سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » یەكێتی پێی باشە حكومەتی بنكە فراوان پێكبهێنرێت

قادر عەزیز:

یەكێتی پێی باشە حكومەتی بنكە فراوان پێكبهێنرێت

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری مەکتەبی راگەیاندن لە میانی بەرنامەی تاوتوێ لە كەناڵی NRT، پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان‌و عیراق لەدوای هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق‌و دۆخی ناوخۆی یەكێتی، وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە. ئەمەی خوارەوەش بەشێكی دیدارەكەیە:

ئامادەکردنەوەی بۆ رۆژنامە، دیاری سابیر

یەكێتی سەركەوتنی باشی بەدەستهێناوە
قادر عەزیز لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی‌و بەستنی كۆنگرەوە وتی: بەدڵنیاییەوە دەمێكە كێشەكان كاڵبوونەتەوە. دیارە هەموو كێشەكان چارەسەر نەكراون، بەڵام بڕیاردرا خۆمان سەرقاڵ نەكەین بەو كێشانەوە. بەشێكیان پەیوەندییان بەكۆنگرەوە هەیە، ئێستا تەباییەكی باش لەنێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هەیە، یەكێتی لە بەغدا‌و لە كوردستان سەركەوتنی باشی بەدەستهێناوە، لە یەكگرتنەوەكان، لەگەڕانەوەی د.بەرهەم ‌و هاوڕێكانی بۆ ناو یەكێتی. ئەمانە هەنگاوی گەورەن‌و ئێستا یەكێتی لەدۆخێكی باشدایە، بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئێستا كۆنگرەش بكرێت كە بەشێك لەكێشەكانی پەیوەندییان بەكۆنگرەوە هەیە بۆ ئەوەی چارەسەریان بكات. یەكێتی بەهەنگاوی گەورەتر دەچێتە پێشەوە.

هەڵسەنگاندنێك بۆ چەند ساڵی رابردووی حوكمڕانی
سەبارەت بەوەی كە هەرچەندە سەركردایەتیی یەكێتی دەڵێن؛ حكومەت بەبێ یەكێتی پێكنایە، بەڵام هەندێجار پارتی ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوان زۆرینەن‌و بەپێی ژمارەی كورسی مامەڵە دەكەن‌و رەنگە هەندێجار گریمانەی ئەوەش هەبێت كە پارتی بەبێ یەكێتی حكومەت دروست بكات. قادر عەزیز روونیكردەوە: بڕوا ناكەین ئەو گریمانەیە هەبێت، لەواقیعدا ئاسان نییە. خۆتان دەزانن هەرێمی كوردستان لەواقیعی فیعلیدا دوو ناوچەیە، واتە ناوچەیەك نابێتە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەم هەڵوێستەی پارتی زیاتر فشارە. وتیشی: لەبەغدا دەبینی كە عادل عەبدولمەهدی نە كورسی هەیە‌و نە لیستی هەیە‌و نە پەرلەمانی هەیە، بزانە عیراق چۆتە چ قۆناغێك، ئێمە تازە بێینە سەر ئەوەی كێ كورسی لەكێ زیاترە؟. دەبێ ئێمە هەوڵبدەین ئەوەی كەمترین كورسیشی هەیە تەنانەت ئەوەی كورسیشی نییە، لەحكومەتدا بەشداربن، خۆ ئەو هەموو كەفائاتە پەراوێز ناخەیت، لەبەرئەوەی حزبی نییە، یان كورسی نییە. ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە. ئێمە لەڕابردوودا ئەوەی كە باجەكەیمان دا، لەكوردستان حكومەتێكمان دروست نەكرد حكومەتی كەفائات بێ، زیاتر حكومەتێكی وەلائاتمان دروستكرد لەسەر وەلائی حزبی، لەسەر وەلائی شەخسی، بۆیە دەبینی دۆخەكە بەئێستا گەیشت. لەبەرئەوەی دەبێ ئێمە هەوڵ بدەین هەڵسەنگاندنێك بۆ چەند ساڵی رابردووی حوكمڕانی بكەین‌و بتوانین هەڵەكانی رابردوومان تێپەڕێنین‌و پێ بنێینە قۆناغێكی تازە.
دەربارەی ئەوەی كە هەمیشە سەركردەكان‌و سیاسییەكان دەڵێن؛ هەرێمی كوردستان لەپێش عیراقەوەیە، واتە ئێستا سەركردەی كورد دان بەوەدا دەنێت كە عیراق لەپێش هەرێمی كوردستانەوەیە لەڕووی بەرەوپێشچوونی بابەتی پڕۆسەی دیموكراسی‌و دەستاودەستكردنی دەسەڵات؟ قادر عەزیز رایگەیاند: ئەوە هەموو سەركردەكان نەبوون، ئەوە زیاتر پارتی بوو. خۆتان دەزانن بەرپرسانی پارتی زیاتر ئەم كەلكەلەیان لەسەریدابوو، لەواقیعیشدا وا نەبوو كە عیراق نەماوە‌و پارچە بووە‌و ئیفلاسی كردووە‌و هەڵوەشاوەتەوە، كەچی دەركەوت بەپێچەوانەوە، عیراق ئەوكاتیش بەهەنگاوی گەورە لەپێش هەرێمی كوردستانەوە بوو. یەك سەعات عیراق مووچەی دوانەخست لەوڵاتەكەی خۆی كە ئەم شەڕە گەورەیەی داعشی هەبوو، پەرلەمانی، پەرلەمان بوو، حكومەتی، حكومەت بوو، حزبی، حزب بوو. تۆ بزانە ئەو هەڵبژاردنانەی كە بۆ سەرۆكی پەرلەمان‌و سەرۆك كۆماری عیراق كرا، چەند بەشێوازێكی دیموكراسییانە كران.

بەشداریی راستەقینە لە حكومەتدا
سەبارەت بەخواستی یەكێتی وەك هاوبەشی سەرەكی‌و شەریكی راستەقینە لەحكومەت‌و حوكمڕانیدا، ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی وتی: حكومەت تەنها هی پارتی نییە، هی هیچ حزبێك نییە، هی یەكێتیش نییە، حكومەت دەسەڵاتێكە لەم هەرێمە كە دوو حزب، یان چەند حزبێك رێكدەكەون بۆئەوەی پێكیبهێنن وەكو دەزگایەك‌و بەرپرسیارێتیی بەڕێوەبردنی ئیدارەی ئەم ناوچەیە لەئەستۆ بگرن، بەدڵنیاییەوە واقیعێك دروستبووە لەهەرێمی كوردستان كە لەدوای 31ی ئاب پارتی دەستی بەسەر هەموو هەولێر‌و ئەو ناوچانەدا گرتووە‌و زیاد لەحەقی خۆی مومارەسەی دەسەڵاتی كردووە، بڕیاری سیاسی‌و ئابووری بەهۆی سەرۆكی هەرێمەوە لەدەست ئەواندا بووە. یەكێتی‌و حزبەكان هەمیشە ئەو گلەییەیان هەبووە. بۆیە یەكێك لەو دروشمانەی كە ئەمجارە لەهەڵبژاردن كرا بەدروشمی سەرەكیی بۆ یەكێتی، ئەوەبوو كە دەبێ یەكێتی‌و تەنانەت ئەوانەی دەرەوەی یەكێتیش بەشداریی ئەم حوكمڕانییە‌و ئەم حكومەتە دەكەن، دەبێ بەشدارییەكی راستەقینە بكەن، بۆئەوەی بەرپرسیارێتییەكی ئەساسی هەڵبگرن، نەك بەشدارییەكی لاوەكی بكەن، ئەمە بەقازانجی هەموو خەڵكی كوردستانە، بەقازانجی هەمووشمانە. دەبێ ئێمە خۆشمان پێداچوونەوە بەم شێوازی حوكمڕانییەدا بكەین لەكوردستان، دەبێ حوكمڕانییەكی راستەقینە بێ، دیموكراسییەت لەكوردستان دەبێ دیموكراسی راستەقینە بێ، دەستاودەستكردنی دەسەڵات هەبێ، یاسا سەروەر بێ. واتە بەشێوەیەك بێ نموونەیەك نیشان بدەین لەكوردستان، كە گەلی كوردستان دەتوانێ خۆی حوكمی خۆی بكات‌و میللەتێكی ئەكتیڤە لەناوچەكە. بەم رێگایە دەتوانین پشتیوانیی دنیا بۆ خۆمان رابكێشین. شەڕی داعشمان كردو كورد وەكو میللەتێكی ئەكتیڤ دەركەوت لەو شەڕەدا، پشتیوانیی نێودەوڵەتیی هەبوو. ئێستا ئەو شەڕە نەما دەبێ ستراتیجی ئێمە لەهەرێمی كوردستان پیادەكردنی دیموكراسییەتێكی راستەقینە بێ، ئەگەر ئێمە بمانەوێ پشتیوانییەكی راستەقینەی دنیا بۆ خۆمان مسۆگەر بكەین بەتایبەتی وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئەمریكا، دەبێ ئەم هەرێمە هەرێمێكی دیموكراسی بێ.

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار
سەبارەت بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق، پارتی گلەیی زۆری هەیە‌و دەڵێت ئەوە تێكدانی یەكڕیزیی‌و كۆدەنگیی هێزە كوردییەكان بوو لەبەغدا، دەبوو بەڕێكەوتن ئەم بابەتە یەكلابكرێتەوە، لەوباریەوە قادر عەزیز ئاماژەی بەوەدا كە «ئەو پڕۆسەیە لەبەرچاوی هەموو دنیا لەبەرچاوی هەموو عیراقییەكان، هێزە عیراقییەكان ئەنجامدرا، واتە شتێك نییە كە حزبێك بڕیار بدات پڕۆسەكە دیموكراسییە یان دیموكراسی نییە، وتیشی: ئێمە چوار مانگ لەگەڵ پارتی وەفدی هەردوولامان لەكۆبوونەوەدابوون، پڕۆژەمان هەبوو بۆئەوەی چۆن بەیەك ئەجیندا، بەیەكڕیزیی بچینە بەغدا، نەك پارتی‌و یەكێتی حزبەكانی تری كوردستانیش، یەكێتی پڕۆژەیەكی هەبوو دوایی بوو بەپڕۆژەیەكی هاوبەشی یەكێتی‌و پارتی‌و ئێمە لەگفتوگۆدابووین بۆئەوەی ببێتە پڕۆژەی هەموو حزبە كوردستانییەكان، ئەوانەی كە لەپەرلەمانی عیراق كورسییان هەیە. بەڵام لەدواڕۆژەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق بەتایبەتی هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە، لەپڕ ئێوارەیەكیان بیستمان كە بەیانی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، پارتی (مامۆستا مەلا بەشیر)یان ناردووە بەبێ ئەوەی یەكێتی‌و حزبە كوردستانییەكان ئاگاداربن، ئەمە تێكدانی تەوافوق بوو. هەروەها لەهەمان ئێوارەدا وەڵامیان بۆ یەكێتی نارد كە ئەوان سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەگەر یەكێتی تەنازول ناكات‌و سوورن لەسەر ئەم پۆستە، با یەكێتیش كاندید بنێرن. لەسەر ئەو ئەساسە یەكێتی كاندیدی دیاری كرد. من بڕوا دەكەم ئەوان داوایانكرد دوو كاندید هەبێ بۆ سەرۆك كۆمار، ئەوەبوو هەردوولامان بەناچاری چووین بۆ كێبڕكێ كە كاندیدی یەكێتی سەركەوتنی بەدەستهێنا. ئەمە هیچ تاوانێكی یەكێتی تێدا نییە، خۆ ئەگەر یەكێتی بیویستبایە دەیتوانی كێبڕكێی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش بكات، بەپێچەوانەوە یەكێتی نەیویست. وتیشی: دەبوایە ئێستا ئێمە قۆناغێكی تر دەست پێبكەین، ئێمە لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتێكی تازەداین لەهەرێمی كوردستان، ئێمە هەردوولا‌و لایەنەكانی تر بەڵێنی گەورەمان بەخەڵكی كوردستان داوە، لەجیاتی بێین پاشەكەوتی مووچە هەڵبگرین، ژیان‌و گوزەرانی خەڵك چاك بكەین، گەندەڵی نەهێڵین، كۆمەڵێك هەنگاو بنێین، هەر ئەو بەڵێنانەی كە خۆمان بەخەڵكمان داوە، پارتی یەكێك لەدروشمەكانی (كوردستانی بەهێز)ە، كوردستان بەمە بەهێز دەبێ؟ كوردستان بەهەڕەشە‌و ڤیتۆ‌و پەراوێزخستنی هێزێكی وەكو یەكێتی لەگۆڕەپانی كوردستان بەهێز دەبێ؟ ئەوە كوردستان زیاتر بەرەو ئاڵۆزی دەبات.

كۆمەڵێك كێشەی نێوان هەرێم‌و بەغدا چارەسەر بكەین
روونیشیكردەوە: لەعیراق ئێستا قۆناغێكی تازە دەستی پێكردووە، ئێمە بتوانین سوودی لێوەربگرین، ئێستا كەسێكی دۆستی كورد سەرۆك وەزیرانە، سەرۆك كۆمار ئێستا د.بەرهەمە، تەنانەت سەرۆكی پەرلەمانیش كەسێكی جیاوازە لەگەڵ سەرۆك پەرلەمانەكانی پێشوو. ئەمانە هەمووی بۆ ئێمە خاڵی ئیجابین، بتوانین بەیەكەوە كۆمەڵێك كێشەی هەمانە لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و بەغدا چارەسەر بكەین، بارودۆخی كەركوك ئاسایی بكەینەوە‌و هەوڵ بدەین مادەی 140 جێبەجێ بكرێ، مەسەلەی بودجە‌و پێشمەرگە، كۆمەڵێك مافی گرنگ كە ئێمە دەبێ ئێستا خەریكی ئەمە بین، نەك خۆبەخۆیی خەریكی یەكتر بین.
سەبارەت بە دیدی یەكێتی بۆ چۆنێتیی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، وتی: یەكێتی پێی باشە حكومەتی بنكە فراوان بێ، لایەنەكانی تریش هەریەكە بەپێی ئیستحقاقی خۆی بەشداریی تێدا بكەن، بتوانین هەموومان بەیەكەوە بەرپرسیارێتی حوكمڕانی كوردستان لەئەستۆ بگرین لەبەرامبەر میللەتەكەمان، ئەمە بۆ هەموومان قازانجە.
دەربارەی بێدەنگی یەكێتی لەبەرامبەر دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕان‌و داخستنی پەرلەمان، قادر عەزیز وتی: ئەوە نابێت بەلاوازیی لێكبدرێتەوە، یەكێتی بە پەرۆشترە بۆ بارودۆخەكە، بە پەرۆشترە بۆ یەكڕیزیی میللەتەكەمان، ئەمە دەبێت بە گەورەیی ئەو حزبە لێكبدرێتەوە، هەمیشە یەكێتی وابووە، هەمیشە یەكێتی قوربانیداوە بەبەرژەوەندییەكانی خۆی لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتیدا، بەڵام ئەمەش سنوورێكی هەیە، وتیشی: یەكێتی هیچ كاتێك لەگەڵ ئاڵۆزكردنی دۆخەكە نەبووە، هیچ كاتێك لەگەڵ دوو ئیدارەیی نەبووە. یەكێتی مەسئولانە بیر دەكاتەوە، یەكێتی خۆی بەخاوەنی هەموو كوردستان‌و خەڵكی كوردستان دەزانێ، یەكێتی بۆ ئەمەش باجی زۆری داوە، ئەمەش بەمانای سازش‌و پەراوێزبوون نییە، بەمانای ئەوەیە هەستكردن بە بەرپرسیارێتییە، هەستكردن بە مەسئولیەتی مێژوویی سەرشانی خۆیەتی.

پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی یەكێتییە
سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری كەركوك روونیكردەوە: بۆیە هەمیشە پۆستی پارێزگاری كەركوك لای یەكێتی بووە لەبەرئەوەی زۆرینەی دەنگەكان یەكێتی هێناویەتی، ئەی بۆ پارێزگاری هەولێر‌و دهۆك لای پارتی بووە؟، پارێزگاری كەركوك ئیستحقاقی یەكێتییە، ئەمە پەیوەندیی بەهەڵوێستی سیاسیی پارتی‌و یەكێتی‌و خەڵكی ترەوە نییە. لە كەركوك یەكێتی نیوەی كورسییەكانی هێناوە، لەبەرئەوە بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بۆ یەكێتییە‌و پارتی نەك تەنها كورسی نییە، بەڵكو هەر بەشداریشی نەكرد. بۆ دانانی پارێزگارێكی یەكێتیش، ئێمە خەریكین‌و سەرۆك كۆمار خۆی لەگەڵ پێكهاتەكان دانیشتووە، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی قسەكراوە‌و لەگەڵ توركمان‌و عەرەبەكان‌و ئەوانی تر قسەكراوە، هەموویان ئێستا لەسەر ئەو بۆچوونەن كە پارێزگار‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و جێگرەكەی هەڵببژێردرێتەوە.

كۆنگرە گۆڕانكاریی گەورە دروست دەكات
دەربارەی بەستنی كۆنگرەش وتی: بەدڵنیاییەوە یەكێتی لەسەر هەڵبژاردنەكان وەستابوو، ئەو هەڵبژاردنانە كاتیان زۆر لەیەكێتی گرت، بڕیاری پێشووی یەكێتی هەر ئەوە بووە كە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، ئامادەكاریی دەكات بۆ ئەوەی كە لەسەرەتای ساڵی تازە، یان كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە ببەستێ‌و وتیشی: كۆنگرە جگە لە چارەسەركردنی كێشەكان، ئیستحقاقێكی دیموكراسی ناوخۆی یەكێتییە، بەدڵنیاییشەوە كۆنگرە گۆڕانكاریی گەورە دروست دەكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

(جەلال) دیوێكی تری مام ناسی، روانینێكی جیاواز بۆ خەباتی مام جەلال

لەم دووتوێیەدا زۆرێك لە ئامادەبووانی ئەم كۆڕەی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort