گۆرانی (هه‌ره‌ له‌یلێ) ‌و باكوری‌و شه‌ماڵ سائیب‌و مشكۆ – knwe.org
سەرەکی » کەلتوور » گۆرانی (هه‌ره‌ له‌یلێ) ‌و باكوری‌و شه‌ماڵ سائیب‌و مشكۆ

گۆرانی (هه‌ره‌ له‌یلێ) ‌و باكوری‌و شه‌ماڵ سائیب‌و مشكۆ

نازم دڵبه‌ند

تا ئێستا چه‌ند جارێك دیداری هونه‌ریم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (باكوری) چ له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن‌و یان لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كاندا له‌هه‌موو جاره‌كاندا شتی تازه‌ترم لێ بیستوه‌..له‌وه‌ گه‌ڕێ ئه‌و ده‌ڵێ:
من ساڵی (1952) چوومه‌ رادیۆی كوردی‌و یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ (عه‌لی مه‌ردان)‌و به‌رێوه‌به‌ری رادیۆكه‌ تاقیكرامه‌وه‌‌و شوكر ده‌رچووم‌و شان به‌شانی هونه‌رمه‌ندان (تایه‌ر توفیق، ره‌سوڵ گه‌ردی‌و محمد عارف جه‌زراوی‌و حه‌سه‌نێ جه‌زیری‌و شه‌ماڵ سائیب‌و زۆریتر..) هاتمه‌ ناو دونیای ئاواز‌و گۆرانی.
من له‌ (كۆیه‌) هه‌میشه‌ به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانم ده‌كرد به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن تیپی (مه‌وله‌وی) له‌سلێمانی ساز ده‌كرا..هه‌موو جارێكیش من‌و خاڵه‌ (سێوه‌) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (ولیم یوحنا) بانگده‌كراین‌و له‌م رووه‌وه‌ش ئه‌رشیفه‌كان ماون..
من ساڵی (1983) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (ناسر حه‌سه‌ن‌و جه‌بار غه‌ریب) چوینه‌ دیده‌نی هونه‌رمه‌ند (شه‌ماڵ سائیب) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی (شۆڕش) ی (هه‌ولێر) ‌و بۆ پرۆگرامی (جیهان هونه‌ر) كه‌ ئه‌وساكه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی (كه‌ركوك) به‌خشده‌كرا دیدارێكی (45) ده‌قیقه‌یم له‌گه‌ڵ رێكخست، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌كه‌سانی كورد له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا نه‌یانهێشت په‌خشبكرێ جا یه‌كێ له‌ ئاواته‌كانی هونه‌رمه‌ند(شه‌ماڵ سائیب) له‌م دیداره‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ خۆی گوتی:
من‌و هونه‌رمه‌ند باكوری له‌په‌نجاكان له‌شوقه‌یه‌ك له‌شه‌قامی (كیفاح) له‌به‌غدا ده‌ژیاین. من گۆرانی (هه‌ره‌له‌یلێ) م ئاماده‌كردبوو ‌و ئه‌ویش گۆرانی (ئه‌ڵێن جوانه‌)..خه‌ریكبوو هه‌ردوو لامان پرۆڤه‌مان له‌سه‌ر ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی هه‌ر له‌و سات‌و وه‌خته‌دا بوو ، چونكه‌ گۆرانیه‌كه‌ی مامۆستا (باكوری) م زۆر پێخۆشبوو گوتم:
مامۆستا وه‌ره‌ با گۆرانیه‌كانمان بگۆڕینه‌وه‌ تۆ (هه‌ره‌له‌یلێ) بڵێ‌و منیش (ئه‌ڵێن جوانه‌)..ئه‌و قه‌بوڵی ئه‌وه‌ی نه‌كرد له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووكمان گۆرانیه‌كانی خۆمان تۆمار كرد ئه‌وسا‌و تا ده‌گاته‌ ئێستاش هه‌ردوو گۆرانیه‌كه‌ به‌ (نه‌مری) مانه‌وه‌‌و بوون به‌ گۆرانی سه‌رده‌م.
هه‌ر هه‌مان گۆرانی (هه‌ره‌له‌یلێ) هونه‌رمه‌ند (مشكۆ) به‌ستایلێكی هه‌ولێریانه‌ له‌ساڵی 1959 له‌یه‌كێ له‌ مه‌لهاكانی شاری (موسڵ) گوتوتیه‌وه‌..ئه‌وه‌شم هه‌م له‌ (شه‌ماڵ سائیب) ‌و هه‌م له‌ (باكوری) پرسی تا بزانم تا چه‌ند تیایدا سه‌ركه‌وتوه‌..هه‌ردووكیان رایان وابوو كه‌ دیاره‌ گۆرانیه‌كه‌ سه‌دایه‌كی فراوانی خۆی هه‌بوه‌، بۆیه‌(مشكۆ) جارێكی تر له‌شوێنێكی ئاوادا گوتوتیه‌وه‌..مامۆستا (باكوری) ده‌ڵێ:
بیریشتان نه‌چێ جاران مه‌لهاكان شوێنی كه‌سایه‌تیه‌كان بوو زۆربه‌ی گۆرانبێژه‌ عیراقیه‌كان له‌و شوێنانه‌ شه‌وچه‌ره‌ی ئاواز‌و گۆرانی گوتنیان هه‌بووه‌.. ساڵی (2004) بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان جارێكی تریش له‌به‌رنامه‌ی (رۆژێ له‌رۆژان) له‌گه‌ڵ (باكوری) به‌یه‌كگه‌یشتینه‌وه‌ چوینه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌ (قشڵه‌ی كۆیه‌) دیاره‌ ئه‌و شوێنه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی پۆلیسه‌كان بوه‌ به‌و پێیه‌ی باوكی (باكوری) یش پۆلیس بوه‌ له‌وێ ژیانیان به‌سه‌ر بردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌رده‌ستی رژێمی فاشستی (ئه‌تاتورك) ئاواره‌ی ئه‌ودیوه‌ی كوردستان ده‌بن‌و قه‌ده‌ر له‌ (كۆیه‌) ده‌گیرسێنه‌وه‌… ئینجا ؟؟؟؟؟؟؟؟ له‌ قسه‌خۆشه‌كانی‌و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ (ره‌سوڵ گه‌ردی) له‌و قشڵه‌یه‌ ده‌ستیپێكردوه‌‌و ده‌ستی درێژ كرد گوتی:
ئه‌و (قولغه‌) ده‌بینی ئه‌وه‌ شوێنی (ره‌سوڵ گه‌ردی) بوو، چونكه‌ ئه‌و ژن‌و ماڵی لێره‌ نه‌بوو له‌هه‌ولێر بوو خۆشی پۆلیس بوو له‌كۆیه‌..

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریکران

ناوی 19 فیلمی ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی لە سێیەمین خولی ...