سەرەکی » راپۆرت » له‌ یادی 42 ساڵه‌ی له‌ سێداره‌دانی خاڵه‌شیهاب و هاوڕێكانی دا

شكۆردابێت رۆژی شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

له‌ یادی 42 ساڵه‌ی له‌ سێداره‌دانی خاڵه‌شیهاب و هاوڕێكانی دا

لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران

ئه‌گه‌رچی هه‌موو رۆژو مانگه‌كانی ساڵ، پڕه‌ له‌مێژووی تۆماركردنی داستان و گیانبازیی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنه‌ نهێنییه‌كان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پڕه‌ له‌رووداوی شه‌هیدبوون و قوربانی و پڕیشه‌ له‌تۆماركردنی جۆره‌ها نه‌به‌ردی، به‌ڵام مانگی 11ی هه‌موو ساڵێكی مێژووی دوێنی و ئه‌مڕۆی ی.ن.ك، زیاتر له‌هه‌موویان یادی كه‌ڵه‌مێردان له‌خۆده‌گرێت، له‌ومانگه‌دا دیارترین سه‌ركرده‌كانمان شه‌هید بوون.

نه‌خشه‌ی خه‌بات  له ‌زینداندا
وه‌ك ئاشكرایه‌، به‌ر له‌ئه‌وانیش و به‌ر له‌وشۆڕشه‌ی كه‌دروستیانكرد، زۆر بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌پێشتردا هه‌بووه‌و زۆر سه‌ركرده‌و رابه‌ریش شه‌هیدبوون و خۆیان و بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌پێناوی ئامانجه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردا به‌خشیوه‌و بونه‌ته‌ وانه‌ی گیانبازی و به‌هێزبوونی وره‌ی لاوان و شۆڕشگێڕان، تا له‌ئه‌نجامدا خوێنی ئه‌وان لانیكه‌م داری خه‌باتی ئاوداوه‌و گه‌شه‌ی پێكردووه‌.
به‌ڵام ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و ی.ن.ك و شۆڕشی نوێ، له‌ڕووی وانه‌ی به‌ره‌نگاری و خه‌باتی ناو زیندان قه‌ڵه‌مبازێكی گه‌وره‌یان داو قوتابخانه‌یه‌كی كوردایه‌تی و بگره‌ ئازادیی تۆكمه‌ی وه‌هایان دروستكرد كه‌هه‌تا هه‌تایه‌ گه‌لی كوردو گه‌لانی دیكه‌ی ئازادیخواز شانازییان پێوه‌ بكه‌ن.
دیاره‌ مردن به‌واتای كۆتایی و ونبوونی تاهه‌تایی دێت، بۆیه‌ له‌هه‌ر بارێكدا سه‌یری بكرێت ئه‌وپه‌ڕی كاره‌ساته‌، له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و مردنه‌ مرۆڤێكی دیكه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دابێت و پێش سپاردنی دواهه‌ناسه‌ش به‌رده‌وام و بۆماوه‌یه‌كی زۆر، جه‌لادو ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سی ژێر ده‌سته‌و كه‌له‌بچه‌كراو، جه‌سته‌ی كه‌سی بڕیاری مه‌رگ به‌زۆر به‌سه‌ردا سه‌پێنراویان شه‌قارو شه‌ڵاڵی خوێن كردبێت، نینۆك و ددانه‌كانیان ده‌رهێنابێت، كاكۆڵی سه‌ریان به‌دزێوترین شێوه‌ هه‌ڵپاچیبێت، هه‌ر به‌زه‌بری كاره‌باو كێبڵ و گۆپاڵ به‌شێك له‌ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان له‌كارخستبێت و ئه‌ندامه‌ هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌یان به‌ئامێری مۆدێرنی ئه‌شكه‌نجه‌ گه‌ستبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌وانه‌شدا، شه‌هیدانی سه‌ركرده‌ (خاڵه‌و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر) كه‌ده‌ستیان له‌خۆیان شۆردبوو، رووبه‌ڕووی ئه‌مری واقیع بوونه‌وه‌و له‌جیاتی بیركردنه‌وه‌ له‌ڕۆژانی هه‌ڵواسینیان و سه‌رقاڵبوونیان به‌تیماری برینه‌كانی جه‌سته‌یانه‌وه‌، نه‌خشه‌ی خه‌باتیان فراوانتر كردوو ژووره‌ تاریكه‌كانی زیندانیشان كرده‌ گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی شۆڕش.

هێزی به‌رگه‌ گرتن
دروشمی (كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان)ی خاڵه‌ شیهاب و ئامۆژگاری و رێنوێنیه‌كانی ئه‌و سێ هه‌ڤاڵه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی دیكه‌یان كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان بیروباوه‌ڕ زیندانی كرابوون و ئومێدیان به‌ده‌رچوون له‌زیندان هه‌بوو و پاشانیش ئازادبوون، پڕماناترین و به‌هێزترین دروشم و ئامۆژگاری بوو.
مێژوو پێمان ده‌ڵێ كه‌هه‌ڤاڵانی شه‌هید به‌ر له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری مه‌رگ به‌سه‌ریاندا، خۆیان له‌بیر بردبووه‌و ته‌نیا په‌رۆشی ئه‌و بزاڤه‌ بوون كه‌خۆیان مه‌شخه‌ڵه‌كه‌یان داگیرساندبوو، ئه‌گه‌رچیش هه‌ڤاڵه‌ حوكمدراوه‌كانیان قاره‌مان و به‌رگه‌گری ئه‌شكه‌نجه‌و ژووری تاریك و نوته‌ك بوون، به‌ڵام وته‌ی رابه‌ره‌كانیان هێنده‌ی دیكه‌ بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر به‌هێزبن و پارێزگاری له‌نهێنیه‌كانی ناخیان بكه‌ن، ئه‌وان بیروباوه‌ڕیان وابوو هه‌تا ئه‌شكه‌نجه‌ زۆرو قورستربێت ئه‌وا هێزی شاردنه‌وه‌و نه‌دركاندنی نهێنیه‌كانیان زیاتر ده‌بێت.
بۆیه‌ له‌ئه‌نجامدا هه‌رسێ هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ به‌ڕووسورییه‌وه‌ له‌ 21/11/1976 دا به‌ په‌تی سێداره‌دا هه‌ڵزنان و هه‌ڤاڵانی دیكه‌ش دوای ساڵانێك سه‌ر به‌رزانه‌ له‌زیندان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌و رووه‌و ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی له‌پێناویدا زیندانی كرابوون، هه‌نگاویاننا.

ماته‌می گشتی
دواجار بڕیاری مه‌رگ به‌ له‌سێداره‌دان له‌ ڕۆژی 21/11/1976 به‌سه‌ر ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌پێندرا، ئه‌گه‌رچیش ئه‌و رووداوه‌ بوو به‌هۆی ماته‌می گشتیی خه‌ڵكی كوردستان و زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ له‌جوڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی كه‌وت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا چۆنیه‌تی گیران و مانه‌وه‌ له‌زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌و جۆری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌للادو ته‌نانه‌ت شه‌هیدبوونیشیان، بووبه‌ فێرگه‌یه‌ك بۆ شۆڕشگێڕانی دوای خۆیان.
كه‌ئه‌گه‌ر دوژمن چه‌نده‌ به‌سام و دڵڕه‌ش و قامچی ره‌ق بێت، داگیركه‌ر چه‌نده‌ به‌هێزو خاوه‌ن پشتیوانی وڵاتان و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی بێت، ئه‌وا شه‌ره‌ف له‌وێدایه‌ كه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو ئازارو واقیعێكی تاڵ بگیرێت و كوره‌ی خه‌بات تا رزگاری ته‌واوه‌تی جۆشبدرێت، له‌وه‌ش شه‌ره‌فمه‌تدانه‌تر ئه‌وه‌یه‌ له‌وپێناوه‌دا گیان له‌ده‌ستبده‌یت و زه‌ره‌ر به‌هه‌ڤاڵێك و به‌ڕیزی رێكخستنه‌كان نه‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌بوو دواتر زۆر هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ كه‌ده‌ستگیرده‌كران، له‌بواری پراكتیكیدا وانه‌ی خاڵه‌و هه‌ڤاڵه‌كانیان پیاده‌ده‌ردو له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌وان فێرگه‌كه‌یان فراوانتر و به‌هێزتر ده‌كردو داهێنانه‌كه‌ی ئه‌وانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كرد.
فه‌رهه‌نگ و مێژوویی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌تایبه‌تی و جوڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌گشتیی گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌و ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بدرێت، ده‌بیندرێت دوای سه‌ركرده‌ شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵه‌، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌زیندان پاڵه‌وانێكی رۆسته‌م ئاسا بووه‌ له‌ڕووی جه‌للاده‌كاندا، كه‌سامیان خستبووه‌ دڵی دوژمن و زیندانه‌وانه‌كان.
سڵاو له‌مێژووی هه‌ڤاڵان كه‌ به‌خوێنی خۆیان نوسییانه‌وه‌و سڵاویش له‌و گه‌له‌ی كه‌خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌و كاروانێكی پڕ له‌كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی لێوان لێوه‌ له‌ڕووداوی كه‌وێنه‌و ده‌گمه‌ن له‌پێناوی به‌ئازاد ژیان و سه‌ربه‌رز شه‌هیدبوون.
كورته‌ی ژیاننامه‌كانیان

شه‌هید شیهاب
شه‌هیدی سه‌ركرده‌ شیهاب شێخ نوری شێخ ساڵح ساڵی 1932 له‌دایك بووه‌، له‌ساڵی 1948 ه‌وه‌ كه‌ خوێندكاری كۆلیژی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ بووه‌ له‌به‌غدا، تێكه‌ڵ به‌كاری سیاسیی بووه‌.
ساڵی 1963 په‌یوه‌ندییكردووه‌ به‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ و له‌هێزی رزگاری بووه‌ته‌ رابه‌ر سیاسی و لێپرسراوی ئیداره‌ی هێزه‌كه‌.
یه‌كێك بووه‌ له‌دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی-لینینی كوردستان (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجه‌رانی كوردستان) له‌ 10/6/1970 دا، له‌ساڵی 1972شدا بۆته‌ سكرتێری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌.
پاش نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول له‌ساڵی 1975 شه‌هید خاڵه‌شیهاب پێی له‌سه‌ر به‌رپاكردنه‌وه‌ی شۆڕش داده‌گرت.
دوای ئاشكرابوونی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌، شه‌هید شیهاب له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا رووده‌كه‌نه‌ ئێران و له‌وێ ده‌ستگیرده‌كرێن و له‌1/6/1976 رژێمی شای ئێران ته‌سلیم به‌ڕژێمی عیراقیان ده‌كاته‌وه‌، له‌زینداندا بۆ وره‌ به‌خشین به‌هاوڕێكانی دروشمی كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان-ی داهێنا.
له‌رۆژی 21/11/1976 له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا له‌ئه‌بوغرێب له‌سێداره‌درا.

شه‌هید م. جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید
شه‌هیدی سه‌ركرده‌ جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید ناسراو به‌مامۆستا جه‌عفه‌ر، ساڵی 1945 له‌دایكبووه‌و كۆلێژی ئاداب به‌شی ئینگلیزیی له‌زانكۆی موسته‌نسرییه‌ ته‌واوكردووه‌.
یه‌كێك بووه‌ له‌وانه‌ی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌كاری سیاسیی بووه‌ و له‌شۆڕشی ئه‌یلولیشدا به‌شدارییكردووه‌.
له‌ساڵی 1970دا به‌نهێنی په‌یوه‌ندییكردووه‌ به‌ڕێكخستن و ئه‌ڵقه‌ رۆشنبیرییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی- لینینی كوردستانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردووه‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌.
رۆژی 21/11/1976 له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا له‌ئه‌بوغرێب له‌سێداره‌دران.

شه‌هید ئه‌نوه‌ر زۆراب
شه‌هیدی سه‌ركرده‌ ئه‌نوه‌ر زۆراب، له‌ساڵی 1950 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه‌.
له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه‌ تێكه‌ڵاوی كاری سیاسی بووه‌و له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستاندا كادیرێكی هه‌ڵسوڕاوبووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه‌ له‌لایه‌نگرانی بیری چه‌پی كوردستانی له‌كاتی شۆڕشی ئه‌یلولدا، بۆیه‌ به‌نهێنی په‌یوه‌ندیی كردووه‌ به‌ئه‌ڵقه‌ رۆشنبیرییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینیی كوردستانه‌وه‌ و بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌و لێپرسراوی رێكخستنه‌كانی به‌غدا و باشووری عیراق.
له‌ساڵی 1976 له‌به‌غدا ده‌ستگیركرا و له‌رۆژی 21/11/1976 له‌گه‌ڵ شه‌هیدان خاڵه‌شیهاب و جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحیددا له‌ئه‌بوغرێب له‌سێداره‌ دراوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ژیاننامەی مستەفا ساڵح كەریم لە ئینسكلۆپیدیای یەكێتیدا

نووسەرو رۆژنامەنووس مستەفا ساڵح كەریم لەدایكبووی ساڵی 1933ی شاری سلێمانی، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort