نیو ملیۆن خوێندکاری چینی لە زانکۆکانی جیهان دەخوێنن – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا » نیو ملیۆن خوێندکاری چینی لە زانکۆکانی جیهان دەخوێنن

نیو ملیۆن خوێندکاری چینی لە زانکۆکانی جیهان دەخوێنن

یەکێک لە سیاسەتە هەرە باشەکانی سەرۆک دێنگ خیاوپینگ ، ناردنی خوێندکاری چینی بوو بۆ زانکۆکانی جیهان بە تایبەتی ئەمریکا و ئەوروپا، چونکە لە رێگەی ئەم خوێندکارانەوە توانرا چین دەستی بە زانستی مۆدێرنی جیهان بگات و دووبارە خۆی رێکبخاتەوەو مۆدێرنیزە بکات. لە ئێستادا ئەمە بۆتە سیاسەتێکی گرنگی حکومەت لە بواری خوێندندا و ساڵانه‌ هه‌زاران خوێندکاری چینی ڕوو له ‌زانکۆکانی جیهان ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا.

سەرەتای ناردنی خوێندکاران بۆ دەرەوەی وڵات
له‌ پاش ریفۆرمه‌وه‌ واته‌ پاش ساڵی 1978 وه‌ ، دەستکرا بە ناردنی خوێندکارانی چین بۆ زانکۆکانی جیهان و زیاتر له‌ 500 هه‌زار خوێندکاری چینی له‌ ده‌ره‌وه‌ خوێندنیان ته‌واوکردووه‌، به‌شی زۆریشیان ماسته‌رو دکتۆرایان هێناوه‌ته‌وه‌ بۆچین . ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ نیوه‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌ زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکا خوێندیان ته‌واوکردووه‌. ته‌نها ساڵی 2002 زیاتر له‌ 70 هه‌زار خوێندکاری چینی له‌ زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یانخوێند. به ‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ش خوێندکاره‌ چینیه‌کان زۆر زیره‌ک و چالاکن ، هه‌ربۆیه‌ زۆرجاریش دژایه‌تیان ده‌کرێت.

نیو ملیۆن خوێندکار لە زانکۆکانی جیهان دەخوێنن
ساڵی 2017 ژمارەی خوێندکارانی چین لە دەرەوەی وڵات گەیشتە 545 هەزار خوێندکار، واتە بە رێژەی 36% لەچاو ساڵی 2012 دا زیادیکردووە، بەشی زۆریشیان لەئەمریکا خوێندویانە.

زانکۆکانی ئەمریکایان پڕ کردووە
لە ئێستادا خوێندکارە چینییەکان لە ئەمریکا زۆرترین رێژەی خوێندکاری بیانی پێکدەهێنن و ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەیان زۆرتر دەبێت، ساڵی پار ژمارەی خویندکارە چینییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ئەمریکا گەیشتە 350 هەزار خوێندکار، کە ئەمەش زۆرترین رێژەی خوێندکاری بیانییە لە ئەمریکا و هیچ کاتێکیش لە مێژووی چینیدا، هێندە خوێندکار هەلی ئەوە بۆ نەرەخساوە کە بچێتە زانکۆکانی ئەمریکا بخوێنێت.

زۆربەیان دوای خوێندن دەگەڕێنەوە چین
ئەوەی جێگەی سەرنجە بەشی زۆری ئەو خوێندکارانەش پاش تەواوبوونی خوێندنەکەیان دەگەڕێنەوە بۆ چین، بۆنموونە ساڵی 2016 نزیکەی 430 هەزار خوێندکاری چینی پاش تەواوبونی خوێندنەکەیان، گەڕانەونەتەوە بۆ چین.
هەمیشە خوێندکارانیش بوونەتە وزەیەکی باش بۆ پێشخستنی ئابووری گەشەسەندووی چین و ئەمەش بە سامانێکی گرنگی چین دێتە ژماردن.

سەرچاوە:
. Zbigniew Brzezinski.Die einzige Weltmacht. Amerikas Strategie der Vorherrschaft. S.Fischer Verlag. GmbH. Frankfurt am Main. Februar.2002.S233.
. عودة الكفاءات الصينية المهاجرة بحثا عن مستقبل أفضل في بلدهم. http://arabic.people.com.cn
. عدد الطلبة الصينين الدارسين في الجامعات الأمريكية يتجاوز 350 ألف. http://arabic.people.com.cn

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تەنها 15 رۆژی ماوە

كۆتایی هەفتە دوای هەڵبژاردنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ...