سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » ״كورد لە هەموو كاتێ زیاتر پێویستی بە یەكڕیزییە״

״كورد لە هەموو كاتێ زیاتر پێویستی بە یەكڕیزییە״

حزب و لایەنە سیاسییەكان و پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی تەئكید دەكەنەوە كە «لەم قۆناغە هەستیارەدا كورد لە هەموو كاتێ زیاتر پێویستی بە یەكڕیزییە».

یەكێتی: پاراستنی یەكڕیزیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام تەئكید لە پێویستی یەكڕیزیی دەكاتەوە، هەروەك لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەی رۆژی 6/10/2018ی ئەنجومەنی سەركردایەتیشدا ئاماژەی پێدراوە «كۆبوونەوە، لە روانگەی پەرۆشی یەكێتی بۆ پاراستنی یەكڕیزیی ‌و ئارامی ‌و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان، جەختیكردەوە، لە پەنابردن بۆ رێگای گفتوگۆی بەرپرسیارانەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەئامانجی رەخساندنی زەمینەیەكی ئارام بۆ چارەسەركردنی كێشەكان». تەئكیدیشیكردۆتەوە «یەكێتی درێغی ناكات لە سەلماندنی مافەكانی گەلی كوردستان ‌و پاراستنی یەكڕیزیی نیشتمانی».
لە دوو رۆژی رابردووشدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی پێشوازییكردن لە وەفدێكی ئەمریكادا، رایگەیاند: بە لای یەكێتییەوە گرنگە لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆببنەوە و كێشەكانیان چارەسەر بكەن و ململانێ حزبییەكانیان وەلا بنێن.
هەروەك حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك لەمیانی پێشوازییكردن لە وەفدێكی كونسوڵخانەی بەریتانیادا، تەئكیدیكردەوە «لە سەرەتاوە تا ئێستا، یەكێتی لەگەڵ ئەوەدا بووە، كورد بە یەك وەفد و پڕۆژەی دانوستان بچێتە بەغدا ‌و لەوێ‌ وەك یەك تیم كاربكات بۆ سەلماندنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان».

״یەكڕیزیی پێویستە״
هەرلەوبارەیەوە د.بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پێویستە لایەنە كوردستانییەكان یەكڕیز و یەكهەڵوێست بن. وتیشی: بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری ئەو كێشانە بكەین كە ئێستا لە نێوان هەرێم و بەغدا بە هەڵواسراویی ماوەتەوە، پێویستە یەكڕیزبین.

״لەم كاتەدا یەكڕیزیی، زۆر گرنگتر و پێویستترە״
حاكم سامان فەتاح ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: یەكڕیزیی كورد لە بەغدا هەمیشە گرنگ و پێویستە، بەڵام لەم كاتەدا كە گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكرێت، یەكڕیزیی كورد لە بەغدا زۆر گرنگتر و پێویستترە.

״پێكەوە كار بۆ یەكڕیزیی بكەین״
رەنج جەعفەر چاودێری سیاسیش لەسەر هەمان پرس بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پێویستە لە ناوخۆماندا ماڵی خۆمان رێكبخەین و پێكەوە كار بۆ یەكڕیزیی كورد لە بەغدا بكەین، راشیگەیاند: پێویستە ناوماڵی خۆمان رێكبخەین و كاریگەریی هەڵبژاردنەكان لەسەر لایەنەكان نەمێنێت، هەنگاوبنێین بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزیی.
رۆشنا ئەحمەد مامۆستای زانكۆش لە هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ ئاماژەی بەوەدا «نەبوونی یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی لە بەغدا زیانی زۆری هەیە، بەبێ یەكڕیزیی ناتوانین مافەكانمان بە دەستبهێنین».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دووتوێی سێبەرو سایە

لە ژمارەی ئەمرۆدا دووتوێی هەفتانەی کەلتوریی سێبەرو سایە هاورێی ئەمرۆی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort