سەرەکی » ئابووری » حكومەت بڕیارێك لەبارەی كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەرەوە دەدات

حكومەت بڕیارێك لەبارەی كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەرەوە دەدات

حكومەتی هەرێم بڕیارێك لەبارەی كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر دەدات و بەڕێوەبەری كەرەنتین لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش رایدەگەیەنێت، «حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە پانێڵێك بۆ تاووتوێكردنی كێشەی كێڵگە پەلەوەرییەكان و چارەسەركردنیان ببەستێت، كە رەنگە لەسەرەتای مانگی 10 بەڕێوەبچێت».

بودجەی پانێڵكە تەرخانبكرێت
د.جەمال شوكری بەڕێوەبەری كەرەنتین لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە توڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، «بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران پانێڵێك بۆ دیراسەكردنی كێشەكانی پڕۆژەی كێڵگەی بەخێوكردنی پەرلەوەر دەبەسترێت».
وتیشی:»پانێڵەكە لە نێوان خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كشتوكاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەدەچێت، ئەگەر بودجەی پانێڵكە تەرخانبكرێت، لەسەرەتای مانگی 10دا دەبەسترێت».

هەماهەنگی خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان
سەبارەت بەئامانجی پانێڵەكەش وتی:»بۆ تاووتوێكردنی كێشەكانی كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەرە لەگەڵ دانانی چارەسەری پێویست».
بەرپرسەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەپڕۆژەیەك كرد كە لەبارەی بەبازاڕكردنی مریشك پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردوە، ئەو وتی:»پڕۆژەكە پێویستی بەهەماهەنگی خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان، وەزارەت و حكومەت هەیە».

تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەو پڕۆژەیە نەكراوە
لەبارەی ناوەڕۆكی پێشنیازەكەشیان ئاشكرایكرد، «پێشنیازی ئەوەمانكردوە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان پاڵپشتی بكرێن بەبڕێك پارە، یاخود بەرهەمەكانیان خەزن بكەن و كاتێك نرخەكەی بەرزبۆتەوە ئەوكاتە بیفرۆشنەوە».
ئەوەشی وت:»تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەو پڕۆژەیە نەكراوەو ڕەنگە لەو پانێڵەدا باسی ئەو بابەتەش بكرێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مووچەی شەهیدانی هەرێم دەخرێتە سەر بەغدا

یەکەی ئابووری یاداشتی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەبارەی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort