سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ » پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی تر

راستییەکەی

پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی تر

هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە چەند رۆژی رابردوو ئەنجام درا . نەخشەیەكی تر لە دابەشكاری جوگرافیای سیاسی پەرلەمانی كوردستان هاتۆتە كایەوە، بەڵام بە گۆڕینێكی بنەڕەتی ئەوتۆ نا . هەڵكشان و داكشان لە ژمارە كورسی حزبەكان روویداوە , بەلام بەم شێوەنیە كە ناسنامەی حكومەتی هەرێم بگۆڕێ‌. ئەوەی هاتۆتە كایەوە تەنها دابەشكاریەكە لە كورسی قەوارە سیاسیەكان. لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنە دەركەوت ئەگەر هەرێمی كوردستان دەیەوێ كۆمەلگایەكی مۆدێرن و پێشكەوتوو بنیاد بنێ‌، پێویستە گۆڕان لە تەواوی جومگە بنەڕەتیەكانی خۆی ئەنجام بدات، چونكە مێژووی زەمەن لە تەمەنی حوكمڕانی كوردستان ئەوە فەڕز دەكات .
ئیتر لەمەولا ئیدارەی هەرێم لە تەواوی دامەزراوەكان هاوبەش بێت . یاخود بەدیوێكی تر حزب ئەوەندە بە زەقی دیار نەبێت لە كایەی حوكمڕانی خوارەوەی دامەزراوەكان . لە زۆنی سەوز هەندێک‌ گۆڕان بووە لە بوونی پارێزگار و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە جیاواز لە لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەڵام هەتاكو ئێستا لە زۆنی زەرد هیچ گۆڕانێك نەبووە ئیدارە بە گشتی لەدەست یەك حزبە .بۆیە هەقە لەم خولەی پەرلەمان كار لەسەر تێك هەڵكێشی دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزاریەكان بكرێ‌ . بۆ ئەوەی هیچی تر دامەزراوە رەسمیەكان خراپ بەكارنەهێنرێن لەبەرژەوەندی حزب و گروپ و كەس، كەمی رێژەی بەشداربووانی خەڵكی كوردستان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە ناراستەوخۆ ئەوەمان پێدەڵێ كەوا جۆرێك لە بێ‌ هیوای هەیە لەلای تاكی كۆمەڵگای ئێمە لە باشوری كوردستان،چونكە گۆڕان لە پێكهاتەی بنەڕەتی هەرێمی كوردستان زۆر سست و لاوازە، بۆیە هاوڵاتیان دوور دەكەونەوە لە پرسی سیاسی و هەڵبژاردن،چونكە جۆرێك لە بێ‌ هیوا بوون بالی كێشاوە بەسەر خەڵك ,ئەوەی زیاتر بینرا لەم هەڵبژاردن كە بەشداری كەمێك زیاتر بوو لە چاو هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار ,بوونی ئەو هەڕەشەیە بوو كە پارتی دەیكرد بە وەی زۆرینەی كورسیەكان دەبات و یەكێتیش مەترسی ئەم هەڕەشەیەی باسكرد، ئەگەرنا بە شێوەی جاران بوایە لەوانەیە رێژەی بەشداریكردن زۆر كەمتر دەبوو .
بۆ یەكێتی باشترین چارەسەر ئەوەیە توانێ‌ تێكهەڵكێشی ئیدارە لە خوارەوە بكات لە ناوچەی زۆنی زەرد نموونە لە ئاسایش و پۆلیس و قائیمقامیەت و ناحیە ,بەهەمان شێوە بۆ هەوادارانی پارتیش واباشترە لەناوچەی زۆنی سەوز بوونیان لە ئیداراتی خوارەوە هەبێت . هەروەها بۆ هەموو خەڵكی كوردستانیش باشە ,چونكە یەك حزبی باڵ ناكێشێ‌ بەسەر تەواو جومگەكانی دەسەڵات، ئەوكات ووردە ووردە حزب و حكومەت بەشێوەیەكی بەرچاو لەیەك جودا دەبێتەوە. حزب تەنها كاری سیاسەت و بەرنامەی خۆی دەبێت دەتوانێ‌ ئەو كاتانەی هەڵبژاردن دەباتەوە رەنگ رێژی خۆی بەدەرخات لە بەشی سەرەوەی بەڕێوەبردنی وڵات نەوەك لە تەواوی بەدەنی حكومەت و دامەزراوەكانیدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كورد لە هاوكێشەكەدا

لەسەروبەندی جەنگی جیهانی زۆر لە میللەتانی ژێر دەستەی جیهان بەخۆ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort