دۆن ماكڤیرسۆنی زانای به‌ناوبانگی ده‌رونناسی وه‌رزشی ستایشی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و رایگه‌یاند ئه‌و یاریزانه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌كه وای لێ ده‌دات له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی ئاستی به‌رز به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و زانایه رایگه‌یاند له‌خۆبوردوویی و ساده‌یی نهێنی ئه‌وه‌یه كه میسی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی ئاسته‌كه‌ی و ساڵ له‌دوای ساڵیش پارێزگاری له‌و ئاسته ده‌كات.
ماكڤیرسۆن كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی وه‌رزشه جیاجیاكان كاری كردوه پێی وایه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه وای لێده‌كات هه‌ست به‌وه بكات هه‌میشه ده‌توانێت ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌ش بكات.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: وه‌رزشكاری مه‌زن زۆر نین كه ده‌توانن هاوشێوه‌ی میسی ساڵانێكی زۆر پارێزگاری له ئاسته به‌رزه‌كه‌یان بكه‌ن، زۆرینه‌ی ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌كشێت ئاستیان نزم ده‌بێته‌وه و متمانه‌شیان به‌خۆیان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام میسی به‌ده‌ره له‌مه.
وتیشی: میسی له‌خۆبردو و ساده‌یه و به‌هیچ جۆرێك له‌خۆبایی نییه، ئه‌و ده‌زانێت كه باشترین یاریزانی جیهانه، به‌ڵام پێشی وایه كه ده‌توانێت باشتر بێت، ئه‌مه شتێكی تایبه‌ته ره‌نگه له باوه‌ڕی ئه‌و كه‌سه‌دا بێت یاخود ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی وای لێكردبێت.
سه‌باره‌ت به رۆناڵدۆش وتی: كریستیانۆش تا راده‌یه‌ك وایه، به‌ڵام میسی باشتر كۆنتڕۆڵی هه‌سته‌كانی ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی بۆ بڕیاره‌كان نییه، زۆر كات هه‌ست به توڕه‌یی ناكرێت له یاریگادا و كاتێكیش دووچاری پێكان ده‌بێت هه‌را نانێته‌وه.
له كۆتاییشدا وتی: میسی مێشكی بۆ تۆپی پێ گه‌شه‌ی كردوه كه ئه‌و ئێستا هه‌نگاوێك له‌پێش هه‌مووانه‌وه‌یه و پێش ئه‌وه‌ی رووبدات هه‌ست به پاساتی نێوان یاریزانان ده‌كات و هه‌ست به جوڵه‌ی یاریزانان ده‌كات له ناو یاریگا: هیچ كه‌سێك وه‌كو پاڵه‌وان له‌دایكنه‌بووه، ژاپۆنیه‌كان وشه‌یه‌كیان هه‌یه (كایزن) به‌واتای شێوازی ژیان دێت كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه برسیبێت بۆ گه‌شه‌كردن و باشتر بوون، پێم وایه میسی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه.
