سەرەکی » راپۆرت » توركیا خراپترین رۆژگاره‌كانی‌ به‌ڕێ ده‌كات

توركیا خراپترین رۆژگاره‌كانی‌ به‌ڕێ ده‌كات

گۆڤاری‌ ناشنال ئینترێستی‌ ئه‌مریكی‌

نادر حه‌بیبی‌ توێژه‌ر له‌ گۆڤاری‌ ناشنال ئینترێستی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ تازه‌ترین وتاریدا باس له‌ قه‌یرانی‌ ئابووری‌ توركیا ده‌كات‌و ده‌ڵێ: ئه‌نكه‌ره‌ خراپترین رۆژگار به‌ڕێ ده‌كات، كه‌ له‌ ساڵی‌ 2000وه‌ تا ئێستا قه‌یرانی‌ ئابووری‌ به‌م راده‌یه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌، ئێستا رووبه‌ڕووی‌ مه‌ترسی‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌ره‌سهێنانی‌ ئابووری‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ گرتنه‌به‌ری‌ سیاسه‌ت‌و بڕیاری‌ گونجاودا ده‌ستوبرد نه‌كات. له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا لیره‌ی‌ توركی‌ به‌هاكه‌ی‌ دابه‌زی‌، ئه‌ویش به‌هۆی‌ قه‌رزی‌ ده‌ره‌كی‌‌و نه‌مانی‌ متمانه‌ به‌ خزمه‌تگوزاری‌ قه‌رز له‌ نزیك مه‌ودادا. به‌ڵام له‌ دوای‌ 10ی‌ ئابه‌وه‌‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا تێك چوو، دابه‌زینی‌ به‌هاری‌ لیره‌ی‌ توركی‌ زۆر خێراتر بوو.
دۆناڵد تره‌مپ-ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بێزاری‌‌و بێهوده‌یی خۆی‌ له‌ هه‌ڵوێستی‌ توركیا ده‌ربڕی‌ به‌رامبه‌ر به‌ زۆر دۆز‌و بابه‌تی‌ دیپلۆماسی‌، ئه‌و نیگه‌رانییه‌ش سه‌ره‌نجام سزادانی‌ توركیای‌ لێ كه‌وته‌وه‌‌و ئه‌وه‌بوو ئه‌مریكا گومرگی‌ سه‌ر كاڵای‌ هه‌نارده‌ی‌ توركیا به‌ تایبه‌ت كانزاكان دوو هێنده‌ زیاد كرد، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، بووه‌ هۆكاری‌ سه‌ركی‌ داڕمانی‌ لیره‌ی‌ توركی‌ له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكادا.
ئه‌و توێژه‌ره‌ پێی‌ وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ی‌ له‌ 2016دا به‌سه‌ر یۆنان‌و فه‌نزوێلا هات دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ توركیا هه‌ندێك رێوشوێنی‌ دارایی تاڵ‌و به‌ئازار بگرێته‌به‌ر، ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر مامه‌ڵه‌ كردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌دا، كه‌ میراتی‌ خۆیه‌تی‌ وه‌ك سه‌رۆك‌و سه‌رۆك وه‌زیریش له‌ ساڵی‌ 2002وه‌ بۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌. شێوازی‌ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ئه‌زموونی‌ ئه‌م شێواز‌و سیستمی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌ كه‌ له‌ نیسانی‌ 2017دا بڕیاری‌ لێ درا‌و له‌ حوزه‌یرانی‌ 2018دا چوونه‌ بواری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و په‌رله‌مانییه‌وه‌‌و ده‌نگی‌ پێ درا، ئێستاش پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، داخۆ ئه‌م سیستمی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌ به‌ كه‌ڵك دێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌‌و مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی‌ ئابووری‌؟
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان‌و حزبه‌كه‌شی‌ كه‌ پارتی‌ داد‌و گه‌شه‌پێدانی‌ توركیایه‌، له‌ 2017دا كه‌ هه‌وڵ‌و هه‌ڵمه‌تیان بۆ رازی‌ كردنی‌ خه‌ڵك‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ پشتگیریی بوو بۆ گۆڕانكارییه‌ ده‌ستوورییه‌كان، ئه‌و كات به‌ڵێنیان دا به‌ خه‌ڵكی‌ توركیا، ئه‌گه‌ر پشتیوانیی لێ بكه‌ن‌و لێگه‌ڕێن سیستمه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ سیستمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، ئابووری‌ توركیا جێگیر‌و سه‌قامگیرتر ده‌بێت. هه‌ر ئه‌و كات جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ توركیا له‌ سایه‌ی‌ سیستمی‌ په‌رله‌مانیدا تووشی‌ پشێویی توند بۆته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت به‌ر له‌وه‌ی‌ پارتی‌ داد‌و گه‌شه‌پێدان 2002دا گره‌وی‌ هه‌ڵبژاردن بباته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ لاوازیی‌و ناكاریی حكومه‌ته‌ هاوپه‌یمانییه‌كانه‌وه‌ بوو كه‌ نه‌یانتوانبوو سیستمی‌ دارایی نه‌ختینه‌یی به‌باشی‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن. ئه‌و كات ئه‌ردۆگان‌و حزبه‌كه‌ی‌ ده‌یانوت، سیستمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كاراتر‌و باشتره‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌‌و كۆنترۆڵ كردنی‌ فشاری‌ میللی‌‌و سیاسه‌تی‌ ده‌سته‌‌و حزبه‌كان، كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ كورتهێنان‌و ناكاریی دارایی‌و زیادبوونی‌ هه‌ڵاوسانی‌ ئابووری‌ له‌ وڵاتدا.
نادر حه‌بیبی‌ له‌ نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ له‌و راپرسییه‌دا ده‌نگده‌رانی‌ توركیا ده‌نگیان بۆ كۆمه‌ڵێك چاكسازی‌ سیاسی‌ گشتگیر داوه‌، پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانیان پشتگوێ خستووه‌‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆك كۆماریان زیاتر‌و به‌هێزتر كردووه‌، هه‌ر ئه‌و راپرسییه‌ش بوو كه‌ راسته‌وخۆ رێگه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ خۆش كرد، دوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ راپرسییه‌كه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوای‌ كرد یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌و وڵاته‌دا به‌ڕێوه‌ بچێت‌و له‌ حوزه‌یرانی‌ 2018دا داواكارییه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ كرا‌و هه‌ڵبژاردن كرا‌و خودی‌ ئه‌ردۆگانیش سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست هێنا.
ته‌نانه‌ت دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ حوزه‌یرانیش‌و كاتێك ئه‌ردۆگان حكومه‌تی‌ نوێی‌ پێكهێنا، نیشانه‌كانی‌ بارگرانی‌‌و ناهه‌مواریی ئابووری‌ دیاربوون‌و هه‌بوون، ئه‌وه‌ش دوای‌ ساڵانێك له‌ پشتبه‌ستن‌و په‌یڕه‌و كردنی‌ ستراتیژی‌ گه‌شه‌ی‌ ئیئتیمانی‌ بۆ پشتیوانی‌ كردن له‌ ئابوورییه‌كی‌ به‌هێز. له‌ كاتی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شدا ئه‌ردۆگان حكومه‌تی‌ هان دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاسانكاری‌ زیاتر بكات بۆ كۆمپانیاكان‌و پشتیوانی‌ له‌ هاندانی‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی‌ فراوانی‌ كه‌رتی‌ خانووبه‌ره‌ش كرد، پاشان به‌هۆی‌ كه‌میی‌و نزمی‌ به‌های‌ قازانج له‌سه‌ر قه‌رز‌و ئاسانكاریی زۆره‌وه‌ له‌ بانكه‌كانی‌ ئه‌مریكا، كۆمپانیا‌و بانكه‌كانی‌ توركیا قه‌رزێكی‌ زۆریان راكێشا‌و قه‌رزه‌كه‌شیان به‌ دۆلار‌و یۆرۆ راكێشا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مان پێشبینییان ده‌كرد، پڕۆژه‌كانیان خێرێكی‌ زۆر بكات‌و ده‌ستكه‌وتێكی‌ زۆر‌و ئاسانیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه‌ دواتر به‌ ئاسانیش قه‌رزه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌.
له‌ كاتێكدا سیستمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وا ده‌كات حكومه‌تی‌ توركیا كاراتر بێت له‌ مامه‌ڵه‌ كردنیدا له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كانی‌ ئێستا، ئازادی‌ دیموكراسی‌‌و به‌ تایبه‌تیش ئازادی‌ راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌وانی‌‌و گفتوگۆ‌و بیر‌و را ده‌ربڕین پێویست‌و گرنگن‌و وا ده‌كه‌ن خه‌ڵكیش‌و پسپۆڕانیش باشتر چاودێر بن به‌سه‌ر كاروباری‌ وڵاته‌وه‌‌و كه‌م‌و كووڕییه‌كان باشتر ببینن، هه‌روه‌ها گرنگ چونكه‌ ده‌رفه‌ت بۆ حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان‌و پسپۆڕانی‌ سه‌ربه‌خۆش ده‌ڕه‌خسێنن تا بیر‌و رای‌ خۆیان بڵێن‌و پێشنیازی‌ خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن‌و نیگه‌رانی‌ خۆیشیان ده‌ربڕن له‌ هه‌ر كه‌م‌و كووڕییه‌ك یان شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و سیاسه‌تی‌ دارایی حكومه‌ت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چی لە فەرەنسا روودەدات؟

د. لوئەی جاف* لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو، لە چەندین ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort