سەرەکی » وتار » ئاراز رەمەزان » بە هەنگاوی كوردانە بەرەو بەغدا

پۆلەتیک

بە هەنگاوی كوردانە بەرەو بەغدا

دوایین هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق لە (12)ی مایسی ئەمساڵدا و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە (2)ی ئۆكتۆبەر كە بەپێی راپۆرتی میدیا نێودەوڵەتییەكان، لەدوای ساڵی (2003)ەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەپەرلەمانی عیراق، بەدیموكراسیترین پڕۆسەی سیاسیی دادەنرێت، لەئێستادا عیراق گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكومەت، بۆیە گرنگە كورد لەبەغدا بەستراتیژو پاكێچی یەكگرتووی نەتەوەییەوە، بەشداری بكات لەپێكهاتەی حكومەتی نوێی بەغدا.
پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی دەیزانی كاندیدەكەی لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكەی پەرلەمانی عیراق دەرناچێ و دەنگێكی شایستەی حزبەكەشی ناهێنێ بەڵام خستیە ناو پڕۆسەكەوە، بەشێكیش لەئامانجەكەی دروستكردنی تەنگژەی سیاسیی و سۆزی جەماوەری پارتی بوو، جگەلەوەش ئامانجگیریی پێشوەخت بوو بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گواستنەوەی فۆكسی جەماوەرو پارتە سیاسییەكانیش بوو لەسەر دەرەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان.
ئەم هەنگاوەی پارتی و هەندێ پارتی سیاسیی دیكەی وەكو گۆڕان لەبەغدا، هەنگاوێكی رێكخراوی سیاسیی بوو بۆ لێكترازانی سیاسەتی كورد لەبەغدا، بەردەوامبوون لەسەر ئەم ستراتیژییە تاكلایەن و حزبییە هیچ جۆرە خزمەتێكی بە كەیسە نەتەوەییەكانی كورد لەعیراق ناكات و لێكترازانی زیاتری بەدواوە دێت و كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر داهاتووی هەرێمی كوردستان و بژێوی و بودجەو مووچەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، كە هەر لەسەرەتاوە لەبەرئەنجامی ململانێی كەسێتییە سیاسییەكان، لەنێوان هەرێم و بەغدا تەنگژە سیاسییەكان پەرەیان سەندو فاكتەری سەرەكی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی بوو لەهەرێمی كوردستان.
دكتۆر بەرهەم ساڵح، كە لەئێستادا لەڕێی پڕۆسەیەكی دیموكراسیی و بەیاسا بووە بە سەرۆك كۆمار، كاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت، لەسەر داهاتووی عیراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی دەستوری هەمیشەیی ساڵی (2005)ی عیراق و مافە نەتەوەییەكانی كورد لەعیراقدا، بۆئەوەی پشتیوانیی و یەكڕیزی كورد هاریكاریی جدی سەركەوتنی سەرۆك كۆمار دەبن و بێگومان خودی سەرۆك كۆماریش كە دیپلۆماتكارێكی ناسراو و قبوڵكراوە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمیی و نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگی دەبێت لە ئاساییكردنەوەی تەنگژە سیاسییەكان لەعیراقداو باش كردنی ژیانی خەڵك لەعیراق بەگشتیی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی.
هەرچەندە، بەشێك لە پارتە سیاسییەكان و بەتایبەتیش پارتی، نایەوێ گرژیی و ئاڵۆزییەكان كۆتاییان پێبێت، بەڵام پێویستە پارتی ئەو فاكتەی لەبەرچاو بێ، كە بەلەبەرچاوگرتنی واقیعی هەرێمی كوردستان، پارتی هەم ناتوانێت حكومەت لەدەرەوەی بەشداریی كاراو رۆڵی دیاری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پێكبهێنێت، هەمیش ناتوانێت هێزێكی كاریگەریی وەكو یەكێتی پەراوێز بخات، بۆیە هەڵبژاردەی لۆژیكی لەلایەن پارتییەوە، باشترین بژاردە دەبێ هەم بۆ هەنگاوی قبوڵكردنی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەم بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی تەوافوقی هاوبەش لەناو پارتە سیاسییەكاندا.
هەربۆیە بەگەڕانەوە بۆ فاكتە سیاسییە ناوخۆییەكان لەهەرێمی كوردستان و عیراق بەشێوەیەكی گشتیی و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و گوزەرانی خەڵك بەتایبەتی لەهەرێمی كوردستاندا، پارتە سیاسییە كوردییەكان پێویستە بە هەنگاوی كوردانە بەرەو بەغدا هەنگاو بنێن و بەیەك پاكێچی سیاسیی و نەتەوەییەوە، بەشداری كارا بكەن لەحكومەتی نوێی بەغدا، بۆ چەسپاندن و پاراستنی دەستورو بەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەكان و گەڕاندنەوەی بودجەو مووچە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گەندەڵیی و رەهەندەكانی لەكوردستان

چەمكی گەندەڵی ناساندنی جۆراوجۆری بۆ كراوە، بەشێوەیەكی گشتی بە هەدەردان ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort