سەرەکی » وتار » لەشکر حەمە ساڵح » ئەو پیاوەی دەستلەكاركێشانەوەكە…

هەنگاو

ئەو پیاوەی دەستلەكاركێشانەوەكە…

ئەو پیاوەی دەستلەكاركێشانەوەكەی لە گیرفاندایە

دوای تێپەڕینی پێنج مانگ، هێشتا حكومەتی تازەی عێراق رێگای خۆی نەدۆزیوەتەوە. بەڵكو هێشتا بە دەوروبەری مەسەلە سەرەكییەكاندا دەور و خولیەتی.
حكومەتی تازە كە دكتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرۆكایەتی دەكات، دەیان و سەدان دۆسیەی گرنگ و هەستیاری لەبەردەستە بۆ ئەوەی بڕیاریان لە بارەوە بدات كە گرنگترینیان پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق و بودجەی ساڵی تازە و شەڕە دژی تیرۆر و چەندین مەسەلە و دۆسێی ترە.
لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵدا، میلۆنان كەس لە خەڵكی عێراق رویانكردە بنكە و سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولێكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران كە لەو رێگەیەوە حكومەتی نوێی بەغدا پێكبێت، بەڵام وا پێنج مانگ تێدەپەڕێت و هێشتا عێراق نەبۆتە خاوەنی ئەو حكومەتەی خەڵكی وڵاتەكە خەونیان پێوەدەدی.
خەڵكی عیراق بە خەڵكی هەرێمی كوردستانیشەوە، خەونی جۆراوجۆر و رەنگاوڕەنگیان دەبینی بە چوار ساڵی داهاتووەوە، بەڵام ئەگەر بەپێی پەندە كوردییەكە بێت كە دەڵێت، مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە، پێناچێت خەونەكانی خەڵك لە واقیعیش نزیك ببنەوە چجای ئەوەی لانی كەمیان بەدیبێت.
واتە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی پێنج مانگی پێچوە و هێشتا كامڵیش نەبوە. 14 وەزیر متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێناوەو دەستبەكار بوون، بەڵام هێشتا 8 وەزیری تر ماون و تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەت لە بەردەم عەبدولمەهدی هەیە تا ئەو ئەركە تەواو بكات و حكومەتەكەی بكاتە حكومەتێكی كامڵ و پێگەیشتوو.
زۆر كەس و لایەن پێیان وابوو عادل عەبدولمەهدی كەسێكی گونجاوە بۆ ئەو ئەركە لەم سەردەمەدا، چونكە ئەو لە یەك كاتدا دەتوانێت باڵانسێك لەسەر ئاستەكانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و جیهانی دروست بكات. بە تایبەتی دەتوانێت ببێتە پارێزەری باڵانسی هەژمونی ئەمریكا و ئێران بە پلەی یەكەم و هەژمونی عەرەبستانی سعودیە و قەتەر و توركیا لە لایەكی تر.
ئەم رەوشە، واتە گەشبینی خەڵك و كەس و ناوەند و لایەنە جیاوازەكان بە خودی سەرۆك وەزیرانی تازەی عیراق وای نەكردوە كە سەرنج و تێبینی لەسەر عادل عەبدولمەهدی دروست نەبێت، بەڵكو بە پێچەوانەوە، ناردنی بودجە حازركراوەكەی ساڵی 2019ی حەیدەر عەبادی لە لایەن عەبدولمەهدی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران یەكەم نیشانەی پرسیار و یەكەم سەرنجە.. چونكە حكومەتی تازە نابێت لەسەر بەرنامەیەك بڕوات كە حكومەتەكەی پێشتر ئامادەیكردوە، ئیتر چۆن پێی دەوترێت حكومەتی تازە.
دەكرێت مەسەلەی بودجەی 2019ی عیراق وەك نموونەیەكی زیندوو و پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی خەڵك وەریبگرین، ئەگەر لە مەسەلەیەكی لەو جۆرەدا حكومەتە تازەكەی عیراق بەو جۆرە مامەڵە و هەڵسوكەوت بكات ئەدی دەبێت لە مەسەلە و بوارەكانی تردا چی بكرێت؟
سەرنجەكە لەسەر بودجەی ساڵی 2019ی عێراق، تەنها لەسەر عادل عەبدولمەهدی نییە، بەڵكو ئەم بودجەیە لە كاتێكدایە كە فوئاد حسێن كوردە و وەزیری دارایی عێراقە و پێدەچێت هیچ تێبینییەكی لەسەر بودجەكە نەبوبێت وا رەوانەی پەرلەمان كراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئەو بودجەیەی كە ئامادەكراوە وەك ساڵانی رابردوو ناهەقی زۆری بەرامبەر كورد تێدایە، 17% كەمكراوەتەوە بۆ 12.67%.
سەرنجێكی تر كە دروستبوە ئەوەیە كە دابەشكردنی پۆستەكان بەپێی سی ڤی ئەلیكترۆنی نەبووە، بەڵكو وەك جارەكانی تر بەشبەشێنەی سیاسی و نەتەوەیی و تائیفی بووە. بۆیە ئێستا سەرنجەكان بەرەو زیاتر دەچن لەسەر ئەو پیاوەی هەمیشە دەست لەكاركێشانەوەكەی حازرە و لە گیرفانیدایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

نه‌وت و یه‌كێتی و ژێرده‌سته‌یی

جارێكی تر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان رووی لە بەرزبونەوە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort