سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » رەهبەر سەید برایم: خەڵك فەرمانڕەوایی یەكێتی قبووڵە

رەهبەر سەید برایم: خەڵك فەرمانڕەوایی یەكێتی قبووڵە

رەهبەر سەید برایم ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ PUKmedia، ئاماژە بەچەندین پرسی گرنگ دەكات‌و رایدەگەیەنێت: وەرگرتنی پۆستی وەزیری دادی عیراق ئیستحقاقی یەكێتییەو ئەگەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش بۆ یەكێتی بێت، ژنێك بۆ ئەو پۆستە كاندیددەكات، كە بۆ یەكەمجارە لەلایەن حزبەكانی كوردستانەوە ژن بۆ ئەو پۆستە دیاری بكرێت.

پارتی نیگەرانبوو
لەمیانی چاوپێكەوتنەكەیدا، ئەوەشی خستەڕوو كە دوای ئەوەی كاندیدەكەی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە د.بەرهەم ساڵح؛ بوو و توانی لەپەرلەمانی عیراق زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت، پارتی نیگەرانبوو، چونكە ئەوانیش كاندیدیان هەبوو، بۆیە ئێستا پارتی داوای وەرگرتنی سێ وەزارەت لەحكومەتی نوێی عیراق دەكات، بەڵام یەكێتی سوورە لەسەر ئەوەی كە بەئیستحقاقی خۆی یەكێك لەو هەشت وەزارەتە وەربگرێت كە ماون، هەروەها تاكە كاندیدی یەكێتیش بۆ ئەو پۆستە، خالید شوانی دەبێت.

ئارامی‌و خزمەت‌و هەلی كار ئەجێندای یەكێتی دەبێت
لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستانیشەوە ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی، وتی: خەڵكی كوردستان فەرمانڕەوایی یەكێتی-یان پێ قبوڵە، باشترین نموونەش ئەو سەركەوتنە گەورەیە بوو كە لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا یەكێتی توانی ببێتەوە بەحزبی دووەم لەهەرێمی كوردستاندا‌و حزبی یەكەمیش لەزۆنی سەوز، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆكی لیستی یەكێتی قوباد تاڵەبانی بەبەراورد بەسەرۆكی لیستەكانی دیكە توانی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، بۆیە خەڵك بەشداریی كارای یەكێتی بەزەرووریەت دەزانن‌و یەكێتیش هەوڵدەدات دروشمی (ئارامی و خزمەت‌و هەلی كار) بكاتە ئەجێندای كاری داهاتووی لەحكومەتی هەرێمدا.

یەكێتی ژنێك بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید دەكات
لەدرێژەی قسەكانیدا، ئەوەشی راگەیاندووە كە یەكێتی پێی باشە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەك جێگری هەبێت، كە بێگومان ئەگەر سەرۆكی حكومەت بۆ حزبی یەكەم بێت، ئەوا پێویستە جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ حزبی دووەم بێت، كە یەكێتی-یە. هەروەها لەبارەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیشەوە دەڵێت: ئەگەر بەگفتوگۆی نێوان لایەنەكان‌و بەئیستحقاقی خۆی یەكێتی ئەو پۆستەی بەربكەوێت، ئەوا یەكێتی ژنێك بۆ ئەو پۆستە دیاری دەكات، لەبارەی كاندیدی یەكێتی-ش بۆ ئەو پۆستە كێ دەبێت؟، رەهبەری سەید براهیم وتی: لەگەڵ ئەوەی تائێستا ئەو پرسە لەئەنجومەنی سەركردایەتی باسی لێوەنەكراوە، بەڵام پێدەچێت بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی ‌و د.ڕێواز فایەق كە هەردووكیان ئەندامی سەركردایەتین، بۆ ئەو پۆستە كاندید بن‌و من وەك خۆم هەردووكیان بەشایستەی ئەو پۆستە دەزانم، چونكە بێگەرد تاڵەبانی پێشینەیەكی باشی هەیە لەڕاییكردنی كارەكانی سەرۆكایەتیی پەرلەمانداو دەتوانێت ئەو پۆستە بەڕێوەببات، لەبەرامبەریشدا د.ڕێواز فایەق دكتۆرای لەیاسادا هەیەو شارەزاییەكی باشی لەیاساكاندا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر كامیان لەو دوو ئەندامی سەركردایەتییە ئەو پۆستە وەربگرن، یەكێتی دەبێتە یەكەم حزب لەكوردستاندا كە ژنێك بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكات.

یەكێتی هاوكاریی سەرجەم حزبەكانی كردووە
ئەندامەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی، لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا ئەوەشی وتووە: یەكێتی لەپرسە نیشتمانییەكاندا هاوكاریی سەرجەم حزبەكانی كردووە بەتایبەت پارتی، چونكە ئەگەر یەكێتی رازی نەبوایە پێدەچوو هەڵبژاردن نەكرایە، هەروەها یەكێتی لەپێناوی ئاشتیی كۆمەڵایەتیدا، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد، بۆیە یەكێتی قوربانیی زۆری داوەو دەنگدانی پەرلەمانی كوردستانیش ئەوەی سەلماند كە خەڵك فەرمانڕەوایی یەكێتی پێ قبوڵەو هیوادارین یەكێتی لەڕێگەی نوێنەرەكەیەوە لەحكومەتی داهاتووی هەرێم، خزمەتی زیاتری خەڵك بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قادر عەزیز: یەكێتی بەشێوازی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم رازی نابێت

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌ و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort