سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » ئەندەنوسیا : ژمارەی قوربانیان گەیشتە 1763 کەس و 5 هەزاریش دیار نین

ئەندەنوسیا : ژمارەی قوربانیان گەیشتە 1763 کەس و 5 هەزاریش دیار نین

دەزگای هاوکاری کارەساتی سروشتی ئەندەنوسیا ،دوایین راپۆرتی خۆی لە بارەی ژمارەی قووربانی و دیارنەماوانی بوومەلەرزەو تسونامیەکەی هەفتەی پێشووی راگەیاند، بە پێی دوایین ئامار بێت، ژمارەکە دەگاتە 1763 کەس، هەروەها سەرو پێنچ هەزار کەسیش هێشتا چارەنووسیان دیار نییە. زۆرێک لە لێقەوماوانیش چاوەڕێی دەستی یارمەتی دەکەن و چەندین وڵاتیش هاوکارییان بۆ ئەندەنوسیا ناردووە.

دوایین ئامار
سوتوبو نوگروهو وتەبێژی دەزگای هاوکاری کارەساتی سروشتی ئەندەنوسیا بە میدیاکانی راگەیاند: لە پاش هەشت رۆژ لە گەڕان و پشكنین، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەو تسوونامیەکەی هەفتەی پێشوو ، گەیشتۆتە 1763 کەس. وتیشی: ژمارەی ئەو کەسانەشی کە هێشتا چارەنووسیان دیار نییە، سەرو پێنچ هەزار کەس دەبن. راشیگەیاند: هەرچەندە تیمەکانی دەزگاکە و سووپاش، لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنین بە دوای تەرمەکان بەردەوامن.

کێشە لە گەیشتنی یارمەتییەکان هەیە
میدیاکانی ئەندەنوسیا و جیهانیش باس لەوە دەکەن، کە زۆرێک لە ناوچە دوورە دەستەکان، هێشتا یارمەتی تەواویان بە دەست نەگەیشتووە، هەرئەمەش وایکردووە کە بە هەزاران هاوڵاتی بە دوای نان و ئاودا بگەڕێن.

بوومەلەرزەو تسوونامییەکی بەهێز
هەفتەی پێشوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی 7.5 دوورگەی سولاویسی گرتەوەو پاشانیش شاری بالوی کەناری، رووبەروی تسونامییەکی بەهێز بوویەوە. ئەم شارە کە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 350 هەزار کەس دەبێت، بە هۆی ئەم کارەساتەشەوە دەیان باڵەخانە و هۆتێل رووخاون، تەرمی سەدان کەسیش بوونەتە ژێرەوە. ئەمەش سێهەم جارە کە شاری بالوی تسونامیی و بوومەلەرزەی بەهێزی تێیدا رووبدات، ساڵی 1927 و 1968 ، بەهەمانشێوە رووبەروی کارەساتی گەورە بوویەوە.

هاوکاری جیهان
لە پاش رووداوەکە حکومەتی ئەندەنوسیا داوای هاوکاریی و یارمەتی لە جیهان کرد، وڵاتانی « ئوسترالیا و چین و تایلاند» یەکسەر هاوکارییان نارد، هەروەها یەکێتی ئەوروپاش بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆیان وەکو یارمەتی دایە حکومەتی ئەندەنوسیا. پاپا فرەنسیسی پاپای فاتیکانیش، لە کاتی نوێژی یەک شەمەمدا کە هەزاران مەسیحی ئامادەی بوون، نوێژی بۆ لێقەوماوان کرد و داوایکرد کە هاوکاری ئەندەنوسیا بکرێت.

ئەمە دووەمجارە
جێگەی ئاماژەیە ئەمە دووەمجارە ئەندەنوسیا و دەووربەری، رووبەروی کارەساتی بوومەلەرزە و تسونامی دەبن، خوێناویترینان ساڵی 204 کاتێک بە پلەی 9.4 لەم ناوچانەی داو، لە ئەنجامدا نزیکەی 220 هەزار کەس بوونە قووربانی و لەم ژمارەیەشدا نزیکەی 168 یان خەڵكی ئەندەنوسیا بوون.

سەرچاوە: دۆیتچە ڤێللە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئیمارات و سعودیەش 500 ملیۆن دۆلار دەدەنە یەمەن

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی « منداڵان رزگار بکەن» کە رێکخراوێکی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort