ده‌ستگیركردنی گومانلێکراوێك به‌كوشتنی كچه‌ رۆژنامه‌نووسیكی بولگاری – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » ده‌ستگیركردنی گومانلێکراوێك به‌كوشتنی كچه‌ رۆژنامه‌نووسیكی بولگاری

ده‌ستگیركردنی گومانلێکراوێك به‌كوشتنی كچه‌ رۆژنامه‌نووسیكی بولگاری

فرانس پرس

وه‌زاره‌تی ناوخۆی بولگاریا رایگه‌یاند، كه‌سیكی گومانلیكراویكیان له‌ دۆسیی كوشتنی كچه‌ رۆژنامه‌نوسیك ده‌ستگیركردووه‌.
ملادین مارینۆف وه‌زیری ناوخۆی بولگاریا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی له‌ سۆفیا ئاشكرای كرد، كه‌سیكی گومانلیكراو له‌ئه‌لمانیا ده‌ستگیركراوه‌ به‌تۆمه‌تی كوشتنی كچه‌ رۆژنامه‌نوس فیگتۆریا مارینۆفا، روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ پیشتر له‌سه‌ر دۆسیی كوشتن وده‌ستدریژی كردنه‌سه‌ر ژنان داواكراو بووه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گومانلیكراوه‌كه‌‌ له‌دایكبووی سالی 1997ه‌و له‌ناو یه‌كیك له‌شاره‌كانی ئه‌لمانیا له‌سه‌ر داوای بولگاریا ده‌ستگیركراوه‌و به‌دووریشی زانی كوشتنی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌كارو پیشه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌بیت.
جیی ئاماژه‌یه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ته‌رمی كچه‌ رۆژنامه‌نوسی ته‌له‌فزیۆنی فیگتۆریا مارینۆفا كه‌ ته‌مه‌نی 30 سال بوو له‌ یه‌كیك له‌پاركه‌كانی ‌شاری روسی باكوری بولگاریا دۆزرایه‌وه‌و ئاسه‌واری خنكان و لیدانی پیوه‌دیاربوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

فه‌نزوێلا ده‌ستبه‌رداری‌ دۆلار ده‌بێت

روسیا الیوم تاریق ئه‌لعه‌سیمی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فه‌نزوێلا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ ...