووانی عیراق بگاتە ٨٠ بۆ ٩٠ ملیۆن كەس.
بەپێی زانیارییەكان، لەئێستادا رەوەندی بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتووان لە باشوورو ناوەندی عیراق بەشێوەیەكی خێراو لە بەرامبەریشدا لە هەرێمی كوردستان رەوەندەكە هێواش ترە.
لێكۆڵێنەوەكان پیشانی دەدەن، لەساڵی ٢٠٠٣دا رێژەی دانیشتووانی عیراق ٢٥ ملیۆن‌و ٦٢٧ هەزار كەس بووە، كە رێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لەو ژمارەیەدا چوار ملیۆن‌و ٨٦٤ هەزار كەس بووە، واتە بە رێژەی لە (١٨.٩%)ی دانیشتووانی عیراق.
ئەو ژمارەیە لە ساڵی رابردوودا بە ٣٧ ملیۆن‌و ١٣٩ هەزار كەس گەیشت، كە لەو رێژەیەدا لە كوردستان پێنج ملیۆن‌و ٧٥٥ هەزار كەس بووە، كە دەكاتە (١٥.٤%)ی رێژەی دانیشتووانی عیراق.

٣٨ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە
دواهەمین ئامارەكانی ناوەندی عیراق بۆ ئامارەكان پیشانی دەدات، ئەم ساڵ رێژەی دانیشتووانی عیراق ٣٨ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووەو تیایدا بەغدا بە هەشت ملیۆن‌و پارێزگاكانی موسڵ‌و بەسرە، بەو شوێنانە دادەنرێن كە زۆرترین رێژەی دانیشتووانیان تێدا نیشتەجێیە.
لە ئامارەكەی ناوەندی عیراق ئەوەش هاتووە كە ساڵانە رێژەی دانیشتووانی عیراق لە ٨٥٠ تا یەك ملیۆن كەس زیاد دەكات.
هەروەك بەپێی ئەو ئامارە زۆرترین رێژەی دانیشتووان لە ناوەندی شارەكاندان كە رێژەكەی (٧٠%)یەو ئەوەی دەمێنێتەوەو گوندنشینانن كە (٣٠%)ی دانیشتووان پێكدەهێنن.
چاوەڕوان دەكرێت ئەو بەرزبوونەوە نا ئاساییەی دانیشتووانی عیراق لەساڵی ٢٠٣٠دا رێژی دانیشتووان بگەیەنێتە ٥٠ ملیۆن كەس.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عیراق بودجەی 2019ی بە پشكی هەرێمەوە ئامادەكردووە

بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوەو ...