سی ئین ئین
كۆریا باشوور ئاشكرایكرد، كیم جونگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌نیازه له‌ریگه‌ی ئه‌وانه‌وه داوه‌تنامه ئاراسته‌ی بابای فاتیكان بكات بۆ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی.
كۆشیك شین له كۆریای باشوور له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، رۆژی سیشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، سه‌رۆك مون جای ئان داوتنامهیهكی جۆنگ ده‌گه‌یه‌نیت به بابا فرانسیس بۆ سه‌ردانیكردنی كۆریای باكوور.
دوپاتیشیكرده‌وه، له‌كاتی دانیشتنی لوتكه‌ی نیوان سه‌رۆك مون وسه‌رۆك جۆنگ. سه‌رۆكی كۆریای باكوور خۆشحالی خۆی ده‌ربریوه بۆ هه‌ر سه‌ردانیك ئه‌گه‌ر پاپای فاتیكان بیكات بۆ وڵاته‌كه‌ی.
بریاره مون جای ئانی سه‌رۆكی كۆریای باشوور گهشتیك دبلۆماسی بۆ ئه‌وروپا بكات له‌ماوه‌ی نیوان 13 تا 21 مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو تییدا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل به‌رپرسانی فه‌ره‌نساو ئیتالیا‌و به‌لجیكاو فاتیكان و دانیمارك ده‌كات و له‌هه‌مان سه‌ردانیشدا نامه‌كه‌ی كیم ده‌دات به‌پاپای فاتیكان.