سەرەکی » وتار » ئازاد ئیبراهیم ‌ » یه‌كێتی و پۆستی سه‌رۆك كۆمار

یه‌كێتی و پۆستی سه‌رۆك كۆمار

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلایی بووه‌وه‌و بازه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان «د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح» نیشته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر له‌ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن و مافی وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كه‌وه‌ بڕوانینه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وا پێویستی به‌وه‌ نه‌ده‌كرد ئه‌م ململانێیه‌ به‌و ڕاده‌یه‌ درێژه‌ بكێشێت كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پرسه‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ڕونه‌ كێ لێی به‌رپرسیاره‌و كێ ئه‌م پرسه‌ی كرده‌ بۆشایی له‌نێوان ماڵی كوردیداو كێشه‌یه‌كیتری خسته‌سه‌ر كێشه‌ نێو خۆییه‌كانی‌ كورد.
به‌هه‌موو ئه‌و دژایه‌تی و ڕێگرییه‌ ئیقلیمیانه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی دانرا، یه‌كێتی زۆر لێزانانه‌ یارییه‌كه‌ی‌ له‌هه‌ردوو گێمه‌كه‌دا برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ كه‌ 219 ده‌نگی ده‌نگده‌ری‌ ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو.
ئێستا تاڕاده‌یه‌كی زۆر تابلۆی سیاسی له‌عێراقدا ڕه‌نگڕێژكراوه‌ته‌وه‌و (عادل عه‌بدولمه‌هدی)یش حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌ناو ئه‌م تابلۆیه‌دا جارێكیتر ده‌بێته‌ ڕه‌نگێكی سه‌ره‌كی و حیساب بۆ كراو و به‌شێك ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی سیاسی پڕ كێشه‌ی‌ عێراق، ڕۆڵ و پێگه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی نیشتمانی‌ كوردستانه‌.
له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی‌ ئه‌م پۆسته‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌، ڕاسته‌وخۆ چه‌ندان سیگناڵی به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت و یه‌كێتیش چه‌ندان مێسیج بۆ ناوخۆی خۆیی و هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی‌ ئیقلیمیش ده‌نێرێت، له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: یه‌كێتی و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی
كاندیدكردنی‌ د. به‌رهه‌م به‌كۆی 26 ده‌نگی زۆرینه‌ و كاركردنی‌ تیمێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی له‌پێناو سه‌رخستنی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌واوی‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی ئه‌ندامانیان بۆ كاندیده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی و یه‌ك گوتاری و كۆكبوونی زۆرینه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ د. به‌رهه‌م بۆ ناو یه‌كێتی، نیشانه‌ی‌ یه‌كێتی ناو یه‌كێتییه‌ كه‌ ئیدی كه‌شتی سیاسی ئه‌م حیزبه‌ ده‌یه‌وێت هێڵی خۆی بگرێته‌به‌رو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بڕوات و هیچ له‌مپه‌رێك نه‌یوه‌ستێنێت.

دووه‌م: یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رخستنی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌پاڵپشتی وه‌فدێكی باڵای‌ یه‌كێتی له‌به‌غداد، ڕاستی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ یه‌كێتی پیشاندا كه‌ ته‌واوی‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ یه‌كێتی له‌به‌غداد زۆر دڵسۆزانه‌ كاریان بۆ به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌و هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ی‌ ڕه‌وانده‌وه‌ كه‌ ده‌گوترا هێشتا نه‌یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح دڵنیایه‌ و نه‌ خودی به‌رهه‌م ساڵحیش له‌وه‌ دڵنیایه‌ كه‌ یه‌كێتیی بییه‌وێت به‌رهه‌م ساڵح بكات به‌ نوێنه‌ری فه‌رمی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.

سێیه‌م: یه‌كێتی و هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ باشووری كوردستان
ململانێی یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمارو دڵنیایی له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌م پۆسته‌، به‌هێزترین مێسیجی یه‌كێتییه‌ بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ باشووری كوردستان كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌توانێت ململانێی یه‌كێتی بكات و لاوازی‌ بكات ته‌نها كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ یه‌كێتی خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ نه‌بێت ده‌توانێت ململانێی ته‌واوی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانیتر بكات و ئه‌وه‌ی‌ ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی ده‌هێنێت. چونكه‌ هیچ هێزێك پێگه‌ سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌ دپلۆماسییه‌كانی‌ له‌ئاستی یه‌كێتیدا نییه‌و نابێت و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانیش ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌زانن.

چواره‌م: یه‌كێتی و هێڵی سیاسی ئه‌مریكا
كاركردنی‌ یه‌كێتی به‌ته‌ریبی سیاسه‌تی ئه‌مریكاداو هه‌ندێكجاریش گواستنه‌وه‌ بۆ سه‌ر هێڵی ئه‌مریكی و قبوڵكردنی‌ داواكانی‌ ئه‌مریكا له‌رێگای‌ «برێت ماكگۆرك»ه‌وه‌، بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان كارێكی ته‌واو ژیرانه‌یه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌نانه‌ت پۆستی سه‌رۆك كۆماریشی له‌ده‌ست بدایه‌، دیسان له‌سوودی یه‌كێتی ده‌بوو. ئێستا كه‌ یه‌كێتیی پۆسته‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌و ئه‌مریكاش پشتیوانی‌ ئه‌م كاندیده‌ ده‌كات، ناڕاسته‌وخۆ ئه‌مریكا ئۆكه‌ی‌ بۆ به‌هێزبوونی یه‌كێتی كردووه‌ له‌عێراق و كوردستانی‌ داهاتوودا، چونكه‌ له‌قۆناغێكی هه‌ستیاری عێراقدا یه‌كێتی ئه‌مریكای‌ هه‌ڵبژاردو نه‌چووه‌ هێلی سیاسی و كاركردنی‌ ئێرانه‌وه‌.

پێنجه‌م: یه‌كێتی و دپلۆماسییه‌ت
زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نن ئه‌و پارت و هێزه‌ سیاسییانه‌ی‌ كه‌ هێزی سه‌ربازی و چه‌كداری چه‌نده‌ به‌هێز بێت هێزی دپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌ دپلۆماسییه‌كانیشی هێنده‌ به‌هێزو كاریگه‌ر بێت. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دواجارداو له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماردا ئه‌وه‌ی‌ پیشاندا كه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها هێزی چه‌كدارو خه‌باتی چه‌كداری نییه‌ یه‌كێتی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌مڕۆژه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ خه‌باتی دیموكراسی و دپلۆماسی یه‌كێتییه‌ كه‌ واده‌كات بچێته‌ ململانێ سیاسی و هه‌ستیاره‌كانه‌وه‌ و به‌براوه‌ییش ده‌ربچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

شه‌شه‌م: یه‌كێتی و جه‌مسه‌ری مه‌زهه‌بی له‌عێراقدا
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جگه‌ له‌دڵنیایی له‌سیاسه‌ت و جوڵه‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا، پێكدادانه‌ مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی‌ نێوان شیعه‌و سوننه‌ نه‌بوونه‌ مایه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌پۆسته‌كه‌ بكشێته‌وه‌ یاخود له‌ده‌ستی بدات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی‌ ڕاگرتنی هاوسه‌نگییه‌ له‌نێوان ئه‌و پێكدادانه‌دا كه‌ له‌پانتایییه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ عێراقداو له‌نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به‌دا هه‌یه‌.
یه‌كێتی نه‌ك ئه‌م پێكدادانه‌ی‌ چڕ نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵكو به‌شاهیدی هه‌ردوولا هه‌میشه‌ یه‌كێتی خاڵی‌ وه‌سه‌ت و پێكگه‌یه‌نه‌ر بووه‌ له‌نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه‌داو سه‌رۆك مام جه‌لالیش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌م بواره‌داو ئێستایش یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگاو بیروباوه‌ڕ هه‌نگاو ده‌نێت. به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ بۆ نه‌بوونی دیدی جیاوازی‌ یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه‌دا.
تێگه‌شتن له‌م سیگناڵانه‌و په‌یبردن به‌ناوه‌ڕۆكی ته‌واوی‌ ئه‌و مێسیجانه‌ی‌ له‌ڕۆژانی ڕابردوودا و له‌به‌شێكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشدا له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بیستمان و بینیمان، پێمان ده‌ڵێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕۆحێكی نوێ و پێگه‌یه‌كی نوێوه‌ له‌سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌دا هه‌نگاو به‌ره‌و ڕۆژگارێكی پرشنگدارو زه‌مه‌نێكی نوێ ده‌نێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێگه‌ی‌ گونده‌كان له‌ خه‌باتی شاخه‌وه‌ بۆ خه‌باتی شار

له‌ قۆناغی خه‌باتی شاخی كورددا، سه‌ره‌ڕای به‌هێزی دوژمن و هێرشه‌ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort