سەرەکی » کەلتوور » گه‌ شتێك به‌ مۆزه‌خانه‌ی مۆدێرنی ئیستبوولدا

گه‌ شتێك به‌ مۆزه‌خانه‌ی مۆدێرنی ئیستبوولدا

ژینۆ عەبدوڵڵا

مۆزه‌خانه‌ی هاوچه‌رخی ئه‌ستنبوول بۆ هونه‌ری مۆدێرنه‌، به‌ یه‌كێك له‌ مۆزه‌خانه‌ هاوچه‌رخه‌كانی هونه‌ری داده‌نرێت و ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی بیغلۆ ده‌ڕوانێته‌ ده‌روازه‌ی بسفۆڕ.
ئه‌م مۆزه‌خانه‌ هاوچه‌رخه‌ و نوێیه‌، هاوشێوه‌ی هونه‌رمه‌ندانی تورك كاری هونه‌رمه‌ندانی كوردانی باكوری كوردستانیشی تیایه‌و به‌ باشترین و چاكترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین مۆزه‌خانه‌ی هاوچه‌رخ داده‌نرێت له‌ توركیا
له‌ ساڵی 2004 ه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 8000 مه‌تر دووجا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له‌ تابلۆ و كاره‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخی تێدایه‌ و به‌وته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی مۆزه‌خانه‌ ناسراوه‌كانی ئه‌وروپا بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگیه‌ی ده‌درێت به‌ میوانان به‌ زمانی توركی و ئینگلیزی زانیاریه‌كان ڕوون ده‌كاته‌وه‌، دیزانی ئه‌م بینایه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و دیزاینه‌ری ئیتاڵی ئه‌ندازیار (رینتسو بیانوو) دانراوه‌و هاوشێوه‌ی مۆزه‌خانه‌ی (تیت مۆدێرن)-ی شاری له‌نده‌نه‌. هه‌ر له‌ڕووی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بیناكه‌ش ده‌تباته‌ كه‌شێكی نوێ و جیهانی ئه‌فسوناوی تابۆو كاره‌ هونه‌رییه‌كانه‌وه‌.
بیناكه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه‌ ژوره‌وه‌دا هه‌ست به‌كه‌ شێكی هونه‌ری باڵا ده‌ كه‌یت له‌ دانانی تابۆو كاره‌ هونه‌رییه‌كان و دیزانی ده‌رگاو دیوارو ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌شه‌ بێ ده‌نگیه‌ سه‌ڕایی بوونی ئه‌و هه‌موو گه‌شتیاره‌.
چوونه‌ ژوره‌وه‌ بۆ هاوڵاتیانی تورك به‌ خۆڕایه‌وه‌و بۆ گه‌شتیارانی بیانی 25 لیره‌یه‌و له‌ڕۆژانی دووشه‌مه‌ و هه‌تا شه‌مان له‌سه‌عات (ده‌)ی به‌یانیه‌وه‌ تا(شه‌ش)ی ئێواره‌ كراوه‌یه‌.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و پڕۆشۆیه‌ی ده‌درێت به‌ گه‌شتیاران هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م مۆزه‌خانه‌ هاوچه‌ر نووسراوه‌ له‌وانه‌، له‌م مۆزه‌خانه‌ یه‌دا پێشانگای هه‌میشه‌یی و كاتی ده‌كرێته‌وه‌ و گه‌له‌ری تایبه‌ت به‌ ته‌واوی هونه‌ركانی هاوچه‌رخ كراوه‌ته‌وه‌و بیناكه‌ له‌ سێ نهۆم پێكهاتووه‌، له‌ نهۆمی یه‌كه‌مدا ته‌رخانه‌ بۆ كاره‌ هه‌ میشه‌ییه‌كان و نهۆمی دووه‌م ته‌ر خانكراوه‌ بۆ كاره‌ نوێیه‌كانی هونه‌رمه‌ندان و له‌ كۆتا نهۆمیشدا ته‌رخانكراوه‌ بۆ كاره‌ هونه‌رییه‌ مۆدێرنه‌كان.
هاوكات هۆڵێكی سینه‌مایش هه‌یه‌ بۆ پیشاندانی فیلم و به‌رنامه‌و ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی دیكۆدرامی ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخی توركیا و كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ كتێبخانه‌یه‌كی ناوه‌زه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌سه‌رچاوه‌ به‌ هه‌زاران ناونیشانی تیایه‌ ده‌رباره‌ی هونه‌ری كلاسیك و نوێ و مێژووی هونه‌ری ئیسلامی و عوسمانی و ته‌سه‌وف له‌ توركیادا تیادایه‌.
ئیلین مسته‌فا خوێندكاری دوا قۆناغی دیزان له‌ زانكۆی ئیستنبول، خۆشحاڵی خۆی پیشاندا به‌وه‌ی هه‌میشه‌ سه‌ردانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هونه‌ر بۆمن وه‌ك خۆراكێكی ڕۆحه‌و به‌بینی ئه‌م كاره‌ هونه‌ریانه‌ زۆر خوشحاڵ ده‌بم و هاوكات ده‌بێته‌ هه‌وێنی كاره‌ دیزاینه‌ كانم بۆی له‌ داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكه‌م.
نور عه‌بدولكه‌ریم، گه‌شتیارێكی لوبنانی بوو باسی له‌وه‌كرد، ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ هاوشێوه‌ی مۆزه‌خانه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌وروپایه‌و زۆر كاری نوێ و هاوچه‌رخم تیا بینی هه‌ندێكیان بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌یبنیم و به‌ ڕاستی سه‌رنج ڕاكێشه‌.
سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تیدانی حكومه‌ت له‌ دروستكردن و ئیداره‌دانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌ هاوچه‌رخ و مۆدێرنه‌دا، چاودێری نهومی یه‌كه‌م باسی له‌وه‌كرد هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی كاره‌ ڕۆشنبیریه‌كانی توركیا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا حكومه‌ت پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌دات و ته‌واووی پاره‌كان و بودجه‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌ دروست ده‌كرێت و بینا ده‌كرێت له‌ باتی باج بده‌ن به‌ حكومه‌ت له‌م پڕۆژانه‌دا
سه‌رفی ده‌كه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی کورد و مەسەلەی کورد بخوێننەوە

پێشکەشە بە برا کوردەکانم کە مێژوویەکی درێژو پڕ هاوکارییە بۆ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort