ده‌ست به‌ ته‌ماته‌وه‌ بگرن – knwe.org
سەرەکی » وتار » ده‌ست به‌ ته‌ماته‌وه‌ بگرن

ده‌ست به‌ ته‌ماته‌وه‌ بگرن

هاژه‌ باست حه‌مه‌ غه‌ریب

تاوانی ته‌ماته‌ كوردییه‌كان چیه‌؟ كه‌هێزی ته‌ماته‌ی ده‌ره‌كی نایه‌ت بۆ هاوكارییان و به‌رگه‌ی هێرشی بخۆرانی ته‌ماته‌ ناگرن؟ ره‌نگه‌ مانشێت و لیده‌كه‌ پێكه‌نیناوی بێت، به‌ڵام راستییه‌كی شه‌رمنانه‌یه‌، بۆچی شه‌رمنانه‌یه‌؟ زۆر كات جوتیاره‌كانمان هاواریانه‌و ده‌ڵێن، (به‌رهه‌می هاورده‌ راگرن، بۆ ساغ بونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ)، به‌ڵام ببینه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ چۆن له‌نه‌بونی به‌رهه‌می ده‌ره‌كیدا نرخیان به‌ره‌و فڕین ده‌چێت و خه‌ڵك توانای كڕینی نامێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر سنوقێك ته‌ماته‌ی كوردی بكڕین سه‌ره‌ڕای گرانی نرخه‌كه‌ی، هه‌مووشی 2 كیلۆ ته‌ماته‌ی ساغی لێ ده‌رناچێت، ئاخر بۆ ده‌بێت به‌رهه‌مه‌ ده‌ره‌كیه‌كه‌ كه‌جوان و پته‌وه‌، هه‌ر چوار وه‌رز هه‌بێت و نرخه‌كه‌شی گونجاو بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی به‌رهه‌م ده‌هێنن، هه‌ر مرۆڤ نین، نه‌كا رۆبۆت بن؟. كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ته‌ماته‌ خۆراكێكی سه‌ره‌كیه‌و ناكرێت بڵێی نایكڕم ئیتر، ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌ماته‌ سه‌رخڕانه‌ نه‌بن، شله‌كانمان هه‌مووی بێ ڕه‌نگ و بێتام ئه‌بن، ئه‌وه‌ هه‌ندێكیان هه‌ر لێنانرێن، ئه‌وه‌نه‌ش میله‌تێكی داهێنه‌ر نین بتوانین ته‌ماته‌ ته‌رك بكه‌ین و خواردنی بێ ته‌ماته‌ و به‌تام دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌ باسی حاڵی زه‌ڵاته‌ی داماو ناكه‌م؟ له‌م رۆژانه‌یا باوكم وتی: (ده‌ست به‌ ته‌ماته‌وه‌ بگرن)، خۆ ئه‌و هه‌ر بۆ خۆشی ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد، به‌ڵام به‌سه‌دان سه‌رۆك خێزانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ر به‌ راستی ئه‌و قسه‌یه‌ بكه‌ن و ره‌نگه‌ روشیان نه‌یه‌ت. ده‌ی هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌نه‌توانی ئه‌وه‌نده‌ پێداویستی بۆ جوتیاره‌كانت دابین بكه‌یت، كه‌بۆ هیچ شتێك په‌كیان نه‌كه‌وێت، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وتم شه‌رمنانه‌یه‌، شه‌رمنانه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاڵی پۆزه‌تیڤ له‌ مێژووی جیابوونه‌وه‌ و ئاوێته‌بوونه‌وه‌…

خاڵی پۆزه‌تیڤ له‌ مێژووی جیابوونه‌وه‌ و ئاوێته‌بوونه‌وه‌ له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی ...