سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » بەسەرکردنەوەی یەکەم کچە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ

گفتوگۆی نەرمین عوسمان لەگەڵ خاتوو نازەنین عوسمان

بەسەرکردنەوەی یەکەم کچە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ

چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری جیاجیادا کەسانی لێوەشاوەو چالاک بوون، بەڵام هەرگیز ئەو چالاکییانەیان نەکردووەتە بانگەشەو کایەیەک بۆ خۆناساندن، لەوبارەیەوە لە ماوەی رابردوودا خاتوو نەرمین عوسمان کە بۆ خۆشی ژنێکی چالاکی بواری پەروەردەو تێکۆشەرێکی کایەی سیاسیشە زنجیرەیەک سەردان و بەسەرکردنەوەی دەستپێکردووە بۆ گفتوگۆو هەڵدانەوەی لاپەڕە پرشنگدارەکانی ژیان و کارو چالاکیی ئەو خانمانەی کوردستان کە وەک سەربازی ون خزمەتێکی زۆریان بە چەند نەوەیەک کردووە لە بواری جیاجیادا، بەڵام نەوەی نوێ وەک پێویست ئاشنا نییە بە بەخشش و کۆششە مرۆڤدۆستامەکانیان، بۆیە بەسوپاسەوە خاتوو نەرمین پوختەی ئەو گفتوگۆیانە و ئەرشیفی وێنەو بیرەوەرییەکانی ئەو خانمە چالاکوانانە دەنووسێتەوەو بۆ دەربازکرنیشیان لە فەوتان و لەبیرچوونەوە، پێشکەشی کوردستانی نوێ-ی دەکات و کوردستانی نوێش ناوبەناو وێنەکان و چیرۆکی ژیانی پڕ بەخششی ئەو کەسایەتییانە بڵاودەکاتەوە.

گفتوگۆی ئەم جارەمان لەگەڵ خاتو،نێکە، هەموو رۆژێک سوپاس گوزاری خودام کە خوشکێکی وەهای پێ بەخشیووم، هەرچەندە تەمەن رۆژ بەڕۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێ و هەریەکەمان تایبەتمەندێتی خۆمانمان هەیە، بەڵام ئەو پەیوەندییەی دەمانبەستێتەوە سێ شتەو هەرگیز ناتوانم چاویان لەئاستدا دابخەم و دووربم لێوەی. مەگەر مەرگ و قەدەر بیپچڕێنێت، خوشکێک خاوەن رۆحێکی ئەڵماسی پاک، دڵێکی بەرەنگ دڵی منداڵ سپی و بێگەرد، پڕ لەخۆشەویستی بۆ خاک و خەڵک، مرۆڤ و ژینگە دۆست، پڕ لەهەستی جوان و ناسک وەك پەڕەی گوڵ، شوێنی شانازیمە، نموونەیەکی بەرزی ژیانمە، هەرچەندە بەتەمەنیش لەمن بچووکترە، ناومان ناوە پارێزەری خەڵک، چونکە بەڵگە بۆ هەموو کردەوە خراپەکارییەکی خەڵک دەدۆزێتەوە، هەرچەندە پێناسەی بکەم مافی خۆیی پێ نابەخشم، هاوڕێی رۆح و رێگای سەختی ژیانمە، لە ناخۆشییەکانی ژیانم لای چۆل نەکردووم، ئەگەر ئەم گفتوگۆیەم لەگەڵدا نەکردایە، بێگومان غەدر لە مێژووی ژن دەکەم، یەکەم کچی پێشمەرگەی شوڕشی نوێ، یەکەم کچ بەشداریی لە چالاکی پێشمەرگەدا کردووە، ئەو کەسە (نازەنین عوسمان حەسەن )ە. لە ٢/٩/١٩٥٦ لەشاری کۆیە لە گەڕەکی بەفریقەندی چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە.
پۆلی یەکەمی سەرەتایی لە خوێندنگەی ئامینەی کچان و لە پۆلی دووەمی سەرەتاییشدا دەچێتە خوێندنگای زانستیی کوڕان، لای باوکی کە مامۆستا بووە لەو خوێندنگەیە، لەپۆلی سێی سەرەتایی دەگوێزنەوە بۆ شاری هەولێر، بەهۆی هاتنی (حەرەس قەومی)ی بەعسییەکانەوە بۆ شاری کۆیە.
ئەو لەوبارەیەوە دەڵێت: «ئێمەش وەک ماڵێکی سیاسی بەرچاو نەماندەتوانی بمێنینەوەو نەخۆشییەکی باوکم بوو بە بیانوو بۆ گواستنەوەی و ئیتر لە هەولێر نیشتەجێ بووین» .


خاتوو نازەنین هەروەها دەگێڕێتەوە: هەر لەسەرەتای ژیانمەوە بەهۆی ژینگەی ماڵەکەمانەوە دەستمکردووە بە چالاکیی سیاسی، بەڵام چوومە ناو خوێندکارانی شیوعییەکان، بەهۆی ئەوەی ماڵی باوکم و خێزانەکەمان لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی بوون و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان یەکیان گرتەوە، منیش بەهۆی ئەوەی لەژێر کاریگەریی خاڵم (خالید دلێر) بووم، لامان پەسەند نەبوو، بەڵام دوای بۆردومانی شاری قەڵادزە لە نیسانی ١٩٧٤ و نەبوونی هەڵوێستێلی ئەوتۆ لەلایەن حزبی شوعییەوە وازم هێناو چێتر کارم لەگەڵیاندا نەکرد.
دوای ئەوەش کاریگەریی خاڵم شەهید (جەعفەر عەبدولواحید) بەسەرمەوە زۆر بوو، بەتایبەتی لە پۆلی دووی ناوەندی، خاڵم لەماڵی ئێمە دەژیا، هەردووکمان لەیەک ژوور دەژیاین، منیش لە زمانی ئینگلیزی باش نەبووم، شەهید جەعفەر وانەی پێدەوتم، بەزمانی ئینگلیزی نموونەی جوانی لەسەر یەکسانیی ژن و پیاو فێردەکردم، یەکێک لەو رستانە تا ئێستاش بیرمە ( even with a flower don>t hit women ) بۆ بەیانی لەسەر تەختەی مەکتەب نووسیم، مامۆستاکەش هاندەر بوو، بۆئەوەی بەدوای رستەی جواندا بگەڕێم، وتیشی خاڵت دیارە پیاوێکی بیر پێشکەوتووە، رستەکە دەڵێت « لە ژن مەدەن تەنانەت بەگوڵیش»، خاڵم جگە لە زمانی ئینگلیزی، هاندەرم بوو بۆ کاری جوان و کتێب خوێندنەوە، هەرچەند ژینگەی ماڵەکەمان وای کردبوو بیخوێنمەوە و کەوتبوومە خوێندنەوەی رۆمانی نووسەرە بەناوبانگەکان، رۆژێک کتێبێکی ( مصطفی المنفلوطی )م دەخوێندەوە خاڵم (شەهید جەعفەر) کە بینی رووی کردە نەرمینی خوشکم و وتی: ئەوە خەتای تۆیە ئەو کچە ئەو کتێبانە دەخوێنێتەوەو رەخنەی لێگرتن و نەرمینیش تووڕە بوو وتی: خۆمن ناتوانم بە دوایانەوە بم لە هەموو شتێ.
گێڕایەوەو وتی: «لەسەرەتای دروستبوونی رێکخراوی مارکسی لینینی وەک ئەندامێک کارم نەدەکرد بەهۆی تەمەنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆبوونەوەکان لەماڵی ئێمە دەکران، ئاگاداری وردو درشتى رێکخراوەکە بووم و دەبوایە نهێنی پارێزبم»، وتیشی «لەپۆلی شەشی ئامادەیی دەرچووم بەرەو زانکۆی بەسرا، رۆيشتم لەبەشی ڤێتێرنەری وەرگیرام لەساڵی ١٩٧٥- ١٩٧٦، لەوێ شانەی رێکخستن نەبوو، خۆمان و خوێندکارە کوردەکان بازنەیەکی رۆشنبیریمان پێکهێنا» و وتيشى: هەرەسی شۆڕشی ئەیلول کاریگەريی زۆری لەسەر دانام، بیرمە کە پەیتا پەیتا پێشمەرگەکان دەگەڕانەوە وەک حوکمی لە سێدارەدانی نەتەوەیەک بوو، بەڵام هەواڵێکمان لەلایەن ( شەهید شيهاب و کاک دارۆ و شەهید ئازادی برام)ەوه بۆ هات کە ئەوان بەردەوام دەبن لە بەرهەڵستی و بەرگريی و لەگەڵ نەرمینی خوشکم چووینە پۆست و تەلەفۆنێکمان کرد بۆیان لە دیوی ئێران بوون و لەکاتی تەلەفۆنەکەدا پێیان راگەیاندین کە رێگريی زۆرە و ناتوانن بەردەوام بن و دەگەڕێنەوە، منیش لە ئازاری هەواڵەکە بەدەنگی بەرز دەگریام و دەموت: خۆزگە شەهید بوونایە، نەمزانی رۆژگارێك دێ هەر شەهید دەبن و لە پاڵەوانێتى و داستانێکی تردا .
خاتوو نازەنین هەروەها دەگێڕێتەوە: «کەچووە بۆ بەسره بۆ زانکۆ، باوکم وتی: «من بڕوایەکی تەواوم بەتۆ هەیە، بەس یەک تکام هەیە سیاسەت مەکە»، بەڵام من هەر سیاسەتم کردو هیچی تر، بەهۆی قەرەباڵغيی بەشی ناوخۆ لەبەسره، من و کچێکی هاوڕێم ئەرخەوانی بەکر ئاغا ژوورێکمان لە ماڵی کاک مەسعود ساڵح گرت، لەیەکێك لە سەفەرەکاندا کارتۆنێك کتێبی قەدەغە کراوم لەگەڵ خۆمدا برد بۆ بەسره، لەکاتی پەڕینەوە لە رووبار بە کەڵەک (طبگە)، کارتۆنەکەم بیرچوو، دەشترسام بگەڕێمەوە بەدوایدا، ئەمن کتێبەکانیان دۆزییەوەو بەدواداچوونیان بۆ کردبوو، چووبوونە سەر ماڵی کاک مەسعود، ئەوکات کارمەند بوو لە بەسرە، ئەویش حاشای کردبوو کە شتێکی لەو بابەتەی بینیبێت و رزگاری کردین.
لە ساڵی ١٩٧٦ باوکم هات بەدواما بۆ شاری بەسره، کە گەیشتینە بەغدا، لەناو پاسەکەدا وتی: «خاڵت و کاکە شيهاب حوکمی ئەبەدیان داون»، دڵی نەهات پێم بڵێت، منیش وتم بۆ خەم دەخۆیت، چاک نیيە حوکمی لەسێدارەدان نیيە، بەڵام کە گەیشتمە ماڵەوە، زانیم باوکم دڵی نەهاتووە لەڕێگا پێم بڵێت.
لەپۆلی دووەم بەشی ڤێتێرنەری لەبەسراوە گوێزراینەوە بۆ شاری موسڵك ئیتر چومە ریزەکانی کۆمەڵە، یەکەم جار شەهید دکتۆر بەختیار پەیوەندیی پێوە کردم، ئەوکات شەهید بەختیار لە قۆناغی شەشەمی کۆلێجی پزیشکی بوو، دوای دەرچوونی ماوەیەک پەیوەندیم نەما، بەهۆی نهێنی زۆرەوە هیچ شانەیەک ئاگاداری ئەوی تر نەبوو، لەدوو لاوە پەیوەندیان پێوە کردم (دکتۆر مەجید و شۆڕش حاجی) ئیتر چوومە شانەی شۆڕش حاجی، وردە وردە رێکخستنەکانمان گەشەی کرد، منیش بووم بە سەرپەرشتیی خەتی کچان، دەیان کچم هێنایە رێزەکانی رێکخستنەوە.


خاتوو نازەنین لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: دەمەوێ باسی سەردانێک بکەم بۆ لای شەهید جەعفەر کاتێک لە بەندیخانەی فەزیلییە بوو، جارێک چوومە بەغدا کە دەکەوێتە رۆژی سەردان و چوومە ماڵی پورم و کەسی لێنەبوو، بەهەمان تاکسی و بەبێ ترس وتم: بمگەیەنە بەندیخانەی فەزیلییە کە ئەوکات چاو نەترسییەکی زۆری پێویستبوو، کە چوومە ژوورەوە بینیم کەسوکار هەمووی لەوێن بۆ سەردان، خاڵم زۆر دڵی پێ خۆش بوو، هەستم کرد ئەوەندە تر بڕوای پەیداکرد پێم و لەدوا کۆتایی رۆژی ژیانداو بە منیان نەوتبوو کە دوا سەردانە بۆئەوەی زانکۆ پێ نەزانن، خاڵم بە خزمانی وتبوو من زۆر پشتم بەنازە بەستووە، دەزانم دەتوانێ ئاگاداری مناڵەکانم بێ.
دوای لە سێدارەدانی زانیم و گەیشتمە کۆیە نێژرابوو، لە ناو تاکسییەکە بووم، نەیدەناسیم، بۆی باسکردم ، وتی: حەشرێکیان بۆ تەرمەکەی شەهید جەعفەر کردووە لە مێژوودا دەگمەنە.
پاشان وتی: دوای پرسەکە گەڕامەوە زانکۆی موسڵ بەجلی رەش و ملپێچێکی سوورەوە دەوامم دەکرد، هەموو دەیانزانی نیشانەی چییە بەڵام کەس قسەی نەدەکرد .
لەساڵی ١٩٧٩ بەعسییەکان کەوتنە دژایەتیی شیوعییەکان، ئەوکات پۆلی پێنجی زانکۆ بووم، لەو هەڵمەتەدا هاتنە بەشی ناوخۆیی کچان، سەرەتا کچە شیوعییە دیارەکان دەگەڕان، بۆیە ئێمە لەیەکەم جار بەرنەکەوتین، لەبەردەوامیی گەڕان بەدوای چالاکوانەکانی دژە رژێم و هەروەها پەیوەندیشمان لەگەڵ خوێندکارە شیوعییەکان باش بوو، وایان زانی ئێمەش شیوعین، ئیتر نەمانزانی ئەو هۆکار بوو یان ئیعترافیان لەسەر کردبووبن، چونکە بە تایبەتی هاتن بە دوای من و بەیان محەمەدی هاوڕێم کە هەردووکمان کۆمەڵە بووین، هەرچی نهێنی وەک بڵاوکراوە و کتێب کە لای من بوو، باش شاردبوومەوە، نەیانتوانی بیدۆزنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کلیلی دۆڵابی بەیانەوە توانیان دۆڵابەکە بشکێنن و بڵاوکراوەکانیان دەست کەوت. ئەوەی لای منیش دەستکەوت ناوی ئەو کتێبانە بوون لەسەر پەڕەیەک کە دەبوایە لە خولی کادیران بیخوێنمەوەو تاقی کردنەوەیەیان لەسەر بکەین، ئیتر ئەو بڵاوکراوانەی لای بەیان بوونە هۆکار بۆ گرتنمان، ئێمەیان بردە لێکۆڵینەوەی (الأمن الخاصة) و کەوتە پرسیاری زۆرو هەڕەشەو ترساندن وەک هەموو لێکۆڵینەوە پیسەکانی رژێمی بەعس.
لە بەیانیان پرسی ئەو بڵاوکراوانەی لە کوێ بوو؟ ئەویش وتی: «لەناو تاکسی دۆزیمەوە»، ئیتر ئێمەیان بەردا، بۆ چەند سەعاتێک نەمان زانی مەبەستیان چی بوو، شەو جارێکی تر هاتنەوە بە دواماندا، بەچاو بەستراوی ئێمەیان بردە زیندانێک، دوو ژووری جیا و هەرچی پێمان بوو لێان سەندین و تەنها یەک بەتانی تێدابوو و تروسکاییەکی رووناکی دوور دەهاتە ژوورەکان، چەند سەعاتێک لەو ژوورانە دایانناین و هاتن بە دواماندا و بردینیان بۆ لێکۆڵینەوە جارێکی تر، یەکەم قسەی لێکۆلەرەوەکە وتی: دەتانەوێ بەچی دەست پێبکەین بە سیگار یان بە بوتڵ؟ هەموو پرسیارەکان دەربارەی سەرچاوەی ئەو بڵاوکراوانە بوو و باوەڕیان پێ نەدەکردین، رۆژ بۆوە لە لێکۆڵینەوە بووین، دیسانەوە بەچاو بەستراوەیی ئێمەیان هێنایەوە بەشی ناوخۆ، بۆ رۆژی دوایی ئەگەڕاینەوە بۆ دەوام بۆ ئەوەی هەست بە هیچ نەکرێت، بەڵام کچەکانی تر خەبەری رێکخستنە کوڕەکانیان دابوو، پەیوەندییان بە باوکمەوە کردبوو، باوکم گەیشتە موسڵ، پێی وتین: «ئەگەر دەتوانن خۆتان رزگار بکەن، با نەکەونە زیندان با نەفەوتێن، چەند جارێک دەستمان بە دڕندەیی رژێم سووتاوەو دەزانین چۆنن».
بەسوود وەرگرتن لە ئاهەنگی کۆلێجی پزیشکی، رێکخستن بۆیان رێکخستین و چووینە بەشێکی تری ناوخۆ لای بەهاری مام رەزا لە رێگەی رێکەوت عوسمان لە بەشی کارگێڕیی و ئابووری بوو، کە لێپرسراوی رێکخستن بوو، لەوێ جلوبەرگی تایبەتیان بۆ هێناین و ناسنامە بە ناوێکی ترەوە، دوای ئەوە رێکەوت هات و ئێمەی بردە ژوورەکەی خۆی کە لەماڵێکدا بەکرێی گرتبوو، لە رێگەی رێکخستنی هەولێرەوە تاکسیەکیان بۆ ناردین و خاوەن تاکسییەکە کاک (نوری سەعید عزیز) بوو، چوینە ماڵی ئەوان، باوکم لەگەڵ برادەرێکی نزیکی خۆی مامۆستا جەلال حەمەد رێکەوتبوو و هاتن ئێمەیان بردە ماڵی خۆیان، لیژنەی سەرکردایەتیی ناوخۆی هەولێر کاک کۆسرەت رەسوڵ و حاجی بەمۆ بە ئۆتۆمبێکی خۆیان ئێمەیان بردە کەرکوک، لەکەرکوک ئێمەیان بردە ماڵی محەمەد فاتح لێپرسراوی رێکخستنی یەکێتی لە کەرکوک (خوشکەزای ئەبوو شەهاب بوو) ئەوکات ئەبوو شەهاب ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە بوو، ( ٥ ) رۆژ لەوێ ماینەوە، رێکخستنی هەولێر تەنسیقیان لەگەڵ سلێمانی کردبوو دەرچوونمان لە ٩/٣/١٩٨٠ بردینیان بۆ سلێمانی بۆ ماڵێک لە گەڕەکی زەرگەتەو هاوڕێی کوڕەکانیش لەگەڵمان بوون لە کەرکوک (شۆرش حاجی، هەژار محەمەد کانی میرانی ، دکتۆر نەریمان، محەمەد کانی میرانی) ئەو ماڵی باوکی شەهید هیوا بوو، یەک شەو ماینەوە لەو گەڕەکە، شەوی پێشتر چالاکی پێشمەرگەی لێکرابوو، پێشمەرگەش هاتبوونە سەر مەخفەری پۆلیس و جاشەکان و مەترسیی پشکنین هەبوو، بۆ بەیانی لیژنەی سەرکردایەتی ناوخۆی سلێمانی کە کاک هەڵۆ ( تەها ئەحمەد سمیل) بەرپرسی ئیغتیالات کاک فەرهاد بە فەرهادە قەڵەو ناسرابوو، بەرپرسی راگەیاندنی ناوخۆ، ئێمەیان بردە ماڵی وەستا عەلی ئاسنگەر لە ١٠/٣/١٩٨٠ ، خانووەکەیان زۆر گەورە بوو، ئەوکات لەو جۆرە ڤێلایانە کەم بوون، سێ کچ و دوو کوڕی هەبوو، ژێرزەمینەکەیان چاپخانەی لێبوو، شەوان کوڕەکانیان بڵاوکراوەکانیان دابەش دەکردو شەوێکیانی کوڕەکانی لەگەڵمان بوون لەگەڵیان ڕۆشتین، ماڵێکی تا بڵیێی چاک بوون. بەڕێزو کوردپەروەر و بوێربوون، تا لەوێ بووین خواردنی باشیان بۆ دەکردین و دەیانوت: بخۆن بچنە شاخ هیچتان دەست ناکەوێت.


لە ١٥/٣/١٩٨٠ ئێمەیان ناردە رانیە، ئەوەی شایەنی باسە کاک حاجی بەمۆ لەهەولێرو کەرکوک و سلێمانی بەردەوام سەردانیان دەکردین، بۆ رانیەش کاک هەڵۆ و کاک فەرهاد ئێمەیان گەیاند و رادەستی کاک مرادی رانیەیی کردین، بۆ ئێوارەش ئێمەیان بردە ماڵی مامۆستا رەفیق تا ٨ی بەیانی، دوایی کاک مراد ئێمەی بردە بەستەستێن و جل و بەرگی کوردیی پیاوانمان لەبەرکرد، لەلایەن سەرۆک جاشێکەوە کە لە ژێرەوە سەربە رێکخستنەکانی کۆمەڵە بوو و لە ١٥/٣/١٩٨٠ ئێمەیان بە وڵاخ و لەگەڵ سێ کەسی شارەزادا رەوانە کردو لە بەیانیی ڕٶژی ١٦/٣ گەیشتینە خڕی ناوزەنگ و چووینە بارەگای مولازم عومەر کە پێشتر کاک دارۆ و نەرمینی خوشکم لەو بارەگایە بوون.
لەو رۆژەوە ئیتر من و بەیان بووین بە یەکەم کچی شۆڕشی نوێ، پێش ئێمە هەندێ ژنی لێبوو (هێرۆخان و نەرمین عوسمان و رووناک جەناب و پەخشان حەفید و فاتمەخان و پاکیزەخان ).
لە خڕی ناوزەنگ کاری پزیشکیمان دەکرد، دکتۆر خدر مەعسوم سەرپەرشتی دەکردین، دوای ماوەیەک دکتۆر شادمان مەستی گەیشتە لامان، دکتۆرێکی لەخۆبوردوی و کۆمەڵەیەکی عەیار ٢٤ی دڵسۆز بوو، خاسییەتی ئەوروپی و کوردیی تیادا کۆببووەوە، هەروەها شانەیەکی رێکخستنی کۆمەڵەشیان بەرەو رووی ئێمە کردەوە .
بۆ هاوین نەخۆشخانەکەمان گواستەوە بۆ توژەڵە و هەندێ ئیمکانیاتی دەرمانمان باشتر بوو، هاوکاریمان زیاتر بۆ دەهات، کارە سەرەکییەکانمان لە نەخۆشخانە، دەرمانی ئازارو دژە هەوکردن و ددان دەرهێنان، هەروەها چارەسەری بریندارەکان کە پێویستیان بە ئێران و چوونە دەرەوە نەبوو، زۆربەی ئەو کادیرانەی لە ئەوروپاوە دەگەڕانەوە لەلای ئێمە لە نەخۆشخانە کۆدەبوونەوە.
لەپاڵ ئەو کارانەدا دەستمان کرد بە هەڵمەتێکی رۆشنبیریی لەناو لادێکاندا، جارێک من و بەیان و نەرمینی خوشکم دەچووینە گوندی شێنێ، مام جەلال لە سەربان بوو، بانگی کردین و وتی: کچ گەلینە دەچنە کوێ؟ پێمان وت بۆچی دەچین؟ مام وتی نەچن باسی مارکسییەت و ئیمریالییەت و سەرمایەدارییان بۆ بکەن .
لەو سەردانەدا چووینە ماڵێک ژنەکە مانگاکەی لە ژوورەکەی خۆیاندا دەژیا، منیش وتم: دیوارێک دروست بکە لە نێوان خۆتان و مانگاکەدا لەبەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، ژنەکە وتی: حەقە وەڵڵا هەر لە ناوزەنگ چووینە خولی کادیرانی پێشکەوتوو، کاک نەوشیروان و فەرەیدون عەبدولقادر و ئەرسەلان بایز و حەمە توفیق وانەیان دەوتەوە.
لە مانگی (٧-٨)ی ساڵی ١٩٨٠ کەناڵی ٣ی فەرەنسی گەیشتە ناوزەنگ، نوێنەری یەکێتی لە فەرەنسایان لەگەڵ بوو (ئەحمەد بامەڕنی)، چەند رۆژێک رۆژنامەنووسەکان مانەوە، هەر ئەوکاتە حکومەت بە فڕۆکە بۆردومانی ناوچە ئازادکراوەکانی کرد، دوای ئەوە رۆژنامەنووسەکان گەڕانەوە، ئەحمەد بامەڕنی مایەوە، ئەحمەد بامەڕنی لەگەڵ کاک نەوشیروان و حەمە تۆفیقدا باسی دکتۆرە بێسنورەکانیان کردبوو، ئیتر ئەوان بیر لەوە دەکەنەوە من و بەیان بنێرن بۆ لای دکتۆرە بێسنورەکان بۆ فێربوون و هەوڵدان لەسەر فریاگوزاریی، ئیتر ئەحمەد بامەڕنی کەوتە هەوڵدان و هەستیشمان دەکرد برادەرانی سەرکردایەتی ( هەوڵی دوورخستنەوەمان دەدەن بەهەر شێوەیەک بێت وەک مەسئولیەت بەلایانەوە قورس بوو بوونمان لە ناوزەنگ.
کاتێک لەناوچەی زەڵی بووین، دوو سیخوری رژێم کەوتبوونە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە، دوای دادگایی کردنیان بڕیاری کوشتنیان بە گوللەباران بۆ دەرچوو بوو، کاک فەرەیدون عەبدولقادر هات بۆ لامان و پێی راگەیاندین: بڕیارمان داوە ئەو بڕیارە ئێوە جێبەجێی بکەن، لە راستیدا شەوەکەی نە من نە بەیان نەمانتوانی بخەوین، بەڵام لەگەڵ ناخۆشیی کارەکە بڕیارمان دابوو هیچ فەرمانێک رەت نەکەینەوە، هەرچەندە کوشتنی دوو دیل بەلامانەوە قورس و ناپەسەند بوو، بۆ بەیانی هەموو پێشمەرگەکان کۆببونەوە بۆ بینینی ئەو رووداوە، پێش جێبەجێکردنی، کاک سالار عەزیز هات و وتی: لەو بڕیارە پەشیمان بووینەتەوە، نابێت ئێوە ئەو کارە بکەن، چونکە ئێوە تەنها دوو کچن و زوو دەناسرێنەوەو دەبنە کێشە بۆ کەسوکارتان، بەڕاستی ئەم هەواڵەمان زۆر بەلاوە خۆشبوو.
لە ٢٠/١٠/١٩٨٠ شەڕی مامەندە دەستیپێکرد، دەوروبەری ناوزەنگ هەمووی گیرابوو، ئەگەری ئەوە هەبوو ناوزەنگ بگیرێت، خۆ ئەگەر سەری مامەندە بگیرایە، خڕی ناوزەنگ بەئاسانی دەکەوتە بەردەستیان، بۆیە بڕیاری بەرگریی درا، هەموو هێزەکان لەوێ کۆبوونەوەو من و بەیانیش بڕیارماندا بەشداریی بکەین، بەهۆی ئەوەی ئێمە لە مەکتەب عەسکەری بووین و مولازم عومەر لە شەڕەکە بوو، چوین بۆلای فەرەیدون عەبدولقادر و رازی نەبوو، چووین بۆ لای کاک نەوشیروان ئەویش رازی نەبوو، بەڵام لە ژێر گوشاری ئێمەدا بە توڕەییەوە وتی «بڕۆن با بکوژرێن»، ئیتر چووین دەرمان و پێداویستیەکانمان لەگەڵ خۆمان بردو دوو کلاشینکۆڤیان پێداین، چونکە هەر دەمانچەمان هەبوو، دنیا تاریک بوو کە گەیشتنە سەری مامەندە، لە شەڕەکەدا رژێم شکا، هەندێ بریندارو دوو شەهیدمان هەبوو، شەهید مستەفاو شەهید محەمەد خالید (کۆیی بوو)، ئیتر کەوتینە چارەسەرکردنی بریندارەکان، دوای شەڕەکە لەگەڵ هێزەکانی مولازم عومەر هاتینە خوارەوە، لەڕێگا کاک عومەر رایگرتین و ستایشی هێزەکەی کردو وتیشی: «ئەمە یەکەم جاریشە کچ بەشداریی شەڕی بەرگریی بکات»، لێرەوە دەمەوێت سوپاسگوزاریی خۆم بۆ کاک عومەر دەرببڕم کە ئەو ماوەیەی پێشمەرگەبوونی لە بارەگاکەی وەک دوو خوشکی خۆی ئاگادارمان بوو .
دوای ماوەیەک ئەحمەد بامەڕنی گەڕایەوە فەرەنسا و بەشداریمان و راهێنانمان لەگەڵ پزیشکانی بێسنوری فەرەنسی رێکخست و بۆ ماوەی شەش مانگ بوو، ئیتر بەرێکەوتین بەرەو ئێران بۆ وەرگرتنی لیزەپاس بۆ پەرینەوەمان بۆ سوریا، لە ئێران ماوەیەکی باش ماینەوەو زۆریش بێ پارەبووین، بڕیارماندا کارێک بکەین، رۆژێک لەسەر جادە لە کتێب فرۆشێکمان پرسی دەتوانین ئێمەش کتێب بفرۆشین؟ وتی: لە خاوەنی کتێبخانەکەم دەپرسم، بۆ بەیانی گەڕاینەوە بۆ لای وتی: دەتوانن. ئیتر کەوتینە کتێب فڤۆشتن، هەرچەندە نوێنەرانی یەکێتی لە تاران پێیان قورس بوو، بەڵام بێ پارەیی ئەو بڕیارەی پێداین، لەبێپارەیی بەیانیان تەنها یەک قاوەمان دەخواردەوە، بۆئەوەی پارەکە بەشمان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی پەیدامان کرد دامان بە ماڵێکی کورد لە هەمان هۆتێل باری ئابوورییان لە ئێمە خراپتربوو و دوو منداڵیان پێبوو.
هەروەها گێڕایەوەو وتی: بلیتی پاسەکەمان وەرگرت و دەرچووین بەرەو سوریا، لە سوریا پاسپۆرتی سوری و فیزەی فەرەنسیمان وەرگرت و دەرچووین بەرەو پاریس و پەیوەندیمان بە نەخۆشخانەوە کردو دەستمان کرد بە راهێنان، لەو ماوەیەشدا دوو سەفەرمان کرد، یەکێکیان بۆ ئیتالیا بۆ مەبەستی بانگەشەی شۆڕش و کۆکردنەوەی کۆمەك بوو، سەفەری دووەم بۆ نەمسا بوو بۆ بەشداریی لە کۆنگرەی ئەکسا.
مانەوەمان شەش مانگی خایاندو گەڕاینەوە بەرەو سوریا بەمەبەستی گەڕانەوەمان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ ناو شۆڕش، بەڵام ئەوکات پەیوەندیی یەکێتی و ئێران تێکچوو بوو، ئیتر بواریان نەداین بچینە ناو ئێرانەوە، وتیشی بۆئەوەی ئەوکاتە بەفیڕۆ نەڕوات، لەساڵی خوێندنی تازەدا داوامان کرد لە زانکۆکان خوێندنەکەمان تەواو بکەین، ئیتر هەردووکمان من و بەیان وەرگیراینەوە لە پۆلەکانی خۆمان من لەشاری ( حەما ) و بەیانیش لە ( شام )، من توانیم لەیەک ساڵدا ( ١٧ ) دەرسی بەراوردکردن و پۆلی پێنجی زانکۆ تەواو بکەم و کارتی کاریشم وەرگرت، لەوکاتەی لە شاری حەما بووم، شەڕێکی خوێناوی گەورە لە نێوان رژێمی ئەسەد و ئیخوانەکاندا روویدا.
هەروەها دەڵێت: دوای دەرچوونم بەدوای کاردا دەگەڕام، کارم دەست نەکەوت، ئیتر لە مەکتەبی یەکێتی لەشام کارم دەستپێکرد لەبەشی راگەیاندن، هاوکاربووم لە دەرکردنی بڵاوکراوەکانی یەکێتی و خولێکی چاپەمەنیشم بینی.
کاتێک کە گفتوگۆ لە نێوان یەکێتی و رژێمی سەدامدا دەستیپێکرد لەکۆتایی ١٩٨٣ (هەر لەو ساڵەش بڕیاری هاوسەرگیریمان دابوو لەگەڵ ئەحمەد بامەرنی)، بە بەردەوامیی گفتوگۆکە، سوریا نەیدەهێشت ئێمە بمێنینەوە لە سوریا، هەروەها خۆشمان لایەنگری ئەو گفتوگۆیە نەبووین، بۆیە بڕیارمدا بچم بۆ فەرەنساو ئەحمەدیش هاتبوو بەدوامدا.
لە فەرەنسا دیسانەوە بۆ بەراوردکردنی بڕوانامەکەم دەستم کردەوە بە خوێندن و لەپۆلی سێ وەرگیرام، وەک سەرەتا وابوو بۆم، لەساڵی ١٩٨٧ لە زانکۆ دەرچووم و لەساڵی ١٩٨٨ لەچەند کلینێکی شەوان کارم دەکرد، بەڕۆژ کارم دەست نەکەوت، ئەوەی جێگای باسە لەوکاتەی دەمخوێند، یەکێتی بڕیارێکی سەختی بەسەر نوێنەرانیدا دا، ئەویش بە بڕینی هاوکارییەکان بوو، ئیتر دەبوایە هەم بەدوای بژێویی ژیاندا هەوڵ بدەم و هەمیش خوێندن، چونکە ئەحمەد بەهۆی کاری نوێنەرایەتی نەیدەتوانی کاری بەردەوام بکات، لە ئەوروپا هیچ لایەنێک ئەوە قبوڵ ناکات کاتی کار لەکار نەبیت، دوای تەواوکردنی زانکۆ بەردەوام بووم بۆ بەدەستهێنانی دکتۆراکەم، لەوکاتەش خوێندکاربووم، مام جەلال بڕیاری گەڕانەوەی ئەحمەدی دا بۆ کوردستان، ئیتر تەنها مامەوە بە دوو منداڵ و خوێندن و کارو کاری سیاسیش، ئەو ئەرکانە لە ئەوروپا کارێکی ئاسان نییە، بەناچاری وازم لە خوێندن هێناو کارەکەم بۆ کاری بەردەوامی تا ساڵی ١٩٩٤ ئەحمەد لەکوردستان گەڕایەوەو منیش دەستم کردەوە بە خوێندن و لە ١٩٩٧ دکتۆرام بەدەست هێنا.
لەساڵی ١٩٩١ لە کاتی کۆڕەوەکە،جالیەتی کوردی لە فەرەنسا بڕیاری مانگرتنی خواردنیاندا لەبەردەم کەنیسەی نوتردام، پۆلیس رێگای نەدەداین، هەستاین من و دووبرادەر چووین بۆلای (مەدام میتران)، ئەو رۆژە کۆبوونەوەیەکی گشتی هەبوو لە فرانس لیبەرتی، چووین و بینیمان و داوامان لێکرد کە هاوکارمان بێژ بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لای پۆلیس، مەدام میتران وتی مانگرتن خەباتی بێ دەسەڵاتییە، بڕۆن کاری گەورەتر بکەن، کە گەڕاینەوە بۆ لای خۆپیشاندەران، وتمان مەدام میتران دەڵێ کاری گەورەتر بکەن و بابچین پەلاماری سەفارەت و نەتەوە یەکگرتووەکان بدەین، ئیتر کەوتینە چالاکیی جۆراوجۆر و مانگرتنەکەش بەردەوام بوو.
ئەو ماوەیەی کە لەفەرەنسا بووین، کاری سیاسیمان وەک بەشی پەیوەندییەکان جەنجاڵ و سەرقاڵ بووین چ لە ڕووی پەیوەندیی دەرەکی و چ لەڕووی میوانی ناوخۆیی کوردستان کە دەهاتن بۆ فەرەنسا بە باری ئابووریی خراپیشەوە .
لەساڵی ١٩٩١ بەڕێز مام جەلال لەبەر باری ئەمنی لەماڵی ئێمە لە پاریس مایەوە، شوقەکەمان تازە گرتبوو، کەس شارەزای نەبوو، بۆ یەکەم جاریش ژیلەی کچم ژوورێکی بچووکی هەبوو، ئەو ژوورەمان دا بە مام جەلال، مام جەلالیش ژیلەی تووڕە دەکرد بە فەرەنسی پێی دەوت: ئەو ژوورە هی منە، ژیلەش دەگریاو دەیوت هی منە، لەساڵی ١٩٩٣ سەردانێکی کوردستانمان کرد، ئەوکات ئەحمەد لەکوردستان دەژیا، رۆژێک لای مام جەلال داوەتی خواردن بووین لە قەڵاچوالان، ژیلە ماڵەکەی مام جەلالی بینی گەورەیە، وتی مام جەلال ئەو هەموو ماڵە گەورانەی هەیە، تەماحی لە ژوورەکەی من کردووە، ئیتر مام لەهەموو شوێنێ ئەو قسەیەی ژیلەی بۆ خەڵک باس دەکرد، زۆر بەدڵی بوو، کە ژیلەش گەورە بوو هەر وازی لێ نەدەهێنا.
ماوەیەکیش کاک نەوشیروان لە١٩٨٦ لامان بوو، لە فەرنسا داوای پەناهەندەیی کرد تا بۆی دەرچوو، ئینجا گەڕایەوە وڵات، دوای راپەرین کاتی سەردانمان بۆ کوردستان، لەهەر شوێنێک منی بدیبایە، بەدەورو بەرەکەی دەگوت: من قەرزاری نازەنینم، زۆری خزمەت کردووم، جگە لەهەندێ سەرکردەو بریندارو نەخۆشیش رووی تێ دەکردین، بۆ نموونە رێکخراوی زنجیرەی هیوا، ئەو نەخۆشانەی دەهێنا کە لە کوردستان چارەسەریان نەبوو، وەک کچێک بەناوی زیلان لە تەمەنی (٧) ساڵیدا هێنایان، نەخۆشی دڵی هەبوو، ماوەی شەش مانگ لامان مایەوە، کچێکی تر بەناوی پەیمان قاچی بردرابۆوەو کێشەی هەبوو ئەویش ماوەیەکی باش مایەوە ئیتر بەم شێوەیە .
هەرچی چالاکی سیاسیی تریش وەک خۆپیشاندان ئەم شارو ئەو شارم دەکرد بۆ بەشداری .
خاتوو نازەنین بەدەم گریانەوە حاڵەتێکی بۆ گێڕامەوەو وتی: دوای ئەنفال شەهید ئازادی برام لە ئێران بوو، تەلەفۆنم بۆ دەکرد، بەڵام کەم بوو، رۆژێک گلەیی لێکردم وتی: کەم تەلەفۆن دەکەیت، وتم لەبێ پارەییە، وتی: قەینا پارەکەم بۆ کۆبکەرەوەو بۆم بنێرە، ئەوەندەی پێنەچوو شەهید بوو، هەرگیز بیرم ناچێ و ویژدانم ئازارم دەدات کە نەمتوانی ئەو ماوە کورتەی لە ژیاندا مابووی بەدڵی خۆم قسەی لەگەڵ بکەم .
لەدوای رووخانی رژێمی سەدام، ئەحمەد بامەرنی هاوسەرم بوو بە باڵێۆزی عیراق لە سوید، ئیتر منیش چووم لەگەڵیدا وەک هاوسەری دیبلۆماتێک ئەرک و فەرمانەکانی لەسەر شانم بوو بەباشی ئەنجامم دەدا، هەر ئەوکاتەش رێکخراوێک هەبوو رێکخراوی ژنانی دیبلۆماتکارەکان، پێشنیازکرا ببمە سەرۆکی رێكخراوەکە، بەڵام خۆم نەمکرد و بووم بە ئەندامی کارگێڕی .
لەساڵی ٢٠٠٨ خۆم گەڕامەوە بۆ عیراق و شاری بەغدا، لەگەڵ ئەمریکییەکان کارم دۆزییەوەو دەستبەکاربووم، دواییش لەگەڵ ئەنجومەنی وەبەرهێنان کارم کرد، لەهەمان کاتدا بڕوانامەی خۆمم پێشکەش بە زانکۆی کۆیە کردو بووم بەمامۆستا لە زانکۆی کۆیە تا ساڵی ٢٠١٦ و ئێستا مامۆستام لە زانکۆی سلێمانی.
لەپاڵ ئەو هەموو ئەرکانە ناوە بەناو بابەتی زانستی بڵاودەکەمەوە، هەندێکیان لەپاریسەوە دەمناردنە گۆڤارو رۆژنامەکانی کوردستان، خاوەنی سێ کچم هەرسێکیان لەپاریس دەژین .
لە کۆتاییدا منیش دەڵێم بوێریی و رەچە شکێن دەیان فاکتەری پێویستە لەهەمووشیان گرنگتر توانای کەسێتی و گیانی بەرگریی، دوای ئەوان خێزان و حزب و کۆمەڵ دێن، ئەگەر فاکتەری یەکەم نەبێت، ناتوانین زاڵبین بەسەر فاکتەرەکانی تر.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قادر عەزیز: یەكێتی بەشێوازی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم رازی نابێت

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌ و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort