سەرەکی » راپۆرت » سێ کچی دەرچووی زانکۆ لەگوندێک ئاژەڵ بەخێو دەکەن

سێ کچی دەرچووی زانکۆ لەگوندێک ئاژەڵ بەخێو دەکەن

سێ کچی گەنج-ی دەرچووی بەشی ڤێتێرنەری لە گوندێکی خانەقین پرۆژەی کێڵگەی ئاژەڵدارییان دەستپێکرد و داوایان لەهاوڵاتیانیش کردووە «کە پشت بەخۆیان ببستن و پرۆژەی تایبەت بەخۆیان دروست بكەن بۆ گەشەدان بە ئابووریی و بەرهەمی ناوخۆ.
(نورە سەباح، مەروە سەباح، نور ساڵح) ئەو سێ کچە خوێندکارەن کە دوای تەواکردنی زانکۆ، چاوەرێی هیچ کەس و لایەنێکیان نەکردووە بۆ دامەزراندن، بەڵکو خۆیان دەستان بە بەخێوکردنی ئاژەڵ کرد.
ئەو سێ دەرچووەی زانکۆ پرۆژەکەیان لەژێر ناوی (کێڵگەی ئاژەڵداریی)لە گوندی مێخاس-ی سەر بە خانەقین ڕاگەیاند، بەڵام خۆیان لە شارۆچکەی خانەقین دەژین و لە کڕینی ئاژەڵەکاندا ڕێکخراوێکی جیهانیی هاوکاریی کردوون و ئەو زەوییەش ئاژەڵەکەی تێدا بەخێودەکەن، زەوی ماڵی یەکێک لە گەنجەکانە.
ئەم سێ خوێندکارە تاکو ئێستا بە باخێوکردنی نزیکەی ٢٠ سەر مەڕ دەستیان پێکردووە، وەک خۆیشیان دەڵێن «ئەو کارەی ئەو سێ گەنجە دەیکەن، هاندەریک دەبێت بۆ گەنجانی دیکەش تا بتوانن بە پێی پسپۆریی خۆیان دەست بە کاری هەرەوەزیی بکەن و تەنیا لەناو فەرمانگە حکومییەکاندا خۆیان سنووردار نەکەنن هەروەها هۆکارێکی باش دەبن بۆ پەرەدان بە بەرهەمی ناوخۆ و دوورکەوتنەوە لە پشت بەستن بە بەرهەمی دەرەکیی.
(نورە سەباح) یەکێک لەبەشداربوانی پرۆژەکە لێدوانی بۆ میدیاکان داوەو وتویەتی «پرۆژەی‌ ئاژەڵداریی لە عێراق گرنگییی پێنادرێت و كەمن، بۆیە داواكارم لە سەرجەم دەرچوانی پزیشكی ڤیترنەریی پرۆژەی تایبەت بە خۆیان دروست بكەن لە بواری كێڵگەی ئاژەڵداریی و پەلەوەر»
ئەو بەشداربووەی پرۆژەکە «هیواشی خواستووە، کە گەنجان چاوەڕێی دامەزراندن نەبن و پرۆژەی سەربەخۆی خۆیان دروست بكەن و ڕایگەیاندووە: ئەگەر هەموومان لە ماڵەوە دابنیشین بەرهەمی ئاژەڵداریی و كشتوكاڵیی و بەرهەمەكانی تری وڵاتەكەمان گەشە بەخۆیەوە نابینێت بۆیە دەبێت گەنجان دەست پێشخەری بكەن بۆ دامەزراندنی پرۆژەكانی خۆیان.
مەروە سەباح یەكێکیترە لێ کچەو باسی ڕۆڵ و توانای ژنان دەکات و دەڵێت «بەشێوەیەكی گشتیی لە كۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیی ژنان بەكەمی كار دەكەن، بەڵام ئێمە نەمانویست دانشین لەماڵەوە و بێ كار ببین بۆیە هەستاین بە ئەنجامیدانی ئەم پرۆژەیە و دڵنیان كە سەركەوتوو دەبین تێیدا.
نور ساڵح سێیەم کەسی بەشداربووی پرۆژەکەیە و دەڵێت «پەیاممان تایبەت بۆ ژنان ئەوەیە، كە لەماڵەوە دانەنیشن و كاری تایبەت بەخۆیان
ئەنجام بدەن»

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ژیاننامەی مستەفا ساڵح كەریم لە ئینسكلۆپیدیای یەكێتیدا

نووسەرو رۆژنامەنووس مستەفا ساڵح كەریم لەدایكبووی ساڵی 1933ی شاری سلێمانی، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort