سەرەکی » مانشێت » لە عیراق و کوردستان یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەرزڕاگیرا

لە عیراق و کوردستان یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەرزڕاگیرا

لە عیراق و کوردستان یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەرزڕاگیرا.
د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا بەشداریی رێوڕەسمی یادی لەدایكبوونی محەمەد پێغەمبەر (د.خ) كرد.
لەیادەكەدا، سەرۆك كۆمار، سەردانی ناوچەی ئەعزەمیەو مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم ئەبوحەنیفە نوعمانی كرد لەبەغدا‌و بەشدارییكرد لەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ)، هەروەك سەردانی كۆمەڵگەی فەقهی گەورە زانایانی فتواو بانگخوازی؛ كردو چاوی بە فەزیڵەتی عەلامە شێخ ئەحمەد حەسەن تەهاو ژمارەیەك لەمامۆستای ئایینی‌و زانایانی كۆمەڵگەكە، كەوت.
سەرۆك بەرهەم ساڵح، لەمیانی بەشداریی لەیادەكەدا، رایگەیاند: پێویستە پەندو واتا بەهادارەكان، لە ژیان‌و رێبازی پیرۆزی پێغەمبەرمان وەربگیرێت، وتیشی: یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) بۆنەیەكە یەكگرتوویی بەرجەستەدەكات‌و ناكۆكییەكان وەلادەنێت، دووپاتیشیكردەوە كە ئەمڕۆ ئەركێكی گەورە دەكەوێتە سەرشانی دامەزراوە ئایینییەكان بۆ بڵاوكردنەوەی بیروباوەڕی میانڕەوی‌و بەرپەرچدانەوەی توندڕەوی‌و دەمارگیریی بەهەموو جۆرەكانییەوە، كە ئەوەش پەیامی پێغەمبەرمانە بۆ وەلانان‌و رەتكردنەوەی هەر شتێك كە بەلای توندڕەویدا بچێت.
هەر بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە تەواوی هەرێمی كوردستان یادەكە بەچەندین چالاكیی جۆراوجۆر كرایەوە، كە تێیدا ژنان‌و پیاوان‌و تەواوی چین‌وتوێژەكان‌و پێکهاتەو ئایینە جیاوازەكانیش بەشداربوون. وەك ئاكۆ حەسەن بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانیش ئاماژەی پێكردووە «چالاكییەكانی یادەكە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەلایەن خێرخوازانەوە رێكخرابوو».

״بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراقدا״

دوێنێ لەبەغدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازییكرد لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و لەدیدارێكدا سەرۆك كۆمار ئەنجامی سەردانەكانی ئەم دواییەی بۆ كوێت، ئیمارات، ئوردن، ئێران‌و سعودیە، باسكرد‌و ئەوەی دووپاتكردەوە كە لەكۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ لێپرسراوانی وڵاتان «هەمووان خوازیاری بەهێزكردن‌و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانیانن لەگەڵ عیراقدا».
سەرۆك كۆمار، ئەوەشی راگەیاند: وڵاتانی دراوسێ خۆشحاڵییان دەربڕیوە بەو سەركەوتنانەی كە عیراق بەدەستیهێناوە بەسەر گروپی تیرۆریستی داعشداو بەردەوامبوونی لەسەر راوەدوونان‌و لەناوبردنی پاشماوەكان، كە ئەو سەركەوتنانە بۆ ناوچەكەو جیهانیش گرنگە، بۆیە پێویستە لەڕێگەی یەكخستنی هەوڵەكانەوە، ئەو سەركەوتنانە بپارێزرێت.
لای خۆیشییەوە، عادل عەبدولمەهدی، رایگەیاند: سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ وڵاتانی ناوچەكە، گرنگی‌و بایەخی تایبەتی هەیە، لەوڕووەشەوە ئاماژەیكرد بۆ پێویستیی هەماهەنگیی نێوان هەرسێ دەسەڵاتی سەرۆكایەتیی كۆمارو وەزیران‌و نوێنەران؛ بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: وەك هێزێكی كاریگەر بەشداردەبین قوباد تاڵەبانی: ئاشتی ‌و ئارامی ‌و ئاسوودەیی

شوان كەریم دوێنێ لەمەڵبەندی سلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort