جه‌مال خاشقچی خه‌تای چی بوو؟ – knwe.org
سەرەکی » وتار » جه‌مال خاشقچی خه‌تای چی بوو؟

جه‌مال خاشقچی خه‌تای چی بوو؟

یاسین ئه‌كتای
وه‌رگێرانی: گۆران فه‌تحی

ئێمه‌ ووتمان ئه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ر جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودیدا هاتووه‌، شتێك نییه‌ ته‌نها ئه‌وی‌ تێدا ئامانج بووبێت، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه‌ خودی توركیاشی كردۆته‌ ئامانج، ئه‌و راستییه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ دوایی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌یه‌ جیهانی ئازاد، ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌كه‌ی‌ خستۆته‌ ئه‌ستۆی‌ خۆی‌.
خودی رووداوه‌ وه‌حشیگه‌ری و هه‌مه‌جییه‌كه‌، دژه‌كردارێكی گه‌وره‌و چاوه‌ڕوانكراوی جیهانی لێكه‌وته‌وه‌و ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تادا هه‌وڵی ئه‌وه‌مان دا مه‌سه‌له‌كه‌ جارێ باس نه‌كرێت، به‌ڵام وادیاره‌ ناوی خاشقچی‌و ئه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ریدا هات ده‌یگۆڕێت بۆ سیمبولیك بۆ داواكردنی گۆرانكاری گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ئه‌وانه‌ی‌ به‌رپرسیشن له‌دیار نه‌مانی ناتوانن شته‌كه‌ بشارنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتوبن له‌ شاردنه‌وه‌ی‌ وورده‌كاری تاوانه‌كه‌یان.
خاشقچی پێش ئه‌وه‌ی‌ بچێته‌ ناو كونسوڵگه‌ری سعودیه‌وه‌ به‌ده‌زگیرانه‌ توركه‌كه‌ی كه‌ ناوی خه‌دیجه‌ خانمه‌ وتبوو ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌ ده‌ر، به‌من‌و رۆژنامه‌نوسێكی تر كه‌ ناوی توران كشلاقچییه‌ بڵێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ رووداوه‌كان دواتر ئاشكرایان كرد، تا ئێستا ئه‌وه‌یه‌، هه‌واڵه‌كه‌ دره‌نگ به‌ئێمه‌ گه‌یشت‌و دوای ئه‌وه‌ی‌ كار له‌كار ترازاب، بۆیه‌ نه‌ماتوانی نه‌پارێزگاری لێبكه‌ین‌و نه‌هیچ شتێكی تری بۆ بكه‌ین، ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌و هیشتا له‌ ژیاندا مابوو، ئه‌مه‌ش له‌راستیدا قه‌باره‌ی‌ ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی‌ ئێمه‌ی‌ پێ سپاردبوو گه‌ورتركرد، چونكه‌ ئێمه‌ نه‌مانتوانی رفاندنی رۆژنامه‌نوسێك كه‌ موتابه‌عه‌ی‌ بیرۆكه‌و هه‌ڵویسته‌كانیم ده‌كرد رابگرم، یان رێگری له‌كوشتنی به‌و شێوه‌ وه‌حشیگه‌رانه‌یه‌ بكه‌م»هه‌رچه‌ند ده‌مانه‌وێت تۆزێك دڵخۆشی به‌خۆمان بده‌ین به‌وه‌ی‌ نه‌كوژرابێت تا ئێستا»، چونكه‌ ئه‌و ئیحراجیه‌ی بۆمان دروست بووه‌ له‌چه‌ندین لاوه‌ گه‌یشتۆته‌ ره‌هه‌ندگه‌ڵیك كه‌ وه‌سف ناكرێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی‌ ئه‌و بۆ ئێمه‌ی‌ به‌جێهێشت ته‌نها ژیانی نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و خه‌باته‌ بوو كه‌ له‌ژیانی زیاتر گرنگی پێده‌دا، ئه‌ویش چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ بوو له‌جیهانی ئیسلامیدا، له‌گه‌ڵ پێشخستنی‌ دیموكراسیه‌ت‌و زامنكردنی ئازادی راده‌ربڕین‌و باقی ئازادییه‌كانی تر، له‌پاڵ گرنگیدان به‌ شه‌ره‌فی مرۆڤه‌كان وه‌كو مافی خۆیان‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و زامنكردنی شه‌فافیه‌ت له‌به‌ڕیوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌وه‌ی‌ گومانی تێدا نییه‌ ئه‌وه‌یه‌، لێدوانه‌كانی ئه‌و تیشكی ده‌خسته‌ سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌ی باسمان كردو ئه‌وه‌ش هه‌ندێك كه‌سی نیگه‌ران كردووه‌، له‌راستیشدا ئێمه‌ ئه‌وانمان نیگه‌ران كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ نیگه‌ران كردنیان له‌داهاتوودا، خودی خاشقی زۆر به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ موتابه‌عه‌ی‌ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی‌ ده‌كرد كه‌ توركیا له‌م مه‌سه‌لانه‌دا به‌دیهێنابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی‌ به‌دوور ناگرت له‌ره‌خنه‌گرتنی پێویست بۆ ئه‌و خه‌وشانه‌ی‌ هێشتا توركیاش به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێت، به‌ڵام ره‌خنه‌كانی ئه‌و بۆ توركیا جێی نیگه‌رانی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ره‌خنه‌ی‌ دڵسۆزانه‌ بوو نیازی خراپیشی له‌پشته‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی‌ بونیاتنه‌ربوون‌و دوژمنكارانه‌ نه‌بوون‌و زیاتر له‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بوو راستگۆیانه‌ش بوو، له‌راستیدا ره‌خنه‌كانی له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌شی هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بوو، به‌ڵام ئه‌وان پێی نیگه‌ران بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌می دڵسۆزی‌و نیازخراپی‌و دوژمنایه‌تی‌ ئه‌م جاره‌ له‌لایه‌ن خاشقچییه‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ بوو كه‌ خاشقچی ره‌خنه‌ی‌ لێده‌گرتن.
وادیاره‌ زۆرترین ئه‌و ره‌خنانه‌ی‌ خاشقی كه‌ بووبوونه‌ هۆی‌ نیگه‌رانی ریاز، ئه‌وانه‌بوون كه‌ رووبه‌رووی‌ ده‌سه‌ڵاتی سعودییه‌ی‌ ده‌كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌و ده‌ستگیركردنه‌ ناره‌وایانه‌ی‌ ماوه‌ی‌ رابردوو ژماره‌یه‌ك رۆشنبیرو زانای ئاینی‌و رۆژنامه‌نووسی گرته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی‌ ده‌یزانی ئه‌گه‌ر له‌سعودیه‌ بمایه‌ته‌وه‌ ئه‌وا ده‌ستگیرده‌كرا، زوو زوو ده‌یووت هه‌وڵ ده‌دات باجی ئازدابوونی یان هیچ نا كه‌مێك له‌و ئازادییه‌ی‌ هه‌یه‌ ده‌یدات له‌رێگه‌ی‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی زیندانیان‌و ده‌ستگیركراوان به‌ناهه‌ق.
له‌راستیشدا ده‌بێت ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ووردتر له‌م رووه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌وه‌ ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌یه‌ كه‌ ئه‌و بۆ ئێمه‌ی‌ به‌جێهێشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕوای وابوو بێده‌نگی له‌م رووه‌وه‌ جائیز نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراشه‌ ئه‌و شێوازه‌ی‌ حكومه‌تی‌ سعودی گرتۆتیه‌ به‌ر بۆ بێده‌نگكردنی ئۆپۆزسیۆن له‌ئێستادا گۆڕاوه‌ بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ نێده‌وڵه‌تی ترسناك‌و مه‌سه‌له‌كه‌ش له‌وه‌ ده‌رچووه‌ ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ ناوخۆیی ده‌وڵه‌تێك بێت، چونكه‌ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌دیارترین زانایانی موسوڵمان له‌و وڵاته‌ كه‌ جێی ده‌ستیان دیاره‌ له‌جیهانی ئیسلامی بێ بوونی هیچ هۆكارێكی روون‌و حیجزكردنیان له‌بارودۆخێكی توندو خراپدا هه‌موو جیهانی ئیسلامی نیگه‌ران كردووه‌.
زیندانی كردنی ناره‌وایانه‌ی‌ بێ پاساو بۆ ئه‌و زانا دیارو ناودارانه‌ له‌جیهانی ئیسلامیدا له‌نموونه‌ی‌ سه‌لمان عۆده‌و سه‌فه‌ر ئه‌لحه‌والی كه‌ به‌ده‌ست چه‌ندین نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ ناوخۆیی هه‌ژمار ناكرێت به‌ڵكو مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌ به‌لای هه‌موو موسوڵمانانه‌وه‌.
گرنگترین مه‌سه‌له‌ش كه‌ خاشقچی ره‌خنه‌ی‌ له‌ریاز ده‌گرت له‌باره‌یه‌وه‌، ده‌ستگیركردنی‌ عه‌بدولعه‌زیز فۆزانی زانای ئیسلامی گه‌وره‌بوو، كه‌ له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌ده‌ستگیركردن‌و بێده‌نگكردنی زانایان ئه‌ویش گیرابوو نازانرێت چاره‌نووسیشی ده‌گات به‌كۆی‌، به‌ڵام ناچاركردنی ئه‌و زانایه‌ بۆ پێدانی باج له‌سه‌ر ره‌خنه‌كانی به‌م جۆره‌ ئه‌وا جێگه‌ی‌ شۆكه‌و ئه‌گه‌ر سعودیه‌ به‌رده‌وام بێت به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌وا به‌ره‌و بارودۆخێكی خراپ ده‌چێت، وادیاریشه‌ راگه‌یاندنی سعودی له‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆی‌ ئاماده‌كردبوو كه‌رفاندنی خاشقچی له‌باشترین بارداو یان كوشتنی‌ له‌خراپترین باردا، وه‌كو سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌یه‌كی‌ هه‌واڵگری نیشان بدات.
ئه‌وه‌ی‌ گومانی تێدا نییه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ راست‌و درۆ له‌ خاڵیكدا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ یه‌كیان گرت‌و بینیمان چۆن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سعودیه‌ له‌سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می دیارنه‌مانی خاشقی، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه‌ گوایه‌ كه‌سێكی داواكراویان به‌هاریكاری ئه‌نته‌رپۆڵ ده‌ستگیركردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌نته‌رپۆڵ هیچ تۆمارێكی گه‌ڕان‌و داواكردنی خاشقچی نه‌بووه‌و رووداوه‌كه‌ش هیچ سه‌ركه‌وتنێكی هه‌واڵگری تێدا نییه‌، چونكه‌ ناكریت مرۆڤێكی بێ چه‌ك بێته‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یه‌و متمانه‌ی به‌فه‌رمانبه‌رانی كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت، ده‌ستگیربكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز نابێت به‌سه‌ركه‌وتنێكی هه‌واڵگری هه‌ژمار بكرێت، چونكه‌ ئه‌وان نه‌چوون خاشقچی له‌ شوێنێك كه‌ خۆی‌ تێدا حه‌شاردابێت برفێنن‌و بیگوازنه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر به‌ بێده‌نگی‌و نهێنی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه‌ تیمێكی سه‌ره‌تایی كاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجام دابێت، كه‌ كرده‌وه‌و نیازه‌كانیان زۆر به‌سانایی ئاشكراده‌بێت، له‌و رووه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پرسیارێكی له‌م جۆره‌ش بكرێت، ئایه‌ خاشقچی خه‌تای چی بوو؟، ئه‌وا ده‌ڵێین، خه‌تاكه‌ی‌ ته‌نها ئه‌وه‌بوو متمانه‌ی به‌وان بوو.
ئه‌و متمانه‌ی به‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی هه‌بوو، كه‌ شتی له‌و جۆره‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن، هه‌روه‌ها متمانه‌ی‌ به‌ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودیه‌و توركیا هه‌بوو، كه‌ ئه‌و زۆر له‌و رووه‌وه‌ هه‌وڵیدا ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ زیاتر گه‌شه‌ بسه‌نێت، هه‌روه‌ها متمانه‌ی‌ به‌وه‌بوو سعودیه‌ قوربانی نادات به‌تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌و هه‌روه‌ها متمانه‌ی به‌وه‌ش بوو، مه‌سه‌له‌ی‌ رفاندنی ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان رووبدات ئه‌وا ئه‌سته‌مه‌ له‌توركیا ئه‌نجام بدرێت.
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ خاشقچی متمانه‌ی به‌وه‌بوو، كه‌ هیچ زیانێكی به‌ر ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر وه‌كو میوانێكی بێ چه‌ك بچێته‌ به‌شێكی خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ متمانه‌ی‌ به‌داب‌و نه‌ریتی وڵاته‌كه‌ی هه‌بوو هه‌روه‌ها متمانه‌ی‌ به‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌شی هه‌بوو كه‌ مومكین نییه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ گه‌نده‌ڵ بووبن‌و راماڵرابن له‌ داب‌و نه‌ریته‌كانیان.
لێره‌دا ده‌پرسین ئایه‌ ده‌كرێت، متمانه‌ بوون به‌ تاوان هه‌ژمار بكرێت؟ بێگومان ئه‌گه‌ر خاشقچی باجی متمانه‌ی به‌م جۆره‌ له‌دونیا بداته‌وه‌، ئه‌وا سزایه‌كی‌ تر رووبه‌رووی‌ ئه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستگیریان كرد لای خوای گه‌وره‌.
*ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیاو جێگری ئه‌منیداری گشتی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان‌و به‌رپرسی كاروباری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌مان پارت.

http://www.turkpress.co/node/53553

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خاڵی پۆزه‌تیڤ له‌ مێژووی جیابوونه‌وه‌ و ئاوێته‌بوونه‌وه‌…

خاڵی پۆزه‌تیڤ له‌ مێژووی جیابوونه‌وه‌ و ئاوێته‌بوونه‌وه‌ له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی ...