سەرەکی » راپۆرت » پۆڵۆنیا ئەزموونی خۆی لە بواری پاراستنی بەڵگەکانی جینۆسایددا بە کوردستان دەبەخشێت

پۆڵۆنیا ئەزموونی خۆی لە بواری پاراستنی بەڵگەکانی جینۆسایددا بە کوردستان دەبەخشێت

پاش چەندساڵێك لە کارکردن و ھەوڵدانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتی پۆلۆنیا و بەتایبەت مۆزەخانەی کەمپی ئاوشڤیچ بیرنیکاوی نازی، شاندی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفال كراوەكان بە بەشداری بەڕێوەبەرانی مۆنومێنتەکانی ھەریەك لە ھەڵەبجەو بارزان و چەمچەماڵ گەیشتنە پۆلۆنیا و لە نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وارشۆ. لە لایەن نوێنەری حکومەتەوە زیاد رەئوف پێشوازیان لێ کرا.
دواتر لەبەروارى ١٥ تا ١٧ / ١٠/ ٢٠١٨ شاندی ناوبراو سەردانی مۆزەخانەی ئاوشڤیچ بێرکناویان کرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پسپۆرانی ئەو مۆزەخانەیە کە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم گەورەترین کامپی کۆمەڵکوژی نازیەکان بوو لە ئەوروپا، بەوردی شێوەی کاریان و ئەزمونیان بۆ میوانانی کوردستان ڕوونکردەوە.
لە رۆژى یەکەمی سەردانەکە شاندەکە لەلايەن بەرێوەبەرایەتى مۆزەخانەکەوە پێشوازیان لێ كرا و پاشان لەلايەن بەشى راگەياندن سيمينارێك و وانەیەك پێشکەش کرا . دواتر میوانان سەردانى شوێنەوارەكانیان كرد لەگەڵ رێبەر و سەردانى بەشى پاراستن نۆژەکردنەوەی بەڵگەکانیان کرد.
لە رۆژی دووەمدا ئەندامانى شاندەکە چەند سمینارێك و ڕوونکردەوەیان پێشکەش كرد دەربارەى كارەساتەکانی کۆمەڵکوژی لە كوردستان و دواتر سەردانى بەشى ئەرشيفيان كرد و ژورو ھۆڵەکانی ئەو بەشەیان دیت و لەلايەن بەرێوەبەرى بەشى ئەرشيف وانەیەکیان بۆ پێشکەش كرا لە بارەى چۆنیەتى ب ئەرشيف كردنى دۆكومێنتەكان .
لەکۆتايیدا شاندەكە سەردانى بەشى كۆکا و شوێنى كۆکردنەوەو پاراستنی كەل وپەلو بەڵگەكانيان كردو لە نزيکەوە ئەشنابوون بە چۆنیەتی پاراستن و هەڵگرتن و كۆكا كردنى كەل و پەلى جێماو و دۆزراوەى دواى كارى كۆمەڵکوژى .لەرۆژى سىێیەم و كۆتايى لەسەرەتا وانە و سمينار و كارى پراكتيكى لەبارەى چۆنیەتی پاراستنى قوماش و تازەكردنەوەی پێشكەش كرا لە لايەن پسپۆرانی بەشى پاراستنى قوماش . لە ھەمان ڕۆژ وانە و سمینار پێشکەشکرا لە لایەن بەڕێوەبەری بەشی ڕێبەری دەربارەى كاری ڕێبەرى و چۆنيەتى ئامادەكردن و فێركردنى رێبەری پسپۆر بۆ كارى رێبەرى .
لەکۆتايدا شاندەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەکە کرد و خۆشحالى دەربڕی بۆ ھاوکارییەکنیان و ماڵئاوایی لێکردن .
شایەنی باسە ھەنگاوی دووەمی ئەو ھاوکاریانە ھاتنی شاندی پسپۆرانی مۆزەخانەی ئاوشڤیچە بۆ کوردستان بۆ دیتنی مۆنومێنتەکان بەمەستی ڕاوێژکردن و یارمەتی .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەڵمانیا تاوانەکانی هیتلەر لە ئەستۆ دەگرێت

ئامادەکردنی: بێژەن بورهان لەماوەی پێشوودا بەهۆی تاوانەکانی رژێمی نازی ئەڵمانییەوە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort