(3)
شاری كه‌لار ئه‌كه‌وێته نێوان هێڵی كه‌مه‌ره‌یی پانی 34/50 پله باكورو درێژی 45/25 پله‌و 355 مه‌تر ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه،(583) كم چوارگۆشه‌یه‌و له28/2/1970 به‌مه‌رسومی كۆماری ژماره (137) كه‌لار بووه به‌قه‌زاو سه‌ربه شاری كه‌ركوكی كوردستان بوه.
له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1800 به‌دواوه هۆزی گه‌وره‌ی كورد (گێژ) تیرهیهكیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته گه‌رمیان ، له (كهلاردهشت)ی شاری كرماشانی كوردستانه‌وه هاتون و به‌شێوه‌زاری (كه‌لهوڕی) قسه‌یان كردووه‌و بۆ مانه‌وه‌ی ناوی زێدی باب و باپیرانیان له‌بیره‌وه‌ری وه‌چه‌كانیان ئه‌م گونده‌شیان ناوناوه (كه‌لار)، له‌ئێستادا 3 قه‌زایه (كه‌لار _ كفری _ چه‌مچه‌ماڵ) و 15 ناحیهیهو له‌ساری 2008 ئیداره‌ی گه‌رمیان دامه‌زراوه، له‌ساڵی 6/11/1975 به‌مه‌رسومی فاشیزمانه‌ی حكومه‌تی به‌عسی عێراق به‌بڕیاری (608) قه‌زای كه‌لار له‌كه‌ركوك دابڕاوه‌و خراوه‌ته‌سه‌ر سلێمانی.
یه‌كێك له‌ناحیه‌كانی قه‌زای كه‌لار ناحیه‌ی تیلهكۆ بوو كه (45) كم باكوری خۆرئاوای كه‌لار بوو كه‌ناوه‌ندی هۆزی گه‌وره‌ی جافه كه تیره‌كانی (ڕۆغزایی) و (ته‌رخانی) و (باشكی) و (تیلهكۆ) و (لێخوڕه) له‌م ناوچه‌یه نیشته‌جێ بوون .. تیره‌ی ڕۆغزایی جاف له‌هه‌ر سێ گوندی (سه‌ركه‌ل _خوارو _ سه‌رو _ ناوه‌ڕاست) و (سه‌رناوه) و (گامه‌خه‌ڵ) و (كهڵهجۆی حه‌مه‌جان) و (گۆمه‌زه‌رد) و (ناوه) و (په‌له‌وشك) نیشته‌جێن، له‌ساڵی 1114 كۆچی زاهیر به‌گی جاف هۆزی جافی له‌باشور كۆكردووه‌ته‌وه ، له‌باشووری كوردستان (جافی موراد ) یان پێ ئه‌ڵێن و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جافی جوانڕۆ.
ناحیه‌ی ڕزگاری
ئۆردوگای زۆره ملێی ((سمود _ كه به‌عسییه‌كان ناویان لێ نا) و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردی به ناحیه‌ی «ڕزگاری»، له‌ساڵی 1987 بۆ 1988 دروستی كرد بۆ گونده ڕاگوازراوهكان و پاشماوه‌ی ئه‌نفال كراوان له ( 5 ) كم خۆرئاوای كه‌لار . له‌ئێستادا حكومه‌تی كوردستان كردویه به‌ناحیه (له‌جیاتی ناحیه‌ی تیلهكۆ)، 73 گوند له‌سنوره‌كه‌ی دایه و 16 گوند له‌و ژماره‌یه چۆڵه، 2201 كم چوار گۆشه‌یه زه‌وی كشتوكاڵی ، دێمی 70519 دۆنمه ، زه‌وی له‌وه‌ڕگا 109916 دۆنمه و به‌رده‌ڵان و شاخهڵان 15936 دۆنمه.
ئاوایی هه‌واره به‌رزه
ئه‌كه‌وێته 6 كم باكووری ناحیه كۆنه‌كه‌وه ( تیلهكۆ )، كاتی خۆی جافداره كۆچه‌رییه‌كان له‌به‌رزایی یه‌كانی چیا به‌رزو (پهڵهههرزێن) و ( كه‌لاره) و (پهڵهباریك ) و (نۆڕكه)ی ده‌وروبه‌ری كانیاوه‌كانی (مامه خه‌لیفه) و ( كانی لاوه‌لا ) و (چه‌مه حه‌وزه‌كه) هه‌واریان هه‌ڵداوه‌و پێان وتووه هه‌واره به‌رزه.
ئاوایی هه‌واره به‌رزه 45 كم ی باكووری ڕۆژئاوای قه‌زای كه‌لاره، كه‌رتی كشتوكاڵی ژماره ( 61 )ه.
2838 دۆنم ڕووبه‌ری گشتی هه‌واره به‌رزه‌یه.
1937 دۆنم به‌رده‌ڵان و (903) دۆنم (كێڵه) یه واته شیاوی كشتوكاڵه.
مێژووی گوندی هه‌واره به‌رزه
ئه‌م گونده مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه ، تیره‌ی ڕۆغزایی هۆزی جاف تێیدا نیشته‌جێ بوون ، مامۆستا (ته‌های زڵفه) یه‌كێكه له‌گوندنشینه‌كان بۆ گوندستانی نوێ ڕایگه‌یاند : (ئه‌حمه‌د زلفه)ی ڕیش سپی و ناوداری ئاوایی (جامڕیز) له‌ناحیه‌ی سه‌نگاو (400 _ چوار سه‌د) ساڵێ به‌ر له‌ئێستا له‌ناو (هۆزی گه‌وره‌ی كورد ده‌لۆ ) وه جوڵه‌ی كردووه و له (ئاوه سپی ) په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ وڵاتی گه‌رمێنی ناو جاف له‌ناوچه‌ی كه‌لار. ئه‌م تیره‌یه‌ی ده‌لۆ له‌ڕه‌ش ده‌واردا ژیاون، خاوه‌ن تفه‌نگچی و مێگه‌لێكی زۆر بوون و عه‌وداڵی له‌وه‌ڕگه بوون بۆیه یه‌كه‌مجار دێنه ئاوایی ( قولیجانی سه‌رحه‌د _كه تێكڕایان جاف بوون)، پاشان چونه‌ته گوندی (ناوه) و ئه‌حمه‌د زلفه له‌وێ كۆچی دوایی ده‌كات، كوڕه‌كه‌ی (حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د زلفه) ی ده‌لۆ درێژه بهكۆچكردنهكهی ده‌دا، قۆناغ به‌قۆناغ هه‌تا ده‌گه‌نه ئاوایی (كوڵه‌جۆی حه‌مه‌جان_ كه تیره‌ی ڕۆغزایی جاف) ن، وه‌چه‌كانی حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د زلفه له‌ناو جاف ده‌مێننه‌وه. هه‌تا ساڵی 1945 تیره‌كه‌یان كۆچ ئه‌كه‌ن بۆ ناوچه‌ی (برنج كوتریاو) لهههواره به‌رزه ، له‌م هه‌وارانه‌ی جاف (حه‌مه‌ی هه‌سه‌ن میروه‌یس) ی جاف ده‌سه‌ڵاتدارو ڕیش چه‌رموو بوه. بۆیه پاشماوه‌ی وه‌چه‌كانی حه‌مه بانگ ده‌كاته هه‌واره به‌رزه‌و له‌وێ به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند : له‌م ناوچانه سێ جۆر جافداری (كۆچ) هه‌بووه.
یه‌كه‌میان به‌هاره هه‌واره ، ده‌چونه ئه‌ولا (چاتۆڵ) كه له ڕه‌ش ده‌وار بچوكتره ، هه‌ڵیان ده‌دا و مه‌ڕیان ده‌بڕییه‌وه و خوری یه‌كه‌یان ده‌برده شاری كفری و له‌وێ ده‌یانفرۆشت. هاوینه هه‌وار دووه‌م كۆچه ، هه‌ر تیره‌یه‌ك به‌ڕیش سپێتی سه‌ر خێڵه‌كه‌یان گا و هێستریان بار ده‌كرد بۆ كوێستانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌واری گه‌وره‌یان لهههواره به‌رزه به‌جی ده‌هێشت و كه‌س له‌ئاوایی نه‌ده‌ما ، «چاتۆڵ»یان هه‌ڵده‌گرت و مێگه‌لیان ده‌نگ ده‌دا بۆ كوێستان.
مام عه‌بدوڵای حه‌مه‌ومینی لاله حه‌مه، ڕیش چه‌رموی گوندی هه‌واره به‌رزه بهگوندستانی نوێی ڕاگه‌یاند : له ئاوایی (سه‌ی به‌ی خان) دار‌و شه‌خسێكی گه‌وره هه‌بوو هه‌ر كهلوپهلێكیان لێ‌زیاد بوایه (هیزه ڕۆن و شت و مه‌كی دیكه) له‌وێ تیره‌كانی جاف دایان ده‌نا و كه‌س توخنی نه‌ده‌كه‌ت له(سه‌ركه‌ل) و (بهلهگاوی) و (چوار ملان) و (به‌ره‌و كه‌لی و پهیكوڵی) بهكۆچه ڕێ ی خۆیان گه‌شته هاوینه‌كه‌یان درێژه پێ ده‌دا، ئه‌وجا سهرپهڵهی پایز خێڵ به‌ره‌و خوار ده‌هاته‌وه هه‌واره زوسانیان هه‌بوو ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ڕه‌ش ده‌واره گه‌وره‌كانیان ، ئه‌وجا خانوی (زنج) و خانوی (ته‌ڵه‌كه) یان دروست ئه‌كرد كه بانه‌كه‌ی بهزهل و قامیش ده‌گیرا.
ژیانی ژنان له‌گوند
میمی گه‌رده حه‌مه‌ومین ژنێكی به‌ساڵاچووی گوندی هه‌واره به‌رزه‌یه، ده‌یگوت ژنان و پیاوان له‌م كۆمه‌ڵگا بچوكه‌دا به‌یه‌كه‌وه، به‌یه‌كه‌وه شان به‌شانی یه‌ك كار‌و هه‌ره‌وه‌زیان ده‌كرد بۆ زوسان لهویاڵانه به‌كۆڵ (ته‌روو) و (ژاڵه) و (بنیچكه) وهگوریس دهمانبهستهوه و به‌كۆڵ ده‌مان هێنایه‌وه گوند، ئه‌وجا (كه‌وه‌له) گژوگیایهكه ده‌مان هاورد بۆ بن به‌رخ. لێره تهونچی هه‌بوو (قاڵیچه) و (گڵێم) و ( هۆڕ و هه‌گبه) دروست ده‌كرا. (مه‌وج) مان دهڕێسا و ده‌ماننارده كفری بۆ لای جوله‌كه كورده‌كان له‌وێ ڕه‌نگیان ده‌كرد.
(كهنو) مان دروست ده‌كرد و دۆینهمان تێ ده‌كرد، مهقاڵهمان له‌قوڕ دروست ده‌كرد، (شوقهلهت) لهژورهكانا دروست ده‌كرا بۆ ڕیزكردنی (نوێن _ لێفه‌و دۆشه‌ك) له‌بانی و ژێرهكهیشی به‌رخه كۆرپهمان تێدا ده‌نا . هه‌روه‌ها وتیشی : هه‌موو شتێك لهگوندان پیاو و ژن دروستی ده‌كرد. خۆمان خۆراكمان به‌رهه‌م ده‌هێنا، كه‌شك و دۆینه‌و ئارد و ساوه‌ر، له‌خوری مه‌ڕ جل و به‌رگ و ڕایهخمان دروست ده‌كرد، ته‌نها شهكرو چاییمان به‌رهه‌م نه‌ده‌هێنا.
نه‌هامه‌تییه‌كانی گوندی هه‌واره به‌رزه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ به‌ڕابه‌رایه‌تی (ی . ن . ك) ، جموجۆڵی نهێنی كه‌وته گه‌رمیانه‌وه لهههواره به‌رزه له‌ساڵی 1979 شانه‌ی ڕێكخستن دروست بوو (حه‌سه‌ن حه‌مید سدیق زه‌ند) و (ڕۆسه‌م حه‌مه‌ومین ده‌لۆ) و عه‌بدوڵا حه‌مه‌ومین حه‌مه زلفه) و (عه‌لی حه‌مه سعی) و (محه‌مه‌د عیسا) ئه‌ڵقه‌ی ڕێكخستنیان به‌ست. به‌هۆی شه‌هید (سه‌ركه‌وت ) كه‌ناوی (عه‌لی) بوو خه‌ڵكی خێڵی ئاخه‌ی سه‌نگاو بووه (په‌روێز مه‌حمود حه‌مه ئه‌حمه‌د)دانیشتووی گوندی ڕایگه‌یاند : له‌ساڵی 1978 شه‌هید سه‌ركه‌وت قاره‌مان و ئازای گه‌رمیان بوو له(خاڵه به‌گ) شه‌هید كرا‌و ته‌رمه‌كه‌ی به‌پێشی ئیڤای سه‌ربازی ڕاكێشرا سه‌د حه‌یف.
وتیشی: له23/ 3/ 1983 هێزی پشتگیری 4 گوندی دروست كردبوو (مام عه‌بدوڵا حه‌مه‌و مین) فه‌رمانده‌یان بوو شان به‌شانی (ه. پ . ك ) دژی داگیركاری به‌عسی عێراقی ده‌جه‌نگان.
(نه‌خشین ئۆمه‌ر سه‌عید) دانیشتوی گوند ئه‌و وتی : له 14/4/1988 سوپای داگیركه‌ری عێراق له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌دناوه‌كاندا ، 50 بۆ 60 كه‌سی لێ دهستگیركرین و هه‌موو ئه‌نفاله‌كانی له‌گوندی (مله‌سوره) كۆكرده‌وه له‌وێوه بۆ قه‌ڵای سه‌ربازی (قۆره‌توو) ڕۆژی حه‌شر بوو، وامانده‌زانی كوردستان هه‌مووی ئه‌نفال كراوه پاشان گواستراینه‌وه بۆ (تۆپ زاوا)ی باشوری كه‌ركوك و (دوبز)ی خۆرئاوای كه‌ركوك، لهزیندانهكان مناڵ وه‌ك دروێنه ده‌مردن، پیرو په‌ككه‌وته لهبرساناو له‌شه‌ڕی ده‌رونی سه‌ربازه‌كانی ئومه‌ی عره‌ب له‌داخانا ده‌مردن، له‌وێ (70) مناڵم به‌چاوی خۆ دی مردن، میمكه نهورۆزو لاله قاله و مام مه‌حمود و مام حوسێن و لاله فه‌تاح له‌زیندانی نورهسهلمان سه‌ریان نایه‌وه، عه‌تای مام ڕه‌فعه‌ت ته‌مه‌نی 12 ڕۆژ بوو ئه‌نفال كرابوو، هه‌رچیمان بوو هه‌مووی به‌عسی عه‌ره‌ب بردنی.
ئێستا ………
سپێدان زوو، ڕان له‌قه‌د پاڵ و پاوانه‌كان ، به‌شمشاڵی شوانی گه‌رمیان و سروت مه‌ستن، مه‌شكه له‌جاران خۆشتر هۆره ده‌ڵێت ، گوند پڕبۆته‌وه له‌مناڵ و خوێندنگه‌و ژیانی نوێ ، زه‌وی یه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌ل و باڵنده‌كان به‌یه‌كه‌وه سه‌وز ده‌بن ، داسی دروێنه بهكرهیی ده‌كات … خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت .. كوردستان ئاوه‌دان . ژیانیش پڕ له‌گۆرانی.