سەرەکی » دۆسێ » ئەمریكا بەرگرییە موشەكییەكانی لە ناوچەكە دەكێشێتەوە

كوێت و بەحرەین و ئوردن دەگرێتەوە

ئەمریكا بەرگرییە موشەكییەكانی لە ناوچەكە دەكێشێتەوە

 

ولایەتە یەكگرتووەكان بڕیار دەدات، هەندێك لە سیستمە بەرگرییە موشەكییەكانی «پاتریۆت»لە كوەیت و بەحرەین و ئوردن دەكێشێتەوە، تا زیاتر چاوی لەسەر ئەو هەڕەشانە بێت كە لەلایەن روسیا و چینەوە هاتوونەتەپێش.
كوەیت لای خۆیەوە بڕیارەكەی ئەمریكا بە «هەنگاوێكی رۆتینی» دادەنێت، و دەڵێت سیستمی بەرگری تایبەت بە وڵاتەكەی توانای پاراستنی سنورەكانی هەیە. تائێستا (تا كاتی ئامادەكردنی ئەم نوسینە) بە فەرمی لەلایەن ئوردن و بەحرەینەوە هیچ لێدوانێكی لەبارەی ئەو هەنگاوەوە نەخراوەتەڕوو.
سیستمی پاتریۆت، بۆ رێگرتن لە فڕۆكە و موشەكەكان بەكاردەهێنرێت.
وابڕیارە چوار سیستمی بەرگری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكێشرێتەوە: دوان لە كوەیت و یەكێك لە ئوردن و یەكێك لە ئوردن.
ئاژانسی (فرانس پرێس)، لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكایی كە ناوەكەی ئاشكرا نەكردووە بڵاویكردۆتەوە»بڕیارەكەی ئەمریكا ئامانج لێی گێڕانەوەی هاوسەنگییە بەدوور لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست».
ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی واشنتۆنە بۆ زیادكردنی بایەخی بەو هەڕەشانەی لەلایەن روسیا و چینەوە سەرچاوە دەگرن.
بەرپرسەكەی ئەمریكا بە (فرانس پرێس)ی راگەیاندووە:»چوار سیستمە بەرگرییەكە لەماوەی مانگێك یان دوو مانگدا بۆ مەبەستی نوێكردنەوە و چاككردن و سەرلەنوێ‌ بڵاوەپێكردنیان، دەگێڕدرێنەوە بۆ ولایەتە یەكگرتووەكان».
بەرپرسەكەی ئەمریكا رەتیكردبۆوە واشنتۆن هاوپەیمانەكانی لە حاڵەتی لاوازیدا بەجێبهێڵێت، بەڵكو ئامرازی بەرگری تر بۆ پاراستنیان ئامادە دەكات.
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) یەكەم لایەن بوو كە باسی لە پلانەكانی ئەمریكا كردبوو بۆ كێشانەوەی سیستمە بەرگرییە موشەكییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش وێڕای زیادبوونی تەنگژەكان لەنێوان ولایەتە یەكگرتووەكان و ئێران كە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبەردەم كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هێرشی توندی كردبووەسەر.
بەپێی رۆژنامەكە، موشەكەكانی پاتریۆت لەو وڵاتانە، تەنیا بۆ پاراستنی بنكە و دامەزراوەكانی ئەمریكا دانەنرابوون، بەڵكو بۆ بەرگری لە هاوپەیمانەكانی وڵاتەكە لە ناوچەكە دانرابوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆن ناوچەی لە چەك داماڵدراو رەتدەكاتەوە

رێكخراوی «پاسەوانانی ئایین» یان (حراس الدین)، لەم ماوەیەی دواییدا رێكەوتنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort