سەرەکی » وتار » ته‌ها سلێمان‌ » گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

له‌ نێوان ئێره‌ و ئه‌وێ دا

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

45
باوكم خوێنه‌واری نه‌بوو، به‌ڵام زۆرجار مامه‌ یاسینمی وه‌گیرئه‌هاوردو ئه‌یووت بێ قورعانم پێبخوێنه‌. ئیتر ئه‌ویش هه‌م باوكم برا گه‌وره‌ی بوو، هه‌میش شه‌رمی لێئه‌كرد، بۆیه‌ به‌ناچاریش بێت مه‌جبوور ئه‌وی دانیشێ و قورعانی پێ بێژێ. به‌م شێوه‌یه‌ باوكم زۆر ئایه‌ت و حه‌دیسی له‌ به‌ركردبوو. باوكم ده‌نگیشی خۆش بوو، جارجار هه‌ر خۆی سینیه‌كی ئه‌گرده‌ ده‌سته‌وه‌و له‌ جیاتی ده‌ف به‌ده‌ست لێی ئه‌داو مه‌قام یان سۆزێكی ئه‌چڕی، یان زۆرجاریش به‌ ده‌نگ قورعانی ئه‌خوێند، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وا مامه‌م پێی له‌به‌ر ئه‌كرد. عه‌نتیكه‌ بوو، هه‌تا سه‌یری ئایه‌ته‌كه‌شی نه‌كردایه‌ نه‌یئه‌زانی بیانخوێنێ. جا پێش ئه‌وه‌ی باسی باوكم و من و خالدو هه‌نێ كتێبتان بۆبكه‌م، با باسی یه‌ك دووشتی خۆشیتان بۆبكه‌م. جارێك بیرمه‌ شوكر میمكم نه‌شمێ هاتیوو بۆ ئاوایی، كات جۆدره‌و بیوو، باوكم و مامه‌م مه‌حه‌مه‌د له‌ به‌رده‌م كونا قه‌ل و په‌لێل كونا خه‌ڕات، دره‌ویان ئه‌كرد شه‌وه‌كه‌ی شوكر وتی:
-خاڵۆ به‌یانی منیش تیم بۆ دره‌و،
باوكمیش وتی:
-باشه‌ كوڕم به‌س له‌نیوه‌ی رێ رانه‌كیتۆ..
-ناوه‌ڵا خاڵۆ من وا ئه‌ناسی..
-ئێ باشه‌ رۆڵه‌ یاخوا..
به‌یانی باوكم چووی بۆ دره‌و، شوكریش له‌گه‌ڵیا رۆیی، ئێمه‌ش چاشته‌نگا نان و دۆمان بۆیان بردو دوایش له‌دوای ده‌ستیانه‌وه‌ مه‌ڵۆكانمان خڕ ئه‌كردۆو ئه‌مانكرده‌ تایه‌. له‌دوای نانی چێشته‌نگاو، شوكر دیار نه‌ما. مامه‌م مه‌حه‌مه‌د وتی:
-كاكه‌ ئه‌وه‌ شوكر چی پێهات؟
-ئیسا تێتۆ..
-به‌خوا مه‌عین ڕای كرد؟
-راناكا..
كه‌مێكی تری پێ چووی، مام مه‌حه‌مه‌د هه‌متر دووباره‌ی كردۆو وتی:
-كاكه‌ شوكر رایكرد
-راناكا تێتۆ…
-به‌خوا كاكه‌ مه‌عین رای كرد
-كوره‌ ده‌ ڕائه‌كا تێتۆ نایه‌تۆ له‌ كووس دایكی به‌م
ئیتر له‌یره‌وه‌ فلیم درووست بووی، خۆی هه‌رواش بووی شوكر فێڵێكی دۆزیبوه‌و هاتبو بۆ ئاوایی، به‌س ئێواره‌ هاتینۆ بۆ ماڵ میمكم نه‌شمێ و میمكم نازه‌ له‌ ماڵمان بووین. ئێمه‌ وتمانه‌ میمكم نازه‌ وتمان باوكم جمانی داوه‌. ئه‌ویش وتی وه‌كێ؟ وتمان وه‌میمك خۆی ئاوا ئێژێ.. میمكم نازه‌ش له‌ پاكی و ساده‌یی خۆی و خۆشه‌ویستی بۆ باوكم وتی:
-باڵێ سلێمان برازام جمان نادا، جمان بدات چاوی كوێر ئه‌وێ..
باوكمیش وتی:
-ئیهێو وه‌ڵا نه‌چاوم كوێر ئه‌وێ و نه‌هیچ..
جا بابیرم نه‌چێتۆ، باوكم مانگانه‌ كه‌ ئه‌چووی بۆ كفری یان كه‌لار گشت جارێ بیرمه‌ ئه‌م كتیب و نامیلكانه‌ی بۆ خالدو من ئه‌هاورد، (رۆسته‌م و زۆراب، له‌یلێ و مه‌جنون، شرین و فه‌رهاد، خورشیدو خاوه‌ر، مه‌ولوود نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر) و هه‌ندێكی تر كه‌بیرم نه‌ماوه‌. هه‌ر به‌ڕاستی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و داستانه‌ میلیانه‌ بۆ ئێمه‌و ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌نده‌ تام و له‌زه‌تی بووی، قه‌ت ته‌واو ناوێ. خۆ هه‌قیشه‌ بیسه‌لمێنم، راسته‌ ئێمه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌ فێری خوێندن بووین، به‌ڵام وه‌ڕاستی ئه‌گه‌ر شتێك له‌ خوێنه‌واری بزانین، باوكم و ئه‌و كتیب و نامیلكانه‌ بوون. ئینجا له‌ هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر خه‌ڵك ئاوایی وه‌باوكمیان ئه‌ووت: سلێمان ئه‌م هه‌موو پاره‌ جوانه‌ ئه‌داته‌ ئه‌م كوته‌ كاغه‌زانه‌و عه‌مه‌لی مناڵه‌كانی پێ شه‌ڕ ئه‌كا، ئه‌رێ ئه‌وه‌ بۆچی خه‌ڵكی ئاوایی ئاوا بووین، بیرم تێ ئه‌شیانووت: ئێمه‌ مناڵ بنێرینه‌ مه‌دره‌سه‌و مامۆستای سه‌گ باوك پاره‌ وه‌ربگرێ؟ كوره‌ وه‌ڵا ئه‌شیانووت: سلێمان بۆیه‌ مناڵه‌كانی ئه‌نێرێته‌ مه‌دره‌سه‌ چونكه‌ خۆی بووه‌ فه‌ڕاش و مه‌عاش وه‌رئه‌گرێ؟

46
مام خورشیدی فه‌ریق زه‌ڕین كه‌سێكی بێوه‌ی، خاكی و ده‌س و دڵ پاك، قسه‌خۆش و گفتو لفت شرین، باوه‌ڕناكه‌م یه‌ك كه‌سی ئاوایی، به‌گه‌وره‌و بچوك ڕۆژێك دڵی لێی ئێشابێ. ئه‌م مام خورشیده‌ خۆی و مه‌حه‌مه‌د دووبرابیووین و بیرم نایه‌و نازانم خۆیشكیان بیوو یان نا. مه‌حمه‌دی برای دره‌نگ ژنی هاوردو نازانم چه‌ن مناڵی بیوو، به‌س ئه‌زانم له‌ئه‌نفالا خۆی و ژن و مناڵه‌كانی ئه‌نفال كریان و بێ سه‌روشوێنن، ماڵی مام خورشیدیش بێجگه‌ له‌وه‌ی خۆی ئه‌نفال و بێ سه‌روشوێنه‌، (ئامین) خێزانه‌كه‌ی و مناڵه‌كانی (ئاوات، شێرزاد، مه‌جید، سوعاد، له‌یلا)و ناوی ئه‌وه‌كانیان نازانم برانه‌ نوگره‌سه‌لمان و له‌وره‌ دوان له‌كچه‌كانی وه‌به‌رچاوی (ئامین) ۆ ده‌مرن و له‌و سه‌حرای لمه‌دا ئه‌یانكه‌نه‌ ژێر لمه‌وه‌و دوویریش نیه‌، وه‌ك ئێژن ئه‌و سه‌گه‌ ڕه‌شه‌ سه‌گه‌نازكوشتووه‌، لاشه‌كانیانی خواردوێ. هه‌رچی مام خورشیدی بێ سه‌روشوێنیشه‌، به‌شاهیدی خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌مه‌نه‌ مناڵه‌كانی خۆش گه‌ره‌گووی، قه‌سیای ئه‌كرد هه‌رچی هه‌یه‌ بۆیان بكات، مه‌جیدیان كه‌ ئیسا له‌به‌ریتانیایه‌ پێسی زۆر ڕه‌شیوو، مام خورشید پێی ئه‌وت (مه‌جه‌سویر)، ئیتر ئه‌م مه‌جیده‌ڕه‌شه‌، مه‌جه‌سویری وه‌سه‌را بڕیاو ئیسایش زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌وانه‌ی واماون، وه‌ مه‌جه‌سویر بانگی ئه‌كه‌ن.
ئه‌رێ وه‌ڕاست ئه‌و مام خورشیده‌ له‌ژیانا ئازاری چۆله‌كه‌یه‌كیشی نه‌ئه‌دا، ئیتر ئه‌و حكومه‌ته‌ زاڵم و مه‌لعوونه‌ بۆچی بردی و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌؟ باشه‌ تۆبێژی مام خورشید هه‌ڕه‌شه‌ بوێ بۆ سه‌رحكومه‌ت؟ جاخۆ ئه‌وانه‌ی تری ئاوایش هه‌روه‌ك مام خورشید بووین و حكومه‌ت بردیانی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌وانیش جگه‌ له‌شوان و گاوان و جفتیارو وه‌رزێری ماڵی خۆیان هیچی تر نه‌وین؟ كه‌واته‌ مام خورشیدو خورشیده‌كانی ئاوایی ئامانج بووین بۆ له‌ناوبردن، ئیتر بۆ حكومه‌ت گرنگی نه‌وی شوانن یان گاوان، جفتیارن یان وه‌رزێر، فه‌قیرن و هه‌ژار!
ئه‌رێ ئێوه‌ پێم بێژن مام خورشید بۆ ئه‌وه‌نه‌ قسه‌ی خۆشویوو؟ باشه‌ ئه‌م كابرایه‌ بۆ نه‌یه‌زانی درۆو ده‌له‌سه‌ چیه‌؟ ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نه‌ مناڵی خۆش گه‌ره‌كوی؟ ئه‌ی بۆ ده‌ستت بخستایه‌ته‌ ئه‌ولای ماڵه‌كه‌ی نه‌یئه‌وت بۆ وائه‌كه‌ی؟ ئه‌رێ ئێوه‌ بێژن ئه‌وێ له‌و كاته‌ی مام خورشید له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاوایی زینه‌وه‌چاڵ كریاون، چی وه‌خه‌ڵك ئاوایی وتوێ؟
من له‌باره‌ی ئه‌و سوعالانه‌وه‌ ته‌قه‌ی سه‌رم تێ و هیچ نازانم، به‌س ئه‌وه‌ی بیرم ماوه‌ خه‌نینه‌ نه‌رم و هێمنه‌كانی مام خورشیده‌، كه‌ئه‌گه‌ر یه‌كێ هه‌ربۆخۆشیش خڕكێكی هه‌ڵگرتایه‌و بیدایه‌ وه‌سه‌ریا بیشكانایه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌و ته‌نیا بیوتایه‌ حه‌ی حه‌ی براكه‌ بۆ وات كرد یان بیوتایه‌ له‌سه‌رخۆت براكه‌م له‌سه‌رخۆت ئه‌ی نازانی ئێشی تێ؟ ئێ مام خورشید ئه‌گه‌ر ئیسا توو له‌یره‌ بوایه‌یت، ئه‌زانم ئاواتت بانگ ئه‌كردو ئه‌تووت : ئاده‌ی به‌شه‌كه‌ی باوكی پێم بێژه‌ چوێن بووی ئه‌و به‌یته‌ت نویسی كه‌ ئێژێ:
بیس و چوار سه‌عات وه‌بانی قیرا
هه‌تاكو بمرم ئه‌وه‌م له‌ بیرا
ئینجا مه‌جه‌سویرت بانگ ئه‌كردو ئه‌تووت: ڕۆڵه‌ ئێژن های له‌وڵاتێك بیر له‌گشت شتێك ئه‌كه‌نۆ به‌س ئێمه‌ نه‌وێ؟
مام خورشید له‌ئاواییدا خاوه‌نی فره‌ترین حیكایه‌تی خۆش بوی، كه‌ یه‌كێك له‌حیكاته‌ خۆشه‌كانی بوه‌ قسه‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌ر زوانی خه‌ڵك ئه‌وه‌بوی، له‌فه‌سڵی زمسانا كاتێ كه‌ شه‌و سایه‌قه‌ ئه‌وی، به‌یانی خه‌ڵك هه‌ڵئه‌سیاو ئه‌چوینه‌ سه‌ر ئیش و كار، یان یه‌كێ په‌زی ده‌رئه‌كردو یه‌كێ گایه‌ل و یه‌كێ ساوه‌و یه‌كێ په‌چا ماڵین وهه‌ر یه‌كێ وه‌ ئیشێكه‌وه‌ مه‌شغوڵ ئه‌وی، ئه‌ویش پاڵتاوێكی ڕه‌ش ودرێژی ئه‌كرده‌ به‌ری و دووگمه‌كانی له‌خوارۆ بۆ سه‌رۆ ئه‌دا، كه‌ ئه‌گه‌یه‌ لات ئه‌یووت: مانوی نه‌وی و ده‌نگ و باس خۆشه‌. ئینجا بێ ئه‌وه‌ی جواب وه‌ربگرێ و هه‌ر خۆی ئه‌یووت: زۆر باشه‌ (په‌خشه‌ی نیه‌). په‌خشه‌ی نیه‌، یه‌عنی دنیا فێنكه‌و وه‌دڵ توه‌. ئیتر زمسان یان تاوسان یان پایز یان به‌هار هه‌ر فه‌سڵێك بویایه‌، خه‌ڵك ئه‌گه‌ینه‌ یه‌ك و دوای مانی نه‌وی، ئه‌یانوت (ده‌نگ و باس خۆشه‌ په‌خشه‌ی نیه‌).
جارێكیان له‌لای مێرگی هه‌لاج یان وه‌ك ئاوایی پێی ئێژن سێنگ هه‌لاج، من لای په‌زه‌كانی خۆمان بیووم و نه‌مزانی مام خورشید له‌و نزیكه‌یه‌، ساورێن قه‌له‌م خسته‌ دوای خۆم و بردم بۆ شوێن شاره‌ مێرووچه‌یه‌ك له‌ناو خه‌له‌ی ئه‌و، ساورێن قه‌له‌ش هه‌تا توانی خه‌له‌ی خواردو سگی به‌رز بیوۆ. كاتێ سه‌رم به‌رزكردۆ مام خورشید سه‌یرمی ئه‌كردو نه‌مزانی چی بێژم و ئه‌وه‌نه‌م بۆهات:
-مام خورشید مانی نه‌وی..
-خوا عافت كا كوڕم..
هاتم درۆیه‌ك بكه‌م و بێژم وه‌ڵا مام خورشید ساورێنه‌كه‌ هاته‌ ئه‌یره‌و گه‌ره‌كمه‌ ده‌ری بكه‌م. ئه‌و نه‌یهێڵا قسه‌كه‌م بكه‌م و وتی:
-ساورێنه‌كه‌ت باش قه‌ڵه‌و بووه‌و ئیمساڵ له‌وه‌ختی بزن وه‌ته‌گه‌ باش ئه‌وێ..
-ئاخر مام خورشید..
-ئێژم كوڕه‌كه‌ی مام سڵێمان سه‌رمات نیه‌..
-نانا مام خورشید..
-ئێ زۆر باشه‌ په‌خشه‌یشی نیه‌..
-ناوه‌ڵا..
-ده‌باشه‌ به‌س ئیتر وه‌بێ پرس ساورێنه‌كه‌ت مه‌كه‌ ناو خه‌له‌كه‌..
منیش عه‌رز شه‌قی نه‌ئه‌برد بچمه‌ ناوییه‌وه‌و ئه‌ویش لێیداو ڕۆیی..
ئینجا نازانم كاتێ مام خورشید له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاوایی بریان بۆ سه‌حرای عه‌رعه‌ری لماوی، قسه‌ خۆشه‌كانی بیر ماوی یان حكومه‌ت و ئه‌نفال و ئێشی دابڕانی له‌ ئامین و مه‌جه‌سویرو مناڵه‌كانی، گشتیانی له‌بیربردۆ؟

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

55 ئه‌و رۆژه‌ عه‌زه‌ عه‌تار كه‌ جاران هه‌ر ورده‌واڵه‌ی ئه‌هێنا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort