سەرەکی » وتار » ته‌ها سلێمان‌ » ئاوایی سەرمایەیەكی لە بیركراو؟

ئاوایی سەرمایەیەكی لە بیركراو؟

(3)
کاتێک باسی ئاوایی لەباشووری کوردستان دەکەین؛ ئەگەر زەین و یادەوەریمان خراپمان لەگەڵ نەیەژێ، دەچینەوە بەردەم تۆپەڵێک ئازارو مەینەتی، کۆڵێک زوڵم و خوێن لەبەرچۆڕانی هەمیشەیی، دنیایەک کەناتوانرێ وەک پێویست لەئێش و ئازارەکانی بگەین و ڕەنگیشە هەر لەبەر ئەمەبێ، تا ئێستا نەمانتوانیبێ وەک وێنا ڕاستەقینەکەی خۆی لێی تێبگەین؛ یان ڕاستتر ئەوەیە بێژم لەگرنگی و بەهای ئەو سەرمایەیی لەئاواییدا بوونی هەیە تێبگەین و کاری لەسەربکەین؟ جا بۆ ئەوەی لەئامانجەکە دوور نەکەومۆ، ڕێک لەساڵی 1997 بوو کۆمەڵێک بابەت و ناونیشان و پرسیارم لەچوارچێوەی بابەت و ڕاپۆرت و چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانیەکانما وروژاند، ئەو دەمە هەندێک دەست خۆشی و هەندێکیش مۆڕەیان لێدەکردم، کەگوایە بەندە مەقسوودم لەدنەدانی ئەوبابەت و ناونیشان و پرسارانە؟ جا خۆ عەیبیش نەبوو، ئەگەر مەقسود بووبێتم و دوور لەقیاسەکەی ئەوان، ئامانجەکەم بۆ تابووری پێنج و شتی لەوبابەتە نەبووبێ و لەپێناو ئاوایی و گەڕاندنەوەی نرخ و بەها بۆ سەرمایەکەی بووبێ؟ بەداخەوە ئێژمی و ئەوسا گوێیان لێنەگرتم و هیچ پێشنیارو بیرۆکەو سەرنج و ڕەخنەیەکیان بەفلسێکی قەڵب لێوەرنەگرتم و وائێستا، نازانم دیسان بەدەردی ئەوسا مامەڵە دەکرێ؛ یان بەپێچەوانەوەو خێرومەندێک لەپلەی دەسڵاتداریدا لایەک لەم بیرۆکە دەکاتەوە؟ کرۆکی بیرۆکەکە ئەوەیە، کاتێک باسی هەر هەشت قۆناغ و شاڵاوەکەی ئەنفال دەکەین، یەکێک لەو پرسیارانەی یاخەمان دەگرێ و ئێمە لەئاست بەرپرسیارێتی نەبووین لەگەڵیدا، ئەوەیە ژمارەی قووربانیەکانمان لە هەر ئاواییەکدا بەهەردوو ڕەگەزی نێرو مێ، ژن و پیاو، پیرو جوان، مێردمناڵ و مناڵ چەندە؟ ئێستاو پاش زیاتر لەچارەکە سەدەیە؛ هێشتا کات ماوە بەپشتیوانی خەڵکە چالاک و دڵسۆزەکان، دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەم بوارە، بەپشت بەستن بەو ئامارو داتایانەی لێرەو لەوێ بەپچڕپچڕ کۆکراوەتەوە، لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانی شایستەدا، ئەم سەرمایە نیشتمانیەیی ئاوایی لەفەوتان ڕزگار بکرێ و بگەیەنرێتە شوێنی شایستە؛ چۆن؟ دوو ڕێگای گونجاو بۆ جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکە یان پڕۆژەیە هەیە؛ ڕێگای یەکەمیان ئەوەیە لەدەروازەی هەر ئاواییەکدا، لەچوارچێوەی دیواربەندێک بەدیزاینێکی گونجاو درووست بکرێ و ناوی سەرجەم قوربانیەکان، ڕێژەی زیانە ئابووریی و داراییەکان، لەم دیوار بەندەدا بنوسرێ؛ ئەگەریش دەوترێ ئەم کارە ئاسان نیەو قوورسە، چونکە نزیکەی (5000) ئاوایمان هەیە کەبەشاڵاوی ڕەشی ئەنفال کەوتوون؛ ئەوە ڕێگای دووەم هەیەو وای بۆ دەچم کارەکە ئاسان دەکات، ئەویش ئەوەیە، هەر هەشت قۆناغەکەی ئەنفال بەسەر کۆمەڵێک شارو شارۆچکەدا دابەش بوون، سەرەتا ناوی شارۆچکەکان و ئەو ئاواییانەی بەسەریانا دابەش بوون ساغ بکرێنەوە، پاشان لەسنووری هەر شارۆچکەیەک و لەشوێنێکی شایستەی شارۆچکەکە، لەچوارچێوەی هەمان دیواربەندی پێشنیارکراو، ناوی سەرجەم ئاواییەکان، لەژێرناوی هەرئاواییەکدا ناوی قوربانیەکان، زیانە ئابووری و داراییەکان بەڕەوانی و بەپوختی بنووسرێ، کە زۆر ئاسانەو باوەڕیش ناکەم هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بودجەو داهاتی هەرێمی کوردستان بکات. ئەزانن ئەم کارە بەرپرسیارێتیەکی زۆر گەورەی نیشتمانیەو نەکردنی لەبیرکردنی گەورەترین سەرمایەیی نیشتمانی و نەتەوەیمانەو بەشێکی گەورە لە ئاستی نابەرپرسیارێتیمان دەردەخات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

55 ئه‌و رۆژه‌ عه‌زه‌ عه‌تار كه‌ جاران هه‌ر ورده‌واڵه‌ی ئه‌هێنا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort