سەرەکی » دۆسێ » ئەردۆغان: لەم حاڵەتەدا هێزەكانمان لە سوریا دەكشێنینەوە

باسی هەڵبژاردن دەكات

ئەردۆغان: لەم حاڵەتەدا هێزەكانمان لە سوریا دەكشێنینەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، وادەی پاشەكشەكردنی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریادا رادەگەیەنێت كە بەشێوەیەكی تایبەت بە باكووری سوریادا بڵاوەیان پێكراوە.
ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لەكاتی دانیشتنی كۆتایی «كۆڕبەندی فكری»دا بوو كە لەلایەن كەناڵی فەرمی «تی ئار تی وۆرڵد»ی توركی لە ئیستەنبوڵ سازكرابوو.
ئەردۆغان لە 5ی تشرینی یەكەمی 2018 رایگەیاندبوو، هێزە چەكدارەكانی توركیا لەو دەمەدا لەسەر خاكی سوریا پاشەكشە دەكات و وڵاتەكە بۆ خەڵكەكەی بەجێدەهێڵێت كە گەلی سوریا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەردۆغان دەڵێت، وڵاتەكەی هاوبەشی كردووە لە گەڕانەوەی نزیكەی 250 هەزار سوری بۆ وڵاتەكەیان لە باكووری سوریا، بە تایبەت لە ناوچەكانی «قەڵغانی فورات» و «چڵە زەیتون» كە لەلایەن سوپای سوریای ئازادە كە توركیا پشتیوانی لێدەكات، كۆنترۆڵكراون.
هێزەكانی توركیا و سوپای سوریای ئازاد، لە ئۆپەراسیۆنەكانی «قەڵغانی فورات»، توانیان ناوچەیەكی بەرین لە ریفی باكووری حەلەب لە لەنێوان ئابی 2016- ئاداری 2017، لەژێر چنگی رێكخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» دەربهێنن، ئەمەش وەك دەسەڵاتدارانی توركیا باسی دەكەن، رێخۆشكەر بووە بۆ گەڕانەوەی هەزاران سوری بۆ «زێدی خۆیان».
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هێزەكانی سوپای توركیا، لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیداغ كە بە ئۆپەراسیۆنی «چڵە زەیتون» ناوبرا، دەستیان گرت بەسەر تەواوی ناوچەكانی عەفرین و توانیان شەڕڤانانی هێزەكانی پاراستنی گەلی كورد (یەپەگە)، لەو ناوچانە دەربكەن.
پەرلەمانی توركیا لەم چەند رۆژەی رابردوو، رازیی بوو لەسەر رێگەدان بە حكومەت تا هێزەكانی وڵاتە بۆ ماوەی ساڵێكی تر، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە عیراق و سوریا ئەنجام بدات.

ئەمەش لە دانیشتنی كۆمەڵی گشتی پەرلەمانی توركیادا بوو سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرپشككردنی حكومەت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عیراق و سوریا كە لە 30ی تشرینی یەكەمی 2018وە دەستپێدەكات.
ئەمە لەكاتێكدا كە توركیا لەم ماوەیەی دواییدا لەگەڵ روسیادا گەیشتە رێكەوتن بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی لەچەك داماڵدراو لە پارێزگای ئیدلیب و هێڵی تەماسی نێوان هێزەكانی سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكانی پارێزگاكە.
حكومەتی سوریا، جگە لە هێزەكانی روسیا و ئێران و حزبوڵڵا و میلیشیا شیعەكانی تر، هەموو هێزە بیانییەكانی تری نێو وڵاتەكە بە نامۆ دادەنێت و پێیوایە لەدوای كۆنترۆڵكردنەوەی ئیدلیب، دەبێت هەموو ئەو هێزانە لە خاكەكەی بچنە دەرەوە بە هێزەكانی ئەمریكاشەوە كە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا بنە و بارەگایان داناوە.
توركیا كە پشتیوانی لە ژمارەیەك گروپی جیهادی دەكات لەنێو سوریا، تائێستاش دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد بە دەسەڵاتێكی ناشەرعی دادەنێت و بە پێویستی دەزانێت، لانی كەم حكومەتی سوریا دانوستان لەگەڵ «ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو»دا بكات بۆ گەیشتن بە شێوازێكی لێگەیشتن لەپێناو دانانی دەستورێكی نوێ‌ و زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەڵبژاردن لە وڵاتەكە.
ئاراستەكان لە سوریادا تا ئەندازەیەكی زۆر دژ بە یەكن، روسیا كە لە ساڵی 2015وە هاوسەنگی هێزی بەلای حكومەتەكەی دیمەشقدا شكاندەوە، بەهەموو جۆرێك قسەكردن لەسەر دەستهەڵگرتنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات و پێشنیارەكانی تر بۆ چارەسەری سیاسی لە وڵاتەكەدا رەتدەكاتەوە، هەرچی توركیاشە كە دەستوەردانی مەیدانی لە باكووری سوریادا هەیە، هێلكەكانی لەنێو بەرچنەی هەندێك لە گروپە چەكدارە جیهادییەكاندا داناوە، ئەم كارەی ئەنقەرەش بە بۆچوونی زۆرێك لە چاودێران، گرەوێكی دۆڕاوە و پێناچێت عاقیبەتەكە ئەرێنی بێت.
هێزە كوردییەكانیش كە لەڕووی سەربازییەوە قورساییەكی گەورەیان لە خۆرهەڵاتی فورات و باكووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكەدا هەیە، لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت، و بونەتە واقعێكی چەسیپاو لەو ناوچانە، بە تایبەت دوای ئەوەی لە شەڕی دژ بە رێكخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» پێگەی بەهێزی خۆیان دیاریی كرد و رۆڵی گەورەیان گێڕا لە پاككردنەوەی زۆرێك لە ناوچەكان لە چنگی داعش، بە تایبەتیش لە شەڕی رزگاركردنی شاری رەقە كە پێشتر بە پایتەختی بەناو خەلافەتەكەی ئەبو بەكر بەغدادی دادەنرا.
ئەم هێزانە لەلایەن توركیا بە درێژكراوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دادەنرێن، و ئەنقەرە لە ریزی رێكخراوە «تیرۆریستییەكان»دا پۆلێنیان دەدەكات و بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی دایاندەنێت، بەڵام دواجار لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت مەشق و راهێنانیان پێدەكرێت و پڕچەك دەكرێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆن ناوچەی لە چەك داماڵدراو رەتدەكاتەوە

رێكخراوی «پاسەوانانی ئایین» یان (حراس الدین)، لەم ماوەیەی دواییدا رێكەوتنی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort