گولیان قۆناغی ئه‌مریكای پاڵه‌وانێتی فڕۆكه‌وانی رێدبۆڵی برده‌وه‌ – knwe.org
سەرەکی » وەرزش » گولیان قۆناغی ئه‌مریكای پاڵه‌وانێتی فڕۆكه‌وانی رێدبۆڵی برده‌وه‌

گولیان قۆناغی ئه‌مریكای پاڵه‌وانێتی فڕۆكه‌وانی رێدبۆڵی برده‌وه‌

مایكل گولیانی ئه‌مریكی قۆناغی ئه‌مریكای پاڵه‌وانێتی فڕۆكه‌وانی رێدبۆڵی برده‌وه‌، كه‌ بووه‌ یه‌كه‌م ئه‌مریكی له‌ ساڵی 2008ه‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی رێدبۆڵ‌ بۆ فڕۆكه‌وانی ئه‌كرۆباتی له‌ ناوچه‌ی ئه‌ندیاناپۆلیس به‌ڕێوه‌چوو كه‌ مایكل توانی نمایشێكی سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش بكات و توانی به‌جیاوازی له‌ هه‌زارا 528ی سانیه‌یه‌ك پێش پیت ماكلویدی كه‌نه‌دی بكه‌وێت.
مایكل توانی ماوه‌ی‌ پێشبركێكه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك و 5 سانیه‌و له‌ هه‌زارا 738ی سانیه‌یه‌ك ببڕی، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یارمه‌تی بدات بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ 70 خاڵ و به‌جیاوازی 5 خاڵیش له‌ پێش مارتین سۆنكای چیكی كه‌وت.

سریساكێت سۆر پارێزگاری له‌ پشتێنی كێشی مێش كرد
سریساكێت سۆرن رۆنگ ڤیاسی تایله‌ندا توانی له‌ ئیران دیازی مه‌كسیكی ركابه‌ری بباته‌وه‌و پارێزگاری له‌ پشتێنی كێشی مێش كرد.
ئیران دیازی مه‌كسیكی دوای ئه‌وه‌ی‌ ته‌حه‌دای سریساكێت سۆری خاوه‌نی پشتێنی كێشی مێشی بۆكسێن كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پشتێنه‌ رووبه‌ڕوی یه‌كتر ببنه‌وه‌و رووبه‌ڕوبونه‌كه‌ش له‌ تایله‌ند به‌ڕێوه‌چوو.
سریساكێت پێشتر هیچ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی له‌ وڵاته‌كه‌ی نه‌دۆڕاندوه‌و پێشبنیش ده‌كرا به‌ لێدانی كوشنده‌ براوه‌بێت به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ جه‌وله‌ی حه‌وته‌م زیانی زۆری به‌ ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گه‌یاند، به‌ڵام دیاز خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆكسێنه‌ره‌ تایله‌ندیه‌كه‌ له‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام بوو دوای كۆتایی هاتنی جه‌وله‌ی دوانزه‌یه‌میش به‌ بڕیاری هه‌ر 3 داوه‌ره‌كه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ریاڵ مه‌درید له ‌رووی هانده‌رانه‌وه‌ زیانی پێگه‌یشتووه‌

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی‌ ماركا خولی ئیسپانیا به‌هۆی چه‌ند رووداوێك گۆڕانكاری ...