״دەستوور و چارەسەری كێشەكان״ – پەڕە 3 – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » ״دەستوور و چارەسەری كێشەكان״پەڕە 3

״دەستوور و چارەسەری كێشەكان״

لە سەروبەندی جموجۆڵ و گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا، لێپرسراوان و لایەنە سیاسییەكان چارەسەركردنی كێشەكان بەگشتی و چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەتایبەتی، بەپێویست دەزانن و بۆ ئەومەبەستەش تەئكید لە پابەندبوون بە دەستوور دەكەنەوە.

سەرۆك كۆمار: چارەسەركردنی كێشەكان نێوان هەرێم و بەغدا
د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان رایگەیاند: هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ چارەسەركردنی گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

حكومەتێكی نیشتمانی پێكبهێنرێت
دوێنێش كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازییكرد لە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و مارتن وار كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق تاوتوێكرا و هیوایان خواست «لە ئایندەیەكی نزیكدا حكومەتی نوێی عیراق بە بەشداری هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان پێكبهێنرێ و حكومەتێكی نیشتمانی بێ و مافی سەرجەم پێكهاتەكانی تێدا پارێزراو بێ».

״گفتوگۆ و هەنگاوی هاوبەش״
هەردوێنێ عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پێشوازییكرد لە مانۆج ماسیۆ بەڕێوەبەری ئۆفیسی سیاسیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق ‌و وەفدێكی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا دۆخی سیاسیی كوردستان ‌و عیراق تاوتوێكرا ‌و جەختیان لە «گفتوگۆ و هەنگاوی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان» كردەوە.

״هەموو لایەنەكان پابەندبن بە دەستوورەوە״
لەلایەكی دیكەوە، نووسەران و چاودێرانی سیاسی پابەندبوون بە دەستوور و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان بە پێویست دەزانن، لەوبارەیەوە سمكۆ محەمەد نووسەر و چاودێری سیاسی بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ناكرێت دەوڵەت بەبێ دەستوور بێت، چونكە بنەمای سەرەكی هەر دەوڵەتێك دەستوورە، بەوپێیەی دەستوور مافی هەموو پێكهاتەكان زامن دەكات، بۆیە گرنگە هەموو لایەنەكان پابەندبن بە دەستوورەوە، چونكە كاتێك دەستوور جێبەجێ نەكرێت، چەندین كێشەی سەرەكی سەر هەڵدەدەن.

دەستوور بكرێتە بنەما
پەیوەست بەو پرسە، زەید مەحمود نووسەر و رۆژنامەنووس بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دەستوور زۆر گرنگە و پێویستە هەموولایەك پێوەی پابەند بێت، وتیشی: پێویستە لە قۆناغی داهاتووی عیراقدا دەستوور بكرێتە بنەما بۆ كاركردن و چارەسەركردنی كێشەكان لە نێوان پێكهاتەكاندا.
كامەران محەمەد نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: هەمووان كۆكن لەسەر ئەوەی دەستوور باڵادەستە لە هەر وڵات و سیستەمێكی سیاسیدا، بۆیە بە پێویستی دەزانێت «لە هەر هەنگاوێكدا دەستوور بنەما بێت».
ڤیان ئەحمەد مامۆستای زانكۆش لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئاماژەی بەوەدا «پێویستە لە عیراقی تازەدا كاری جددی لەسەر جێبەجێكردنی دەستوور بكرێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

فه‌نزوێلا ده‌ستبه‌رداری‌ دۆلار ده‌بێت

روسیا الیوم تاریق ئه‌لعه‌سیمی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فه‌نزوێلا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ ...