سەرەکی » وتار » ئه‌لیكسانده‌ر دۆگین و بیردۆزه‌ی سیاسی چواره‌م

ئه‌لیكسانده‌ر دۆگین و بیردۆزه‌ی سیاسی چواره‌م

ئومێد عوسمان

بیردۆزه‌ی سیاسی چواره‌م (The Fourth Political Theory) ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌یه‌ كه‌ نووسه‌ر و تیۆره‌ سازه‌كه‌ی ئه‌لكسانده‌ر دۆگینی رووسییه‌ . ئه‌م بیرمه‌ندو توێژه‌ره‌ له‌دایكبووی 1962 ی روسیایه‌ كه‌ باوكی ئه‌فسه‌رێكی پایه‌ بڵندی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازیی سۆڤیه‌ت بوه‌.
دۆگین له‌سه‌ره‌تادا له‌په‌یمانگه‌ی فرۆكه‌وانی مۆسكۆ خوێندویه‌تی به‌ڵام له‌به‌رهۆكاری سیاسی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردوه‌و دواتر رووی له‌كایه‌ی فه‌لسه‌فی كردوه‌ و بووه‌ته‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌فه‌لسه‌فه‌دا و پاشانیش له‌بواری زانسته‌ سیاسیه‌كانیشدا قوڵبوه‌ته‌وه‌و بڕوانامه‌یه‌كی دیكه‌ی دكتۆرای وه‌رگرتوه‌. له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارێكی دژ به‌ رژێمی ئه‌و كاته‌ی سۆڤیه‌ت چالاك و تێكه‌ڵ به‌گروپه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوه‌. له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ڤلادیمیر پۆتین له‌ده‌سه‌ڵاتدا ،دۆگین له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی رادیكاڵه‌وه‌ رووی له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات كردوه‌.
له‌م كتێبه‌یدا كه‌ ساڵی 2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ نووسه‌ر ده‌ڵێت: سه‌ده‌ی بیسته‌م كۆتاییهات كه‌ سه‌ده‌ی ئایدیۆلۆژیاكانی كۆمۆنیزم و فاشیزم و لیبرالیزم بوو له‌كاتێكدا لیبرالیزم له‌مه‌یداندا به‌بێ ركابه‌ر دێت و ده‌چێت و له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ ئایدیۆلۆژیا نییه‌ به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كی سروشتیی ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌ . له‌دیدی دۆگینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت روونبوه‌ته‌وه‌ كه‌ چاره‌نووسی مرۆڤ و كۆتایی مێژوو له‌سه‌ر شێوازی ماركسیزم نه‌بووه‌ به‌ڵكو له‌سه‌ر شێوازی لیبرالیزمه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بیریاری ئه‌مریكی (فرانسیس فۆكۆیاما) بانگه‌شه‌ی بۆ كردوه‌ و به‌كۆتایی مێژوو ناوی بردوه‌ و سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یش بۆ بازاڕی ئازادو لیبرالیزم و دیموكراسی بۆرژوازییه‌. ئه‌م تیۆره‌ سازه‌ رووسه‌ له‌رێگه‌ی پێشنیازكردنی تیۆره‌كه‌یه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ (نیو ئۆراسیا) ده‌كات وه‌ك ركابه‌ری لیبرالیزم و ئه‌تڵانتس و له‌و بڕوایه‌شدایه‌ ئه‌مریكا دیكتاتۆرییه‌تی جیهانی به‌رێوه‌ده‌بات و پێیوایه‌ له‌لوتكه‌ی شارستانیه‌تی خۆرئاوادایه‌ و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌مریكاش واده‌كات جیهان بكه‌وێته‌ ژێر ركێفییه‌وه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی زیندانێكی جیهانی دروستبكات. نووسه‌ر كۆنسێپتی خۆرئاوا بۆ ئازادی ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌نموونه‌یه‌كی كۆیلایه‌تی ناویده‌بات و بووه‌ته‌ تێكشكێنه‌ری ناسنامه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و ئازادكردنی تاك له‌هه‌ر جۆره‌ كۆت و به‌ندێك له‌وانه‌ش ئاكارو ناسنامه‌و دیسپلنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینیتكی. دۆگین له‌ تیۆره‌ی سیاسی چواره‌مدا یه‌كێتی دژ به‌لیبرالیزمی دیموكراسی به‌رجه‌سته‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ تۆكمه‌ كردنی به‌های كه‌لتووری و ترادسیۆن و نه‌رێته‌ نیشتمانیه‌كان و ته‌ئكیدیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی به‌هاكانی لیبرالیزم خۆرئاوایین دوای ئه‌وه‌ی نموونه‌ی ئه‌نگلۆ سه‌كسونی بۆ رۆشنبیرو حوكمڕانی به‌سه‌ر جیهاندا سه‌پێنران و ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ جینۆسایدكردنی كه‌لتووری.
رووسیا له‌دیدی دۆگینه‌وه‌ له‌رووی كه‌لتووری و رۆشبیرییه‌ سه‌ر به‌رۆژهه‌ڵاته‌ به‌وپێیه‌ی خاكی‌ وڵاته‌كه‌ی له‌نێوان هه‌ردو كیشوه‌ری ئاسیاو ئه‌وروپادایه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ روسیا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ڕووی جیهاكی تاك جه‌مسه‌ردا بوه‌ستێته‌وه‌، له‌باره‌ی پێناسه‌كردنیشی بۆ ئۆراسیا ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی سێ ئاسته‌( ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌ندو ناوخۆ)، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا فره‌ جه‌مسه‌ره‌ واته‌ چه‌ند ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئارادان بۆ دروستكردنی بڕیار كه‌یه‌كێكیان ئۆراسیایه‌ كه‌ روسیاو ده‌وڵه‌تانی سۆڤیه‌تی جاران له‌خۆر ده‌گرێت ، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌ندیشدا ده‌وڵه‌تانی پێشووی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ به‌یه‌ك گه‌یشتنیاندا نموونه‌ی تێپه‌ڕاندنی سنوورن ، واته‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ،له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆشدا به‌واتای دیاریكردنی ستراكچه‌ری سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌ به‌پێی مافه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شه‌كان له‌نموونه‌ی لیبرالیزم و ناسیونالیزم. ئه‌م سێ ئاسته‌ له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئۆراسیادا جۆرێك له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی لێبه‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه‌ سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆو جودایه‌ له‌جیهانگیری و جیهانی تاك جه‌مسه‌ری و ناسیونالیزم و ئیمپریالیزم و لیبرالیزم . بۆچوون و فیكری فه‌لسه‌فی دۆگین له‌باره‌ی روسیاو مرۆڤی روسی ره‌گ و ریشه‌یه‌كی تیۆلۆجیایی ئه‌رسه‌دۆكسی هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی روسی به‌ بوونه‌وه‌رێكی ئه‌نتۆلۆژی سه‌یر ده‌كات و چییه‌تی خۆی له‌ خودی خۆیه‌وه‌ وه‌ر ده‌گرێت نه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ ده‌ره‌كییه‌كان .
ئه‌م تیۆره‌ی دۆگین كۆمه‌ڵێك شێكاری و ئه‌گه‌ر و وێناكردنی له‌خۆگرتوه‌ كه‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ شرۆڤه‌ بۆ دیارده‌ سیاسیه‌كان ده‌كرێت،هه‌ربۆیه‌ كاتێك بته‌وێت هه‌وڵی تێگه‌یشتنی سیاسه‌تی دره‌وه‌ی سه‌رده‌می پۆتین بده‌یت به‌تایبه‌تیش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆچوونه‌كانی دۆگین به‌جێیان هێشتووه‌ له‌سه‌ر سووربوونی ناسنامه‌ی روسیایبوون و به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی دیموكراسیی لیبرالیزم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە فەرەنسا بەهارە؟

هیوا محەمەد لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕەتدانەوەو ڕەتکردنەوەی دەسەڵات لە توونس و ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort