سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار:چارەسەركردنی كێشەكان

نامەی پیرۆزبایی لە سەرۆكی چین و ئەڵمانیاوە پێگەیشت

سەرۆك كۆمار:چارەسەركردنی كێشەكان

د.بەرهەم ساڵح بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عیراق، نامەیەكی پیرۆزبایی لە چی جی پینگ هاوتا چینییەكەی پێگەیشت‌و داوای سەركەوتنی بۆ كردووە لەڕاپەڕاندنی ئەركەكانیدا.
سەرۆكی چین لەنامەكەیدا خۆشحاڵیی دەربڕیوە كە لەم دەیەی رابردوودا پەیوەندیی دۆستانەی نێوان چین‌و عیراق گەشەی كردووە‌و كارە هاوبەشەكانیش فراوانبوون لەپێناوی قوڵكردنەوەی هاریكاری‌و متمانە بەیەكتركردنی سیاسیی. هەروەك گرنگیی خێرا كاراكردنی رایەڵەی هاریكارییەكانیشی دووپاتكردۆتەوە لەهەموو بوارەكاندا، لەگەڵ گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەنێوان هەردوو گەلی دۆستدا.
سەرۆكی چین ئومێدی خۆی دەربڕیوە كە عیراق بتوانێت لەسەردەمی سەرۆكایەتیی د.بەرهەم ساڵحدا هەنگاو بۆ پێشەوە بنێت لە بەهێزكردنی ژیانی سیاسی‌و سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی وڵات‌و بەدیهێنانی پەرەپێدانی ئابووریی، هەنگاوی فراوانیش بنێت بەرەو پتەوكردنی گەشەسەندنی گونجاو هاوشانی هەلومەرجە ناوخۆییەكانی.
هەروەها سەرۆك كۆمار نامەیەكی پیرۆزبایی لە فران ڤالەتر شتانمایەر سەرۆك كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵەوە پێگەیشت، تێیدا دەڵێت:‎ بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، خۆشحاڵم لە ناخی دڵەوە بە ناوی خۆم و گەلی وڵاتەكەمەوە گەرمترین پیرۆزباییتان پێشكەش بكەم.
لەنامەكەیدا شتانمایەر رایگەیاندووە: ‎ئێوە بەوەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتیی، لێپرسراوێتییەكی گەورەتان دەكەوێتە سەرشان بۆ یەكێتیی عیراق. یەكگرتوویی نێوان پێكهاتەكانی گەل‌و متمانە بە یەكتركردن كە سنووری نەژادی‌و تائیفی تێدەپەڕ‌ێنن، كۆڵەكەی پێكەوەژیانی دیموكراسییانەو ئایندەیەكی گەشەكردووەو دەستبەرداری نابن لەپێناوی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكانی كە گەل‌و وڵاتەكەتان لەكاروان بەرەو ئاوەدانكردنەوەدا رووبەڕو‌وی دەبنەوە. دەشڵێت: ‎دڵنیابن كە ئەڵمانیاو ئەوروپاش لەم رێگەو كاروانە پشتیوانتان دەبن، بەتایبەتیی كە پەیوەندییەكانی نێوان ئەڵمانیاو عیراق دۆستانەو پتەون، هیوادارین درێژەی پێبدەین‌و لەگەڵ حكومەتی نوێی عیراقدا فراوانی بكەینەوە.

سەرۆك كۆمار پێشوازییكرد
لە وەزیری بەرگریی نەرویژ
هەردوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەكۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازییكرد لە فرانك باك ژینسن وەزیری بەرگریی نەرویژ.
لەدیدارێكدا وەزیری بەرگری نەرویژ پیرۆزبایی لە د.بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری‌و نامەیەكی ئیما سۆلبیرگ سەرۆك وەزیرانی نەرویژی گەیاند بە بەڕ‌ێزیان، كە داوای سەركەوتنی بۆ كردووە لەڕاپەڕ‌اندنی ئەركەكانیدا.
لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار ستایشی رۆڵی هێزەكانی نەرویژی كرد، كە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆردا بینویانەو پشتیوانییان پێشكەش بەپێكهاتە سەربازییە جیاجیاكانی هێزە چەكدارەكانی عیراق كردووە. لەوڕووەشەوە بایەخی پتەوكردنی هاریكاریی سەربازیی لەنێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا دووپاتكردەوە، بەتایبەتیی لەبواری دابینكردنی چەك‌و مەشقپێكردنی سوپای عیراق‌و بەرزكردنەوەی توانا جەنگییەكانیدا.
سەرۆك بەرهەم ساڵح لەدیدارەكەدا توانای شەڕ‌كردن‌و جەنگیی سوپاو پۆلیسی فیدراڵی‌و حەشدی شەعبـی‌و هێزەكانی پێشمەرگەو قارەمانێتییانی بەرزنرخاند لە بەگژداچوونەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش. هەروەك ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی پارێزگاریكردن لەو دەستكەوتانەی كە هەموو پێكهاتە سەربازییەكان‌و هێزە چەكدارەكان بەدەستیانهێناوە، كاریش بكرێت بۆ بەهێزكردنی رۆڵی نیشتمانی‌و پیشەیی دامەزراوەی سەربازیی. سەرۆك كۆمار لەوتەكانیدا رۆڵی پۆزەتیڤی عیراقی دووپاتكردەوە، لەچارەسەركردنی گرژییە ناوچەیی‌و نێودەوڵەتییەكاندا كە لەبەرژەوەندیی چەسپاندنی ئۆقرەییدایە لەناوچەكەدا.
وەزیری بەرگریی نەرویژیش پابەندبونی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردنی عیراق لەهەموو بوارەكاندا دووپاتكردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: وەك هێزێكی كاریگەر بەشداردەبین قوباد تاڵەبانی: ئاشتی ‌و ئارامی ‌و ئاسوودەیی

شوان كەریم دوێنێ لەمەڵبەندی سلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort